Abubakir-Caf-3

جورئەتێكی ترسناك …!! ئەبوبەکر جاف

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( ئێمە لە پێش رێنیسانسدا دەژین..؟؟!! )

فاروق رەفیق , پایدیا , KNN , شەممە, 3 -11 -2012

هەر پرۆسەیەكی ناولێنان و دادوەریكردن , پرۆسەیەك نییە خۆی بۆ خۆی , هەڵگری هیچ حوكمێكی بەهایی نەبێت , هەڵگری سەر لەنوێ پێناسەكردنەوە نەبێت , بارگاوی نەكرێت بە روئیاو ڤیزیۆنی ( ئیدۆلۆژی ) , ئەگەر برێك كۆك بین, ( ئەویش بەدەیان ئیشكالیەت و بێنەو بەردەو گیرو گازەوە , كە موفرەدەو وشەكان , پێش ئەوەی بیان خەینە ناو ( كۆنتێكستێكی ) زمانەوانییەوە , پێش ئەم دۆخە ( بێگوناه و بێ حوكمی بەهایی بین ) . بەڵام لەچركە ساتی بەریەككەوتنی ( موفرەدەیەك ) لەگەڵ كۆنتێكستی ( رستەیەكدا ) پڕ و لێوان لێو ئەبێت بە ( بارگاویكردنی مانا ئیدۆلۆژییەكان ) , رستەیەك و كۆنسیپتێك هەركەس بیڵێت و لە هەركۆێدا بووتریت ( بێ بەها نیە ) , بێ بەهایی بەمانای ( چاكەو خراپە ) نایەت , هێندەی مەبەستمانە , كە دەیخەین بە باریكداو بەڕەهەندێكی ماناوە ئەیبەستینەوە و دادوەری لەسەر ئەكەین , هەموو دادوەرییەكیش( حوكمدانێكی ) ( مۆراڵی , سایكۆلۆژی , بەهایی… ) لەخۆی دەگرێت و , لەوێوە دەبێتە ( پێوەری ) بینین و مامەڵەكردن . ئەگەر ئەم ( دادوەریكردن و حوكمدانە ) كەسێك بیكات , سەرمایەو زمانێكی سیمبۆلی رەمزی هەبێت , مامۆستایەكی ئاینی , فەیلەسوفێك . سیاسییەك …. واتە هەركەسێك كە لە پێگەیەكی (سۆسیۆلۆژی , ئپستمۆلۆژی , سیاسی , ئابووری, سیمبۆلی… ) هەیە , حوكمدانەكانی , تەنها بۆخۆی نییە , بەڵكو دەرئەنجام و دەرهاویشتەی (سۆسیۆ – سایكۆلۆژی ) هەیە, جا با لەو ( ئیشالییە ) ( سۆسیۆلۆژی , پسیكۆلۆژی , زمانەوانیەش ..) بگەرێن كە جەبرییەتی مانادانی هەیە لەسەر ( حوكم و دادوەریكردنەكە ) , ئەوەی حوكمێك دەرئەكات و بەهاو بێبەهای و مانایەك ئەدات بە ( كۆنسێپتێك ) بێگومان برێكی زۆر خۆی بەرهەم ئەهێنێتەوە, ئەگەر چی ( شەرعییەتی ( لە میتافیزیكیاوە , لە عەقڵەوە … هتد) وەرگرتبێت , ئەوەی ئەرستۆكراتییەك , پێمان ئەڵێت , لەگەڵ ئەوەی پرۆلیتاریایەك , لەگەڵ ئەوەی مەزهەبییەك , لەگەڵ ئەوەی بۆرژوایەك … ئەیڵێت , مەحكومە بە ( خود بەرهەمهێنانەوە ) چونكە ئەم ( ئەكتەرە ) بە چەمكە (پییەربۆردیۆ ) ـەكەی داراوێكی ( هاپبیتۆسییە ,Habitus ) , واتە جەبرێكی ( مێژوویی – زمانەوانی ) , هێزیكی شاراوەو نەشاراوەی هەیە , چ بە وشیارییەوە بێت, یا نا وشیارییەوە , جەبرێكی ( نا ئاگای : مەعریفی- سۆسیۆلۆژی- پسیكۆلۆژی… ) حوزوری هەیە لە پرۆسەی ( ناولێنانەكەدا) . ناو لێنان لە هەر ( ئینسان و دۆخ و شتێك… ) حیكایەتی ( ئیدۆلۆژی , ئاینی , میتۆلۆژی … ) لە پشتەوەیە , ئەم پرۆسەیە چەندێك رەهەندێكی ئۆبژێكتیڤانەی هەیە , رەهەندی سەبژێكتیڤانەشی هەیە..! پرۆسەی ناونان , پڕە لە بەها, ( خودبەرهەمهێنانەوە ) .

حوكمدان و داوەریكردن چییە ..؟ .

داوەریكردن لەكایەی زانینی گرنگی وەك ( فەلسەفە , مەعریفە , لۆژیك , ئیستێتیكدا .philosophie , connaissance , logique Esthetique ) دا بەهەند وەردەگیرێت .., فاكیوڵتییەكی .Faculte ) عەقڵە بۆ جیاكردنەوەی ئیدیاكان و كۆنسێپتەكان . مێژووی فەلسفە , لای ( رۆنیە دیكارت و كانت و هۆسیرڵ ) وە لەسەر ئەم پرسە وەستاون . ( كراوە بە ئیشكالیەتێكی ئیپستمۆلۆژی ) گەورە , لە فەرهەنگی فەرەنسی Le Robert ) لەڕووی زمانییەوە بەمانای ( كردەی داوەریكرن دێت , بڕیاردان لە عەدالەتدا, Jugement ,action de juger ;decision en justice ) یا ڕایەكی پەسوندكراو یا پەسەند نەكراو . ( opinion favorable ou defavorable ) , كەواتە بەهەربارێكدا بكەوێت ( مۆراڵ و بەها ) بەرهەم دێنێتەوە..! دیكارت ” واباسی حوكمدان ئەكات ..: ( لەبەر ئەوەی ئێمە منداڵبووین , پێش ئەوەی ببین بە بوونێكی ئینسانی كامڵ , كەواتە زۆر نزیكە حوكم ] كی بێگەردو پتەو ئەستەمبێت )pour ce que nous avons ete enfants avant que d etre hommes il est Presqu impossible que nous jugements soient ( si pur si solide …. )) كەواتە مادام ئێمە بەپرۆسەیەكی ( سۆسیالیزاسیون و بە مێژو و بەزماندا… تێپەڕیوین . عەقڵمان لەو كۆنتێكستانەدا بەكارهێناوە ..) حوكمی عادیلانە ( لەجێی خۆیدا بوو ) ئەستەمە .

كاك فاروق جورئەتێكی مەترسیداری كرد ..؟!!, بەرەهایی وتی , بە رەهایی دیاریكرد , بەرەهایی یەكلایی كردەوە ..: ئێمە لەپێش رینیسانسداین..؟؟!!) ئەم قسەیە ئەگەر بیبەستین بەسیاقی قسەوباسەكەیەوە ( ڕانان و بەرچاوخستن و عەرزی كتێبێك بوو لەسەر گومانگەرایی لە فەلسەفەدا…).. فەلسەفاندن و بیركرنەوەوەی میتۆدۆلۆژی ( la pensee methodologique چەندێك جەریئمان ئەكات و فێری بوێری و ریسكردنمان ئەكات , ئەوەندەو زیاتریش دوورمان ئەخاتەوە , ترسنۆكمان ئەكات لە ( چەمكاندنی هاویانەو حوكمدانی سەرپێیی . ئەمە نەك حوحمێكی سەرپێیانەیە , ئەبێت لەسەری بووەستین , چون ئەم قسەیە ئەگەر بە هێلێك بچێتەوە سەر ( فەلسەفە ) , بەدەیان هێڵ دەچێتەوە سەر سۆسیۆلۆژیا … بەتایبەت سۆسیۆلۆژیای مەعریفە … ئێمە ئەم قسەیەمان پێ قورسەو دەبێت تاقیبكەینەوە …:

1- بێئاگاییەكی قوڵی تێدایە لەوەی زۆر سەختە , باس لەقەتیعەی ئپستمی بكرێت , بەو مانایەی دوو سیستەمی ( جیاوازی عەقڵی , زمانەوانی , میتافیزیكی .. ) هەبێت كە بەیەكدا نەچووبن . هایدگەر كۆی سیستەمی بیركردنەوەی بەشەرییەت بە ( بیركردنەوەیەكی میتافیزیكیانە ) وەسف ئەكات , ئەگەرچی , بە فۆرم و میكانیزمی جیاواز مانێڤست بووبن , ئەمە نەبینینی ( كوللیەت و تۆتالییتێی ) سیستەمی عەقلە , سادەیی و كاڵفامییە , بەسەدان ساڵ باس لەگوتارێكی جیاوازی ( ئپستمی ) بكرێت , لە كاتێكدا : سەرجەم قۆناغەكانی فكرو بیركردنەوەی بەشەری بكرێت , بێئەوەی بێئاگابین لە ( پرۆسەیەكی پێكداچوون و بە یەكداچون ) لەكاتە جیاوازەكاندا , بێئاگاییەكی گەورەی تر , بێئاگاییەكی ( سۆسیۆلۆژییە ) , واتە سیستەمی ( بیركردنەوەو رەفتارو ستراكتوری كۆمەڵایەتی ئێستای كوردی زیاد لە 500 ساڵی نێوانە , لە گەڵ چركەساتە ( سۆسیۆ – ئپستمییەكانی ) رێنسانسی رۆژئاوادا

2- ئەم سیستەمی وێناكردن و روئیایە بەرمەبنای سیستەمی comparaison ) بەراوردكاریی و قیاسییە..؟!! ئێ خۆ ئەم میتۆدە , وەك هەرمێتۆدێكی تر ( زیاتر نەبێت كەمتر نییە , ) لەبەهاو حوكمدان..

3 – كاك فاروق كەوتۆتە ناو تەڵەزگەیەكی ئیدۆلۆژی گەورەوە كە بەرهەهێنانی ( سەنتەر و كەنار ) و گوتاری رۆژانەی – مێدیایی رۆژئاوایە بەرانبەر ئەو دونیایانەی كە لە دەرەوەی رۆژئاوان . رۆژئاوای عەقڵانی- رۆژهەڵاتی نا ئەقڵانی و ئەفسانەیی… ئەمەش تەواو ئەو گوتاری میتافیزیكیای حوزورەیە كە (دوریدا) باسی ئەكات, میتافیزیكیای ( عەقڵگەرایی,Logocentresme ) رۆژئاوا..

4- ئەو ئەرگومێنتانە چین, كە پێمان ئەڵێن ئیمە ( كورد) لەگەڵ رینسانی(renaissance) رۆژئاوادا, 5 سەدەمان فەرقە, لێكۆڵینەوە ( ئەترۆپۆلۆژی , سۆسیۆلۆژییەكان) پێمان ناڵێن كەوتین بەسەر گردبوونەوەیەكی مرۆیی كە 500 ساڵ پێش ئێستا دەژین..!! ئەی ئێمە مەحكومین بەتاقیكردنەوەی (500 ) ساڵی دیكە تەنها بۆگەیشتن بەڕنسانسێك , بەو فۆرمە رۆژئاواییە , ئەی فۆرمێكی تر نییە بۆ ئەزمونكردنی رێنەیسانسی تایبەت بە ( كۆنتێكستی سۆسیۆ – مێژویی) خۆمان..؟؟

كاك فاروق خوێنەوارێكی فەلسەفەیە , كارە سەرەتاییەكانی , (ستەمكاری و ئاشتكردنەوەی ئەقڵ و عیشق) , تێكستن ( بەتكا ئەم حوكمە بۆخۆم و گوتاری كاری خۆمە) , بەڵام , كە دێتە ناو مێدیاوە دەبێتە ( مێدیاتێك (Mediatique ,.. بە تەنگی خۆوە نایەت و درەنگ ئەكەوێت .

1,884 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت