Hollnda

ئەنجامی هەلبژاردنە پەرلەمانی یەکەی دوینی ١٢ ی سیپتەرمبەری ٢٠١٢ ی هۆلەندا .. کەژال نوری .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەردووحیزبی پارتی لیبرالەکان VVd حیزبی کریکارانی هۆلەندی PVDA براوەی یەکەم و دووەم بون و هەردوو حیزبی سۆسیالیستەکان SP و پارتی ئازادی هۆلەندا PVV براوەی سی یەم بوون کەتیایدا پارتی ئازادی هۆلەندی کەخیرت ویلدەرز سەرۆکایەتی دەکات خەسارۆمەندی پلەیەکی هەلبژاردنەکان بوو لەنیو سەرجەم پارتەکاندا کە لە ٢٤ کورسی یەوە دابەزی بۆ ١٥ کورسی و بەمەش ٩ کورسی پەرلەمانی دۆراند کەلەسالی ٢٠١٠ بەدەستی هینابوو ،

وەبراوەی سەرەکی زۆرترین ریژەی کورسی یەکان پارتی لیبرالەکان بوو کەژمارەی کورسی یەکانی لەچاو سالی ٢٠١٠ کە ٣١ کورسی بوو بەرزبویەوە بۆ٤١ کورسی و بەمەش ١٠ کورسی زیادی کرد پاشان بەپلەی دووەم پارتی کریکارانی هۆلەندادیت ، کەژمارەی کورسی یەکانی لە ٣٠ کورسی یەوە بەرزبۆوە بۆ ٣٩ کورسی و بەمەش ٩ کورسی زیادەی بەدەستهیناوە . شایانی باسە پارتی سۆسیالیستی هۆلەندا sp کەبەدۆستی گەلی کورد لەنیو پەرلەمانی هۆلەندیدا ناسراوە براوەی سێیەمن و ژمارەی کورسی یەکانیان لە ١٥ کورسی هەروەک خۆی مایەوە بە١٥ کورسی و بەمەش هیج کورسی یەکی زیادیان بەدەست نەهیناو نەدۆراند ،

وەخەسارۆمەندی دووەم پارتی CDA کەلەکۆی ٢١ کورسی سالی ٢٠١٠ تەنیا توانیان ١٣ کورسی بۆسالی ٢٠١٢ بەدەست بهیننەوە پارتی چەپی سەوزدۆراوی سیەم بوو کە لە ١٠ کورسی پەرلەمانی ٧ کورسی یان دۆراند و تەنیا ٣ کورسی یان بەدەست هینا . هەروەها پارتی D66 دووکورسی زیادەی بەدەستهینا کەژمارەی کورسی یەکانی لە ١٠ کورسی یەوە بوو بە١٢ کورسی و بەمەش ٢ کورسی زیاتری بەدەست هیناو پارتی یەکگرتوی مەسیحی یەکانیش هەروەک خۆی مایەوە کە ژمارەی کورسی یەکانیان تەنیا ٥ کوسی یە  .

 17 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت