پارتی : گەڕانەوەی دەستوور خەتی سوورە .. کونجــرینی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەڵێن شێتێکی شاری شنۆ ” لەکۆمەڵێک کەس نزیک دەبێتەوە ، کەباسی نزیک بوونەوەی تاڵەبانی و نەوشیروان و دورکەوتنەوەی بارزانی لەئێران دەکەن ، ئەویش دەکەوێتە قسەو دەڵێت : بەخودای بارزانی خودموختاری بۆ کوردستانی مە ‘ مسۆگەر بکات ، لەخەیاڵی مەدا قەتڵوعامی شاری مە ، کەبۆ پاسدارانی خومەینی ئەنجامیدا ناسڕیتەوە .

ڕۆژی 24 ی سێپتەمبەر بەڕێزان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بۆجاری یەکەم لەپاش دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران بەیەک گەیشتن ، دانیشتنەکەیان دووبەش بوو ، بەشێکی دوو بەدوو ، بەشێکی تری لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی هەردوو حیزب . لەسەر کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشی نیشتمانی کۆک بوون .

دانیشتنەکەی یەکێتی و گۆڕان گەر لەسەر سکەی خۆی جێگیر بێت ، دەبێتە خاڵی گۆرانکاری لەکوردستان . هەموو ئەو کۆڵەکە چەقبەستووانەی ڕابردوو دادەڕمێنێت و پێگەیەکی تر دێنیتە ئاراوە ؛ پێگەی تر ئەو هەوارەیە ، کەتیایدا پرسە بۆخەونی ویراسی پارتی دادەنێت . یاخود کۆتایی هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی یە ، کەیەکێتی لەکۆتوبەندی زوڵمی سیاسی پارتی ڕزگار دەکات ..

لەم کۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و یەکێتی دەستکەوتی نیشتمانی گرنگ بەدی دەکرێت ، قۆناخی دیموکراسی نوێی کراوە بەڕووی کۆمەڵگادا دەکرێتەوە ، راستە کۆمەڵێک خوێندنەوەو بۆچوون لەدوای کۆبوونەوەکە ڕژایە نێو بازارێ ئاڵوگۆڕی بیرکردنەوەکان ، بەلام گرنگی کۆبوونەوەکە لەوەدایە کۆتایی کۆمەڵێک ترسی بەردەم پرسی دیموکراسی کوردستان کۆتایی دێت ، کەلەزیندانی بەناو هاوپەیمانی ستراتیژی یەکێتی و پارتیدا کۆتوبەند بوو .

لەدوای دروستبوونی گۆڕان و گەشەکردنی دژایەتی جیهانی سونەو شیعەو بەهاری عەرەبی ڕەوشێکی نوێی سودمەند هاتە کوردستانەوە ، حوکمی تاک حیزبی لەکوردستان هەرەسی هێناو ڕووەو قۆناخی فڕە حیزبی بەکردار هەنگاو دەنێت . قۆناخێک دوو پارتی ئیسلامی لەسەرزارەکی ئۆپۆزیسوێنەوە گواسترانەوە بۆ ئۆپۆزیسونی ڕیالیستی . قۆناخێک لەبەردەماندا مل نانە سیاسییەکانی پارتی بۆ گرتنە دەستی دەسەلاتی ویراسی پڕ بەپڕی سکرینی شانۆی کوردی دەبینراو ڕووەو کۆتایی دێت .

ئەم قۆناخە هەڵگەڕانەوەی دەورانی سیاسی ترسناکە بۆ هیوا بوون . دەشێت هەندێک بەچاوی لاوەکییەوە بڕواننە هەڵگەڕانەوەی ڕەوشی سیاسی کوردستان ، بەلام ناکرێت سودمەندی ئەو گۆڕانکارییە بۆ داهاتوو فەرمۆش بکەین . لەدوای کۆبونەوەکەی سەرانی یەکێتی و گۆڕان ” گۆڕان ملی گفتوگۆکانی ڕووەو ماڵی پارتی برد ، لەسەرچاوەیەکەوە دەڵێت : پارتی بەوەفدی گۆڕانی وتووە ( گەڕانەوەی دەستور خاڵی سورە ) ، لەڕۆژنامەی هاولاتی ڕۆژی 02 / 10 نوسراوە : گۆڕان ‌و پارتی : هاوڕابوین لەپەلەكردن لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی هەرێم .

بەلام لەڕۆژنامەی ئاوینەدا لەهەمان ڕۆژدا نوسراوە : پارتی دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ‌: ده‌ستور به‌ئاسانی ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ..

لەسەروەختی ئەم بابەتەدا واتە ئەمرۆ 04 / 10 لەپەیوەندیەکدا لەگەڵ لێپرسراوێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو پرسیارەم ئاراستەکردو وتی : بەو شێوەیەی تۆ نا کەبیستوتە ، بەڵکو تۆزێک نەرمتر ، بەلام مەیلی ناردنەوەیان نییە ..

لەهەردوو دانیشتنی گۆڕان لەگەڵ یەکیتی و پارتی ژیرانە ڕەفتاری کردووە ، توانی یەکێتی لەخۆی نزیک بکاتەوەو بۆچوونەکانی لەگەڵدا ڕێک بخات . لەهەمانکاتدا بەهەگبەی پڕەوە بڕوات بۆلای پارتی ، ڕاستە وەڵامی پۆز ‘ نێگەتیڤی وەرگرت لەپارتی ، واتە لەهەندێک خاڵدا نزیک بوونەوەو لەخاڵی سەرەکیدا بێهیوایی . بەلام بەهەردوو دیوەکەدا سودمەندە ، گەر بێت پارتی قبوڵی گەڕانەوەی دەستوریشی بکردایە بۆ پەڕلەمان ، مادەی 61 تا 68 کەپەیوەستە بەپێگەی سەرۆکایەتی هەرێم هەمواردەکرێیەوە . بۆ بینینی دەستوری هەرێم کلیک بکەرەوە سەر

Desturi Herém  )

دەبێت بپرسین بۆ پارتی خوازیاری گەڕانەوەی دەستور نییە بۆ پەڕلەمان ؟ . لەمادەکانی 61 تا 68 دا پێگەی سەرۆکی هەرێم هاوشانە بەپێگەی دیکتاتۆرێک ، ئەمەش لەگەڵ پرنسیبەکانی دیموکراسی و ڕەوشی کلتوری و سیاسی کوردستان ناگونجێت ، هەموارکردنی دەستور ” سەرۆکی هەرێم لەناو پەڕلەمان هەڵدەبژێردرێت و دەسەڵاتەکانی لەئاستی پەرلەماندا پچوک دەبێتەوە ، ئەوسا پەرلەمان هەموو ساتێک دەتوانێت چاودێری کارەکانی بکات و ئاڵوگۆڕی پێگەکەی پێدەکرێت و ماوە نادات سنوری یاساو ئەرکەکانی خۆی ببەزێنێت .

لەبەندی چوارهەمی مادەی 68 دا ماوەدەدات بەپێی یاسا سەرۆکی هەرێم تامردن لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت ، چونکە کوردستان بەهۆی ڕەوشە ناجێگیرییەکەیەوە دەتوانریت لەسەروەختی هەڵبژاردنەکاندا پشێویی بنرێتەوەو سەرۆکی هەرێم بەردەوام بێت لەکارەکەی ، وەک چۆن لەشەڕی ناوخۆدا ئەرکی پەڕلەمان و حکومەت ” بەنایاسایی بۆکاتێکی نادیار درێژکرایەوە .

کۆبونەوەکانی گۆران لەگەڵ یەکێتی و پارتی گۆرانکارییەکی تری خستە نێو پەرلەمان و دەشێت لەمەودوا چاوەڕوانی ئەوەبکەین ، پەڕلەمان چالاکترو دەستکراوەتر بێت ، ئیتر زەمەنی کۆک بوونی پارتی و یەکێتی لەسەر بڕیارەکان کۆتایی بێت .

هێزە ناڕازیەکانی دەستوری هەرێم جگە لەپارتی هەمویان کۆکن لەسەر هەموارکردن ، دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ کاتی دەنگدان و هۆشیارانەو ژیرانە ڕەفتاری لەگەڵدا بکەن ، چونکە پارتی دەستی باڵای هەیە لەساختەکردنی لەهەڵبژرادندا ، لانی کەم بتوانرێت دەنگدان لەسەر دەستور لەسەرئەو کارتە بێت کە دەنگدەر دەنگ بەهەر حیزب و لایەنیک دەدات ، بۆئەوەی کەمێک ڕێگری لەساختەکردنی بگیرێت ..

3,911 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت