چاوپێکەوتنی وتاریکورد لەگەڵ ڕزگار عەلی ، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێریی یەکیتی نیشتمانی کوردستان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڕێز ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراویی مەڵبەندی هەولێریی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە . سوپاسی دەکەین کە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە . کۆی پرسیارەکانمان پەیوەستە بە ڕەوشی یەکیتی و هەرێمی کوردستانەوە . 

1 ـ با لەو پرسیارەوە دەست پێبکەین ، ئاستی شەقامی یەکێتی لەهەولێردا چۆنە و پێوانە دەکرێت بەجاران ، یان لەدابەزیندایە ؟ .
پێویستە رابردووى هەولێر بخوێندرێتەوە بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە ، هەولێر وەکو پارێزگایەکى تێکۆشەر سەرکردەى گەورە و ناودارى لە ئامێز گرتووە لە دیرۆکى کوردایەتى ،، وە دەیان سەرکردە کە لاى زۆربەى خەڵکى کوردستان ناسراون ، رۆڵى بەرچاویان هەبووە لە شۆڕشەکانى گەلى کوردستان. لەم دیرۆکەدا یەکێتیى لە هەولێر لە هەمووان زیاتر پشکى گیانبازى و متمانەى خڵکى بەرکەوتووە بە تایبەتى لە دواى ساڵى (1996) ، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا ئەرک و پابەند بوونى بە خەڵک لە هەموو لایەنەکان زیاترە ، باشترین بەڵگەش ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى (30/04/2014)یە ، یەکێتیی بە رێژەى (%88) دەنگەکانى لە چاو هەڵبژاردنەکانى (21/09/2013) ئاستى دەنگەکانى بەرزبۆتەوە ، ئیتر ئەمە ئاستى یەکێتی یە لە شەقامى هەولێر وە دواى شەڕى داعش زیادیشى کردووە لە شەهید بوون و پشتیوانى کردنى هەر دوو بە شى کوردستانى باکوور و رۆژئاوا لە گیانبازیدایە .
2 ـ لەو شوێنەی پارتی بەهیخۆی دەزانێت ، لەویادا هەموو جومگەکان بە ئاسمان و زەوییەوە کۆنترۆڵ دەکات ، ئیتر هیچ واتایەک بۆ کارکردن لەگەڵی دەمێنێت ؟ .
نابێت بڕوامان وابێت ، پارتى حزبێکە بۆخۆى کاردەکات ، پارتى مافى خۆیەتى چالاک بێت و هەوڵ بدات ، دەبێ هەموو لایەنە سیاسیەکانى کوردستان لە فەلسەفەى یەکتر ئاشنابن ، تۆ هەبى ئەوە هەى، تۆ بە هێزبى ئەوە بە هێزى ، دەبێ بزانى بێ هێزبوونى تۆ و خەڵکانى تر ، بەهێزەکان دەکاتە پاڵەوان .
3 – هەموارکردنی دەستور ، گەر هەموولایەک پێی ڕازی بوو ، جگە لەپارتی ، ململانییەکان گەیشتە ئاستێکی ناجێگیر ، هەنگاوتان چییە ؟ .
پێم خۆش نییە ئەوەندە باسى پارتى بکرێت ، بۆ خۆم تێڕوانینى پارتى دەزانم لەمەر سیستەمى حوکمڕانى لە کوردستان و دەستوور و … تاد ، خۆ پارتى زۆرینەى رەهاى نییە لە پەرلەمانى کوردستان ، کآ رێگرە لەوەى نوێنەرى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان لە نێو پەرلەمانى کوردستان کە زۆرینەیان هەیە ، بە هەماهەنگى لەگەڵ پارتى دەستورێکى شایستە بە باڵاى گەلى کوردستان بنوسن ، بڕوامان ، فەلسەفەى ئێمە بریتى یە لە دەستورێک بۆ گەل ، نەک دەستورێک بۆ کەس و لایەنێکى سیاسى دیاریکراو .
4 – پارتی سورە لەسەر بە پیرۆزکردنی مەسعود بارزانی ، وەک هەندێک سەرچاوەی پارتی قسەی لەسەر دەکەن ، رەوشە هێمنەکە دەگۆڕن بۆ ناجێگیر لەسەر هەڵنەبژاردنەوەی چەندبارەی بارزانی ، هەڵوێستی یەکێتی چییە ؟ ..
هەڵوێستى یەکێتیى لەسەرەتایى شۆڕشى نوآ وە کە لەساڵى (1975)ەوە دەستى پێکرد ، مافى چارەى خۆنوسین بوو بۆ گەلى کوردستان ، هەندێ لایەنى سیاسی کوردى دەیانگوت ئەم کارەى یەکێتى مەترسیدارە ، لەئاستى تواناى کورد نیە بەڵام وا دەرنەچوو ، هەمووان هاتنە سەر رێچکەى فەلسەفەى ئایندەى یەکێتى ، واتە کوردستان لە هەموو کەسەکان و لایەنەکانى نێو کوردستان پیرۆزترە ، ئێمە حزبێکى چەپڕەو بووین لە رابردوودا ئێستاش سۆشیالیست دیموکراتین ، ئایا کەسى پیرۆز لە نێو یەکێتیى جێگەى دەبێتەوە ؟ دەڵێین سەد جار نەخێر .
5 – قسە لەسەر دارایی ، هەڵوێستی هەموو لایەنەکان بەیەکێتی ـ شەوە لاوازە لەسەر نەدیاری داهاتی برایم خەلیل و ، نەوت و … هتد . ئەوەی دەبینرێت قسە لەسەر ڕێگری لەداهاتوو دەکرێت ، ئەی لێپرسینەوە لە رابردوو ؟ .
گەلى کوردستان ، شەڕ و لێقەوماوى لیێ ناگەڕێ هیوا و ئاوات و ئامانجەکانى بە دەربکەوێت هەم بۆ گەلى کوردستان هەم بۆ جیهان ، ئازایى تەنها بریتی نییە لە شەڕ و فیداکارى نێو سەنگەر ، دڵنیاتان دەکەم لەو رۆژەى شۆرش دەستى پێکردووە تا ئەمڕۆ ، گەلى خۆمان لێپرسینەوە لە هەموو بەرپرسانى گەندەڵ دەکات و سزاى یاساییشیان بۆ دیارى دەکات ، کاتى خۆى هەر دێت ، هیوادارم هیچ کەسێک وا بیر نەکاتەوە گەل تۆمارگەى مێشکى لاوازە و بابەتەکانى لە بیردەچێت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت