Hani

دەنگیخۆش هاوڕێی مرۆڤە .. دەوەن

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لەخاسێیتە گرنگەکانی هونەری موزیک ، هونەری بیستنە . واتە هونەری موزیک بەچێژی بیستنەوە لەهونەرەکانی وەک ( شانۆ و شێوەکاری ) جودا دەکرێتەوە ، مەرجی هەرە گرنگی هونەری موزیک بەتایبەتی گۆرانی چڕین ، دەنگخۆشییە ، کەدەکرێ دەنگخۆشی وەک باشترین سەرەتا بۆ چوونە ناو هونەری موزیک نیشان بدەین ، لەڕووی هونەری گۆرانی چڕینەوە ، لەناو موزیکی کوردا ، گەلەک گۆرانی بێژهەن کە مرۆڤ تاقەت و حەوسەڵەی گوێگرتنی لێیان نییە ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەنگخۆشی ، کەوایە دەنگخۆشی مەرجی هونەری گۆرانی چڕێنە ، ئەگەر بێتو کەمێک بۆ سەرەتای ساڵەکانی حەفتاکان بگەڕێینەوە ، دەبینین کە چەندین دەنگخۆش ، لەناو هونەری موزیک و گۆرانی چڕیندا، دروست بوون کە دەکرێ نموونەی وەک ( مەزهەری خالقی و فەتانەی وەلیدی و عەبباسی کەمەندی و حەمە جەزا و چەندین دەنگخۆشیتر ، کە هەریەکەیان خزمەتێکی جوانییان بەدونیای هونەری گۆرانیچڕین کردووە.

ئەم گۆرانییەی خاتو هانی ” ئەوە نییە کاکی نوسەر ئاماژەی پێداوە

 [media url=”https://www.youtube.com/watch?v=_TZQIQy2Qaw” width=”600″ height=”400″]

بەبڕوای من هەندێ گۆرانی هەن،کە مرۆڤ ناتوانێ قەت لەیادەوەری خۆیدا جێگەی نەکاتەوە ، ئەوەی باش لە هونەری گۆرانیچڕین حاڵی بووبێت، دەزانێت کە یەکێک لەجوانترین گۆرانییەکانی هونەری موزیک و هونەری گۆرانیچڕین،گۆرانی ( پەپوولەی ئازادی ) مامۆستا مەزهەری خالقییە ، کە دەتوانین بەبێ گومان وەک سەرەتایەک بۆ سەرهەڵدانی موزیکی مۆدێرنی کورد تەماشای بکەین ، چونکە جۆری ئاواز و تەکنیکی ئامادەکردنی موزیک ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنێت کە پەپوولەی ئازادی ، دنیایەکی نوێ و تازەی بۆ هونەری موزیکی کورد دروستکرد کە پێشتر بوونی نەبوو.

یەکێکیتر لەو بەرهەمە جوانانەی هونەری موزیک و هونەری گۆرانیچڕێنی کورد ، بەرهەمی ( دایک ) ی هونەرمەندی دەنگخۆش ( هانی ) یە دەتوانم بڵێم کە هیچ موزیکێکی عەرەب و تورک و فارس ، ناتوانن ئەم جۆرە موزیکە لەناو هونەری ڕەسەنی خۆیاندا بخوڵقێنن ، ئامادەکردنی ئەم بەرهەمانە لەلایەن کەمانچەژن و موزیسیان ( ئاکۆ عەزیز عینایەت ) کاری بۆ کراوە و هونەرمەندی دەنگخۆش هانی ئاوازەکانی بۆ چڕیەوە.

جوانی ئەم بەرهەمە لەناو ئەو ڕۆحە پاک و بێگەردەوە هەڵدەقوڵێت ، کە گشت موزیکزانەکان بەڕۆحێکی پاکژەوە موزیک دەژەنن ، دەنگخۆش هانی بەو ئارەزووە جوانەوە گشت دەنگی خۆی تێکەڵ بەو هاڕمۆنییە موزیکیە دەکات ، بەجۆرێک مرۆڤ سەرسام دەبێت بەو هەموو ڕەسەنایەتییەی کە لەڕێگەی دەنگە خۆشەکەیەوە خزمەت بەهونەری گۆرانی چڕین دەکات.

هیوادارم گشت هاوڕێیان گۆێ بیستی ئەم بەرهەمە جوانەی خانمی دەنگخۆش ( هانی ) بن . تاکو کەمێک ژیانیان ئارام بێتەوە لە تووڕەیی و نائومێدی.

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت