بۆ ئازادی ئازاده‌کان .. کونجــرینی ..
ئەم نوسینەم بۆ یادی بیست ساڵەی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی نوسی ، ئێستاش بۆ ساڵیادەکەی دیسانەوە بەم نوسینە یادی دەکەینەوە ..
من پێش ئه‌وه‌ی ملی ڕێگای بادینان بگرم ، ئازادم ده‌ناسی . سه‌ره‌تایه‌ک نه‌بوو له هاوسۆزی من بۆ ئه‌و ، به‌ڵکوو جیهانێک له‌خۆشه‌ویستی و سۆز و هه‌ست به‌یه‌کییه‌وه گرێی دابووین جگه لهچارهنوسه بنه‌ڕه‌تیه‌کان ، ئه‌و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک و من و هاوڕێکانم وه‌ک پێشمه‌رگه‌و قوتابیه‌ک . خۆشه‌ویستی ئێمه‌و ئه‌و وه‌ک له‌نگه‌رگرتنی به‌له‌مێک نه‌بوو بۆ که‌ناری ده‌ریا ، به‌ڵکوو خوێن و هه‌ست و بۆچونه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتری کردبووین . ئێمه‌و ئه‌و له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا په‌یامێکمان پێ بوو ، ئه‌و په‌یامه داخوازی زمانی جل ڕه‌شپۆشه‌کانی نیشتمان و بریسکه‌ی گریانی سه‌ر ڕوومه‌تی منداڵانی ڕێگا دووره‌کان و هاواری کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ناوەڕک له‌یه‌کچووی ئه‌م گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته بوو .
ئازاد ، یادگاریه‌کانت فلیمی نێو سینه‌ماکانی میشک و سه‌رپه‌رده‌ی سۆمای چاوه‌کانمانن ، تا جوڵه و گیان له جه‌سته‌ماندا مابێت لێمان جیا نابنه‌وه ، له‌بیرم دێت نه‌ت ده‌زانی توڕه‌بوون چییه ، خه‌نده‌کانی سه‌رلێوت جیهانێک له خۆشه‌ویستی و چاوه‌کانت کانگایه‌ک له سه‌رنج و وته‌کانت داهاتویه‌ک بوو له ئامۆژگاری . هه‌موو ئێواره‌یه‌ک هه‌ر جاره‌ی به جۆرێک ، جارێک گیتاره‌که‌ت ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و به هاوارێکی نه‌رم و جه‌سته بزوێن ده‌تووت : (کوره‌کان کۆببنه‌وه ) به هێواشی و به‌ده‌سته زێڕینه‌کانت گیتاره‌که‌ت ده‌ژه‌نی و هه‌ر یه‌که‌مان له‌جێی خۆمانه‌وه گۆرانیمان ده‌چڕی ، جارێکی تر و له شه‌وێکی تردا تۆ وه‌ک مامۆستا‌و ئێمه‌ش وه‌ک شاگرت ، وانه‌ی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تیت پێمان ده‌وته‌وه ، تۆ فێری ڕه‌وشت به‌رزی و خۆگونجاندن و گیانی لێبوردنت کردین .
نهم بیست و نه‌مدی لێت” نه‌به‌زین و چۆکدادان ” ، دیار بوو به‌ڵێنت به‌نیشتمان و گه‌له‌که‌ت دابوو ” له‌شه‌ڕگه‌ی بهرامبهرو سه‌ختدا له‌سه‌ر ئه‌نشک نه‌جه‌نگایت ” بۆیه‌هه‌ر به‌پێوه پێکرایت و تفه‌نگه‌که‌ت کرده خه‌ڵاتی مۆزه‌خانه‌ی نهبهزیوانی نیشتمان.
ئه‌مڕۆکه هه‌مان به‌رنامه‌و هه‌مان هه‌ست و هه‌مان خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و گه‌ل له نێو خێزانه‌که‌ی یه‌کێتی دا ” که‌تۆ مینبه‌ری بوویت بوونی نه‌ماوه ، شته‌جوانه‌کان ژاکاون و ” دارسێوهکان ” مه‌مکه شوشه‌و کاروازی ( مه‌لاعیب ) بۆ منداڵانی کورد به‌رناگرن ، کێڵگه‌کان پڕن له توترک و گیاکهڵهو داڵه‌که‌رخۆره ، له‌به‌هاراندا گوڵاڵه سوره‌کان سه‌ما ناکه‌ن ، هیچ که‌س پێ ناکه‌نێت و که‌س سه‌رچۆپی و گاوانی ناگرێت ، ده‌نگی ” گیتارژه‌ن ” نایه‌ت و هاوارهسهرنج ڕاکێشه‌کان به‌نه‌رمی گازمان ناکه‌ن ، که‌س سه‌رکرده‌و مامۆستامان نییه ، جیهانێکی په‌شیمانی و ته‌مومژاوی له‌کۆڵمان ده‌گرێت و به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیارمان ده‌بات . .
ده‌هه‌سته‌وه ڕێگای خواری ڕێبازه‌که‌ی ئه‌مڕۆمان ڕاست که‌ره‌وه ، هه‌ر وه‌ک جاران سه‌رقافڵه‌ی شۆڕشگێڕی به‌ده‌ست بگره‌ره‌وه ، ده‌ست و داوێن پاکی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ببێژهرهوه ، بهگیتارهکهت جگه له سرود بۆ نیشتمان هۆره‌ی جاف و قهتاروئاڵاوهیسی تا سیاچه‌مانه‌که‌ی لای هه‌ورامانمان بۆ بژهنهرهوه.. که هه‌ستایته‌وه نهسڵـمێیتهوه له‌هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی ئاوانه‌ی دوێنێ له ژێر ناوی کرێکاران و ڕه‌نجده‌راندا هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رت بوون ، له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خۆشه‌ویشتی “ڕێبوار و شه‌مه‌که‌ی ” قه‌راخ ، کلتوری شه‌رمه‌زاریان وه‌ک مۆم بۆ مێژوو داگیرسان و ئێستا داوێن پیسترین که‌سن . که ویستت سه‌رت بڵندکه‌یت ، سه‌رت نه‌دا له‌ته‌لاری زێر و کۆشکی شاهانه‌ی هاوڕێکانی دوێنێمان که غه‌ریب کونجرینیان له‌سه‌ر یه‌ک کڵاشنکۆف به زیندان سپاردو هه‌ست و نه‌ستیان وه‌ک کراس له‌به‌ر داکه‌ندو به زۆر ده‌ستیان به خوێنی هاوڕێکه‌ی سور کرد ، به‌ڵام ئێستا خۆیان لهچهتهی شارڕێگر خراپ ترن… لێم ببوره له‌وانه‌یه گه‌ر ئه‌م مه‌شهه‌دانه ببینی لێم توڕه ببیت و بڵێیت شاڵا به‌ئاگات نه‌هێنامایه و نهم دیبایه ، دوێنێ له قه‌ندیل شه‌هید بووم و ئه‌مڕۆ له نێو داستانه به‌ناو مۆدێرنیته‌که‌ی سه‌رکرده‌کانی هاوڕێی دوێنێمدا ، هه‌ناسه سارده‌کانی نێوجهستهم لێم ڕاپه‌ڕن و بهداری ئازه‌ره‌کانی ده‌رونمدا بم به‌ستنه‌وه‌و به ڕێژنه‌ی قوله‌ی ویژدانم ، جارێكی تر هه‌ر به‌پێوه شه‌هیدم که‌ن ..
- لاوک کونجرینی: سیاسەت لەلای ئێمە! - 2020-10-31
- لاوک کونجرینی: فاڵح فەیاز و مەسعود بەرزانی. بارەگای لقی 5ی پارتیان بە سوتاندن دا. - 2020-10-17
- لاوک کونجرینی: دوو ڕیان لە سیاسەتی یەکێتی دا؟ - 2020-10-04