گرتە ڤیدیۆ: مەلا کرێکار بەیعەت دەدات بە داعش.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر و فەیسبووک ، گرتە ڤیدیۆیەکی مەلا کرێکار بڵاو کراوەتەوەو، زۆرێک لەخەڵک کۆمێنتیان لەسەر نوسیووەو، خەڵکانێک دەنوسن: ئەم قسانەی مەلا کرێکار تەواو بەیعەددانە بە داعش و بەم وتانەی خۆی دەبینێتەوە لەناو ئەو گروپە تیرۆریستەدا. سەرەتای قسەکانی بەم شێوەیە دەست پێدەکات:

یەکێک وەک خۆی ناو دەبات بە موجاهید پرسیارێکی ئاراستە دەکات و دەڵێت: ئایا موناسەرەی دەولە لەم کاتەیا بەفەرز دەزانیت ؟. مەلا کرێکاریش وەڵامی دەداتەوەو، وەڵامەکەش بەم شێوەیەیە : 

بسم اللە والحمدللە و … هتد ، لەم کاتەدا کۆمەڵێک موسڵمانی موجاهیدی خواناس، ئیماراتێکی ئیسلامیان دروستکردووە لە سوریا و عێراق، کەبەناوی دەولەی ئیسلامی مەنشورەو خۆشیان ناوی خیلافەیان لێناوە. بە جەماعەتێکی ئیسلامیم ناسیون و ناساندون. بەجەماعەتێکی جیهادی ناسیون و ناساندون . وتوومە، کەبەیعەتیان بەگەردنی ئەتباعەکانیانایە، دیفاعکردن لێیان بەم شێوەیە دەبینم فەرزی عەینە لەسەر هەموو ئەو موسڵمانانەی لەژێر دەسەڵاتیاندان، پاشان ئەو موسڵمانانەی لە دەوروبەریاندان، هەر لەو دوو وڵاتە، کەدەستیان دەیانگاتێت، بەتایبەتی جەماعاتە جیهادییەکان. ئەمانە بازنەی یەکەمی سەرخستنی ئەهلی جیهادن لە ڕووی ئەهلی کوفرا. 

بەرامبەرەکان لەبەر ئەوەی سلیبین ـ  چ جەیشی حوڕ بن، یان ئەوانەی لە پشتیانەوەن. یان مورتەدە کوردەکانی سوریا بن یان تورکیابن یان عێراق و … هتد 

لەهەردوو تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک و تویتەر خەڵکانێک کۆمێنتیان نوسیوە، ئەوەی سەرنجی ئێمەی ڕاكێشا، کۆمێنتەکەی ئیسماعیل گەڵاڵی  ” پەڕلەمانتاری پێشوی پەڕلەمانی کوردستان ، لەسەر لیستی گۆڕان بەم شێوەیە نوسیوویەتی:

پشتیوانی داعش فەرزی عەینە
كوردەکانی سوریادەبێت ئەنفال بکرێن چونکە
کوردەکانی سوریا مورتەدن بەقسەی ملاکریکار 
دیارە سزای مرتد زۆر خراپترە لەئەوانی تر, هەروەکو میژووی ئیسلام باسی دەکا , کاتێک پێغەمبەر وەفاتی کرد کۆمەڵە مسلمانێک هەڵگەرانەوە لەئیسلام , یەکێک لەوانە سەحابەی پێغەمبەر مالیک کوڕی نمیربو, کەخالیدی کوڕی ولید بەسوپاکەیەوە چوە سەری وکوشتی وسەری بڕی وسەریشی خستە ناومەنجەڵیکەوە کوڵاندی خواردی و ئینجا ژنەکەشی لەخۆی مارەکرد,
بۆیە بەفتوای ملاکرێکار بێت کوردانی سوریا کەمرتدن دەبێت بکوژرێن وژنەکانیشیان بکرێنە کۆیلەی سێکسی بۆ لەشکری ئیسلام وبرایانی مجاهیدی داعش, ئەوەش دەقی قسەکانی مامۆستا ملاکرێکارە,
لەکۆمێنتا کوشتنی مالیک بن نمیرا لەلایەن خالیدی کوڕی ولیدم داناوە کەملایەک باسی دەکا.

 

تەواوی وتەکانی مەلا کرێکار لەم گرتە ڤیدیۆیەدا ببیستە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت