Kejall-Nwri-1

غوسلی شەهوەت .. کەژال نوری :

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هۆ خاتون ،،

دەی لەنێو ئەو بەردو خوینەدا

هەستەوە

من هاتوم بەو مەبەستەوە

دەستم بخەمەدەستەوە

دەهەستەوە

واخۆت مەدەبەدەستەوە

هانێ دەستم ،،

دەستت بدە بەدەستەوە

دەهەستەوە و

عەشقت بەرەوە بەسەراب

فرمێسکەکانت بەباران ،

خەمت بسپێرە بەساراو

هەنیسکەکانت بەزریان

تۆ ئەی سەرابی ترین ژن

خاوەن نەعلەتی ترین عەشقی بەفیرۆ چوو

دەهەستەوە

هەڵچۆ بەقەدی شعرێکما

سەمایەک لەگەل جەستەی وشەمدا بکە

هەستەوە خاتون هەستەوە

وەک خۆت فیری یاخی بونم کە

دەمەوێ وەک تۆ خوو بەحەرامەوە بگرم

 

چونکە منیش وەک تۆعەشقم لەسارای خیانەتا ون بوو

دەدەی ئەی ژن !

ئەی قەدەری ئەم قەدەرەی بێ قەدری من

ئەی تەنیا تر لەونیوەتۆوە نەعلەتیەی باوکم

کەهۆی ناتەواو ترین قەدەری بونی من بوو

دە هەستەوە

هانێ دەستم

دەستت بدە بەدەستەوە

،،،،،،،،،،،،،،،

ئەی پیاو

بەردەکەی دەستت دانی و چەکەکەی شانت فرێ دەو چەقۆکەکەت بخەوە گیرفان

لێی گەڕێ باهەستێتەوە !

ئێستا شەڕواڵەکەی پرە لەتۆواوی شەرابوردوو

ئیستا دامانی لێوانە لە سپێرمی بۆگەن کردوو

مەیکوژە دەدەی مەیکوژە

ئەوەندەی ژین بەرێ تاخۆی غوسل کا لەشەهوەتی تۆو

تاوانەکانی رابوردوو

مەیکوژە ئێستا مەیکوژە

ئەوەندەی تین بەری تاخۆی هەلوەرێنێ

لەخیانەتەکانی تۆو

چرۆی عەشقێکی بابردوو

مەیکوژە ئەی پیاومەیکوژە

هەی ! خیانەت کار

***********

هەستەوە خاتون هەستەوە

هانێ دەستم !

دەستت بدە دەستەوە

من هەتاجەستەم پێ مابێ

بەقاچەکانی تۆ هەنگاوئەنێم

ئەوەقاچم بۆ هەنگاوت

ئەی ژنە زیندە بەچاڵکراوەکە

من هەتا تالێ لەپرچم پێ مابێ

بەخوینی رژاوی سەرت

خەنە ئەگرمەوە بۆ سەرم

هاسەرم بۆ سەربڵندیت

ئەی ژنە بەردباران کراوەکە

من هەتا هەناسەیەکم پێ مابێ

پر بەسی یەکانی تۆ هەوا هەڵدەمژم

ئەوەسنگم بۆهەناسەت

ئەی خاتونە کوژراوەکە

من هەتاترپەیەکی دڵم پێ مابێ

بەکسپەی دڵی تۆ ئازار ئەچێژم

ئەوەش هەستمە بۆ هەستت

ئەی خانمە سوتینراوەکە

ئەوە چاوم لەجێ ی چاوت

ئەوە قاچم بۆ هەنگاوت

ئەوە دوودەستم بۆ دەستت

ئەوەش هەستمەبۆ هەستت

ئەوەسنگم بۆ هەناسەت

ئەوەش خەونم

بۆئاریشەی خولیاو تاسەت

ئەی خاتونە کوژراوەکە

ئەی خانمە سوتینراوەکە

ئەی ژنە بەردباران کراوەکە

ئەی کیژۆڵە زیندەبەچاڵکراوەکە

دەهەستەوە !

دەستت بدە بەدەستەوە

**************

من هەتا بمێنم

ئەبێ بۆدارای دەستی ژنێک بمێنم

تاکی بالاو

شوناسی ئالاو

جەستەی قەلاو

نرخی بەزیرو تەلا بێ

من هەتا بمێنم

ئەم ڕێگایەی خۆم بەرنادەم

هاتوشم بەومەبەستەوە

دەستم بدەم بەدەستتەوە

دەهەستەوە !

دەستت بدە بە دەستەوە

****************

ئادەی تۆ !!

چەکەکەی شانت فرێ دەو

هەرگیز زات مەکە بیکوژی

عندما لم تعد هناك مملكة فى العالم يفتحها

أجهش الاسكندر المقدونى بالبكاء وقال :

ماذا سأفعل بعد ؟؟!

دكتاتور: لو قضيت عليكم كلكم

ماذا سأفعل بعد ؟*

دەتۆش پێم بڵێ دواتر خۆت چی ئەکەی؟

هەی دکتاتۆر!

****************

بەردەکەی دەستت دانێ و ئێستا مەیکوژە

نیشتمان پێویستی پێیەتی

بۆ شۆرشی نەتەوەیی

بۆ بەرپاکردنی ئەزمونی ڕینیسانس

مەیکوژە ! نەکەی بیکوژی

دەسا کەم کردنی ژنێک

یەکسانە بەکەمکردنی جەنگاوەریک

مەیکوژە ! دەدەی مەیکوژە ،

هەی ، دوژمن!

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

چەقۆکەی دەستت دانێ بەم بەیانی یە

مەکە ! ئەمساڵیش مەیکوژە

مەیکوژە ! توخوا ، مەیکوژە

کۆرپەکەی هێشتا ساوایە

هەمیشە ئەگری بۆ دایە !

هەی ، بێ ویژدان !

******************

دارەکەی دەستت دانێ بەم نیوەرۆیە

لێ ی گەرێ و ئەمرۆش مەیکوژە

مەیکوژە توخوا مەیکوژە

ماڵەکەی پر لەمناڵە

خانەوادەش پێویستی بەکابانی ماڵە

هەی ،، سەرسەری

*******************

ئاگرەکەی دەستت لابە بەم ئێوارەیە

تەنیا کەمێکی تریش ڕاوەستە مەیسوتێنە ،

مەیسوتێنە ! مەیسوتێنە

خەریکی شێو ئامادەکردنە

خیزان چاوەڕێی خواردنە

هەی ، گەواد!

***********

بەردەکەی دەستت دانێ و

نەکەی بیکوژی

یاساو رێساومافی مرۆڤ ڕێگەت نادەن

هەی نەزان !

چەکەکەی دەستت دانێ و مەیکوژە و ئاور بەرەوە

وا مەفرەزەی پۆلیس و ئاسایش بەرێوەن و بۆ ئێرە دین

هەی تاوان بار !

ئاگرەکەی دەستت دانێ و

خیرا هەڵبێ و مەیسوتێنە

واڕێکخراوەکانی ژنان کەمپینت لەدژ دەکەن

، هەی بێ ئاگا !

دارەکەی دەستت فڕێ دەو خۆت وەشارە

، وا مانگی دەستکرد وێنەت دەگرێ و پەخشت ئەکا

بۆ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی

هەی دواکەوتوو !

چەقۆکەی دەستت دانێ و

هەڵی گرەوەو

لەئامیزی کە

ئەزانم ئەم خەڵکە هەمویان بێ ئاگان و

کەس نی یە بەهانایەوە بێت

بەڵام ئەی ویژدانت ؟!

هەی نامرۆڤ

مەیکوژە ! پێم وتی مەیکوژە

کەچی کوشتت

هەی جەلاد !

**************

وای وای واوەیلێ

ژنان سنگی خۆ بکوتن !

وای وای واوەیلێ

بۆ تاوانی ژن کوشتن !

 

٢٦ نۆفەمبەری ٢٠١١ هۆڵندا

ئەوچەند نیوە دیێرە عەرەبی یە لە پرۆفایلی هاوڕێم کاک عەباس البدری یەوە وەرم گرتوە

 

864 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت