کاوسێن بابەکر: گەڕانەوەی سوڵتانێکی عوسمانی تورکیا قڵپ ناکاتەوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژنییە ئەردۆگان بە هەڕەشەی نوێ خەڵک سەرسام نەکات، دواین هەڕەشەی لەو دووئەفسەرە ئەمریکیە بوو کە لەم دواییانەدا سەردانی هەسەدەیان کردبوو، ئەو هەڕەشە بە ناوبانگە پڕ لەئاماژەی سوڵتانە دیکتاتۆرە عوسمانیە چەکمەڕەقەکانی زەمەنی بەسەرچووە، کەدەڵێ: هیچ ئۆسمانلی تۆکاتی یەمەدیلەر. هیچ زللەی عوسمانیان نەخواردووە!
هەر لەسەرەتای دروست بوونی گرژیەکان لەسوریا ئەردۆگان بەدەیان پەیوەندی ژێر بەژیرو جۆراو جۆری گرێداوە، لەگەڵ داعش لەلایەک و لەگەڵ ئۆپزسیۆنی سوری لەلایەکی تر، بۆ ڕێگەگرتن لە خەباتی خەڵکی سوریا بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی بۆ ئازادی و دێموکراسی و گەیشتن بەمافە نەتەوەیی و مەدەنەیەکانیان، وەک دەڵێ: ئامادەی ڕێکەوتن بووە تەنانەت لەگەڵ شەیتانیش، بەڵام لەبەختی کەچی ئەردۆگان شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوای کوردستان بەپشت بەستن بە خەباتی پێکوەیی لەگەڵ نەتەوەو پێکهاتەکانی ترداو جەنگاوەرە ئازاو ئازادەکانیان لە جەنگێکی یەکلاکەرەوەدا، داعشیان بەچۆک داهێناو نیشتمانی خۆیان لەنوێ بنیات ناوەتەوە، ئەوەش بۆ ئەردۆگان بۆتە کابوسێک و تاجی سوڵتانێتی لێ دوورخستۆتەوە! کە لەکاتێکی هەڵەو لە شوێنێکی هەڵەدا بۆی دەگەڕێ. هەم پشتیوانێکیش بووە بۆ خەباتی ئاشتیخوازانەو دێموکراسیانەی باکووری کورستان.
دوایین هەڕەشەی ئەو پیاوە، کە لەزۆنگاوی عەفرین چەقیوەو ئەمریکا پشتیوانی لێناکات، هەڕەشەکەیەتی بەزلـلەی عوسمانی کە وەڕاستگەڕانی ئەو بۆچونەیە کە ئەو پیاوەبەڕاستی تووشی نەخۆشی دەروونی بووەوبوون بەسوڵتانی لەمێشکدا چەسپیووە، هەمان نەۆخۆشی هیتلەرو بۆناپارت و مۆسۆلۆنی کەبناغەکەی فاشیزمی تورکی ئیسلامیە! غرورو خەونی تاجی عوسمانی وایلێکردووە سیاسەتی ئەمریکا لەناوچەکەدا ناخوێنێتەوە کەهاوکاری هەسەدە دەکات و بەچەکی نوێ وکاریگەر باربوی دەکات و بە هاوکاری ستراتیژی ئەمریکا ناوزەدیان دەکات، لەگەڵ دوژمنی بابەکوشتەی تورکیا، قوبروسی یۆنانی ڕیک دەکەوێ بۆ دەرهێنانی گاز و بۆ ئەو مەبەستەش هێز دەنێرێ بۆ دەریای سپی ناوەڕاست و نزیک کەناراوەکانی قوبرس و تورکیا! هەمان ڕیککەوتن لەگەڵ لوبنان، لەگەڵ میسر کە دژ بەتورکیاو سیاسەتەکانیەتی کەهاوکاری ئیخوانەکان بوو دەکات! هەموو ئەمانە ئاماژەی ڕوون و ئاشکران کە مەگەر هەر ئەردۆگان و تاقمەکەی دەنا هەمووکەس تێیان دەگات کەبەتورکیا دەڵێت: ئیتر قاچت هەڵکێشەوەو واز لەو خەونە زڕەت بێنەو لێگەڕێ تورکیا بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەت باوەشی یەکیتی ئەوروپاو بەئاشتی و ئارامی تورکیاو ناوچەکە پێشدەکەوێ و لەڕاوەدونانی ئازیخوازان و دێموکراسی خوازان دەستهەڵگرەو تورکیا کەووڵاتیکی گرنگی ناوچەکەیە بابۆهەموان بێ فاکتەری سەرەکی سەقامگیری و ئاسیش بێ نەک تێکدەریان. هەر بۆ هەمان مەبەست تیلەر سن هاوڕای وەفدێک سەردانی ناوچەکە دەکات لەناویشیان دا تورکیا، پێموایە ئەوە ئاماژەیەکی توندو تاڕادەیەک یەکلاکەرەوە دەبێت کە ئەمریکا بە سەرانی تورکیای دەگەیەنێ، ئەگەر ئەردۆگان ئەمجارە تێنەگات و هەر سوور بێ، دوور نییە تورکیا بەهەڵەکانی قڵپکاتەوە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت