خۆزگه . ئه‌ڵماس مستەفا
خۆزگه ئه‌بووی به چنارێك
منیش لاولاوئاسا .
به باڵاتدا ههڵسامایه
گووڵه‌کانی ئه‌و لاولاوهم
وه‌ک تاجێک بۆ سه‌رت
بکردایه ، گه‌ڵای داره‌که‌م
به سێبه‌ری هه‌ناسه‌ی
رووحت دانایه.
قه‌دی لاولاوهکهش
بپێچم له قه‌دت
له‌گه‌ڵ خۆمدا ،
جووت بوونایه
ره‌گی ئهودارهش
وه‌ك شاخوێنبه‌رێك
له‌گه‌ڵ دڵم بۆ دڵت
بچوایه ئه‌وکاته
بمکردایه ماچی لێوت
تا تاسه‌م لێت بشکایه … .
172 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست
ئەرشیڤی نوسەر ئەڵماس مستەفا (کلیک بکە بۆبینینی هەموو بابەتەکانی)
- ئه‌ڵماس مسته‌فا : جه‌ژنی بێ تۆیی . - 2014-07-30
- ئەڵماس مستەفا : ئایا پیاوان عاشق ئەبن! - 2014-07-24
- ئەڵماس مستەفا: لەبیرمکە . - 2014-03-21