گەڕانەوەت بۆ باوەشی بێداریم .. ئەفسانە سروش
ئەگەر هەر ئەتەوێ
بگەڕێیتەوە
هەرکە نزیک بویتەوە لە
نیشتیمانی دڵ
پێش دانانی
کۆڵەپشتی غەریبی
بۆ ئایەتەکانی چاوەڕوانی ، و
گرتنی دەسنوێژەکان
بەفرمێسک بۆ
فەرزەکانی بێداری شەو ، و
هەموو ماچە
تۆمارکراوە کانی سەر
شووشەی پەنجەرەی
شارەکەم
بکەوە سەر ئەژنۆ،و
بۆ هەتا هەتایە
بچەمێوە .
ئەرشیڤی نوسەر ئافسانە سروش (کلیک بکە بۆبینینی هەموو بابەتەکانی)
- ئەفسانە سروش : جاڕی ژن بوونم . - 2015-10-24
- ئهفسانه سرووش : بۆ دهستینا قهندیل ، کهخۆری ئازادی لهگۆڕی ئهودا سهر دهردهکات . - 2014-10-24
- ئەفســـــانە ســـروش :جاڕی ژن بوونم . - 2013-11-02