چاوپێکەوتنی گۆڤاری گوڵان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا لەپێش دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

Monday, November 10, 2008
دیمانه ‌: گۆڤاری‌ گوڵان
نه‌وشیروان مستەفا كەسایەتییەكی ناسراوی ناو بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانە ، بەڵام رەنگە لە هەموو سەركردەیەكی سیاسی كوردستانی زیاتر بۆچوونی جودا جودای لەسەر بونیاد بنرێ ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە ئاڵۆزو تێكچڕژاوەی كە بزووتنەوەی كوردی پێیدا تێپەڕ دەبوو، نه‌وشیروانیش لە نێو ئەم بزووتنەوەیەدا هەمیشە ناوێك ، هێزێك ، بیروباوەڕێك بووە ، بۆیە لە هەموو كاتەكانی شەڕو ئاشتیدا ، تۆپەكە لە لای نه‌وشیروان دوور نەكەوتۆتەوە ، ئەم دوورنەكەوتنەوەیەی تۆپەكە بەشێك بووە لە ستراتیژییەتی نه‌وشیروان ، باشترین نموونەش دابڕانی ئێستای نه‌وشیروانە لە یەكێتی نیشتمانی ، بەڵام دابڕانێك دوور لەو ئەندام مەكتەب سیاسیانەی تری ناو حزبە كوردستانییەكانە كە لە حزب دووردەكەونەوە ، بۆ خۆیان خەریكی ژیانی تایبەتی خۆیان دەبن ، نه‌وشیروان دەیەوێ بڵێت راستە من لە سیاسەتی ئێستای یەكێتی دووركەوتوومەتەوە ، بەڵام نە لە سیاسەت دابڕاوم ، نە پیاوێكی دەستكورت و هەژاریشم لە سیاسەت تا بۆخۆم رێگای ژیانی تایبەتی بۆخۆم هەڵبژێرم ، دەیەوێ بڵێت من هەمیشە لە ناو خەڵكم ، بۆیە تا ئێستاش كەس نازانێ ئایندەی نه‌وشیروان چۆن دەبێت ، چونكە نایەوێ تۆپەكە لەو دووركەوێتەوە ، بەمەش كۆمەڵێك پرسیاری ئاڵۆز لای هەر خوێنەر و سیاسییەكی ئەم وڵاتە دروستدەبێت ، ئەوەیە لوغزەكە ، نه‌وشیروان لە ساڵانی خەباتی حەفتاكان و بەتایبەت هەشتاكانیشیدا ، جار جار دەیەویست موفاجەئە دروست بكات ، هەر چەندە موفاجەئەی ئەمجارەی ئەگەر بتوانێ دوا مەفاجەئەو سەركەوتووترینیان دەبێت ، كە دەتوانێت تا رادەیەك ئەو لاپەڕە خوێناوییانەشی پێ رەشبكاتەوە ، كە زۆرجار لێرەو لەوێ باسیدەكەن ، بە تایبەت سەردەمە دژوارەكانی شەڕی ناوخۆ ، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا نه‌وشیروان بەم تەمەنەی ئێستای دەتوانێ ئەم موفاجەئەیە بكات ، بەر لەوەی گوێبیستی خۆی بین بە بەڵێ یا نەخێر ، لە ئایندەدا مێژوو وەڵاممان دەداتەوە ، تەنها كەمێك چاوەڕوانی دەوێت .
من بەش بەحاڵی خۆم ئەوە یەكەمجارە بە راشكاوی و رووبەڕوو لەگەڵ كاك نه‌وشیروان گفتوگۆ بكەم ، پێشتر زۆر تێبینی و رەخنەم لەسەری هەبوو ، چونكە رابردوویەك كە بۆتە بەشێك لە ژیانی ئێمەو بەشێك لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نیشتمانیشە ، زۆر شتمان پێدەڵێت ، كە وەك كاك نه‌وشیروان وتی با گۆڕ هەڵنەدەینەوە ، چونكە بۆگەن و ئێسك و پرووسك دێنە دەر .

ئەم چاوپێکەوتنە لە سەر بەشی فەیسبووکی نەجات جەلال کۆپیمان کردووە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێکەوتنەکە کلیک بکەرە سەر ــ نەوشیروان مستەفا ، گوڵان

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت