لێم بڕوانە . ئەفسانەسروش
لێم بڕوانە
تا لە ناو نیگاکانتدا
بتوێمەوە….
لێم بڕوانە
بالەناو دڵی تاریکی
شەو لەگەڵ هەستی
هەبوونی تۆ
هێواش هێواش
دڵی بێ تۆیم
لەلێدان بخەم
لەهەموو کاتدا میوانی
شەو و شەراب و
شیعری منی
تەنها ئەم شەو
وەرە و میوانی من و
دڵ تەنگیم بە.
تەنها ئەم شەو
لێم بڕوانە و
هیچ مەڵێ وەرە، و
کەمێک لەئاسمانی
تاریکما ببە مانگ و
بۆ من هەڵبێ…
ئەرشیڤی نوسەر ئافسانە سروش (کلیک بکە بۆبینینی هەموو بابەتەکانی)
- ئەفسانە سروش : جاڕی ژن بوونم . - 2015-10-24
- ئهفسانه سرووش : بۆ دهستینا قهندیل ، کهخۆری ئازادی لهگۆڕی ئهودا سهر دهردهکات . - 2014-10-24
- ئەفســـــانە ســـروش :جاڕی ژن بوونم . - 2013-11-02