Newshirwan-3

گرتە ڤیدیۆ: پرۆژەی نەوشیروان مستەفا بۆ وڵاتێکی دیموکراس و ئازاد، لەپێش هەڵبژرادنی 1992.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گرتە ڤیدیۆکە تایبەتە بە سەردانێکی نەوشیروان مستەفا، بۆ لای مامۆستا شێخ عوسمانی ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، لەو سەردانە کەوەک دەردەکەوێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەڵبژاردنی 1992. پرۆژەیەکی گشتگیرو نیشتمانیانە دەخاتە بەردەم ڕابەرانی بزوتنەوەی ئیسلامی، تا پشتگیریان بکات و، وڵات لەو پاشاگەردانییەی پاش ڕاپەرین ڕزگاریی بکەن و، دەستکەوتەکانی ڕاپەرین لەبارنەچێت.

سەرەتا دەڵێت: حیزبکان کێشەیان نییە، خەڵکەکە کێشەی هەیە.
ئێمە لەبەینی خۆماندا دوو ڕۆژ دواین بۆ ئەوەی چی بکەین بۆ ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستانی عیراق، بۆ ئەوەی لەم پاشا گەردانییە دەری بهێنین و، بەرەو ئەوەی بەرین نیزامی تیا بکەینەوە. تەبیحی دوو عیلاج هەیە، ئەوەیش پەرلەمانی داهاتوو، کە هەڵبژێردرا، ئەوە حکومەت تەشکیل دەکات، هەموومان تاعەتی دەکەین و بەقسەی دەکەین و لە پشتی ڕادەوەستین، بۆ ئەوەی سەرکەوتو بێت. پرسیاری خەڵک ئەوەیە لە ئێستاوە تا هەڵبژرادنەکە، چۆن وڵاتە بەرێوە دەبەین.

ئەمەی خوارەوە گرتە ڤیدیۆکەیە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت