دەتەوێ بمدۆزیتەوە؟.. ئەفسانە سروش .. مەهاباد .
ده‌ته‌وێ کۆم بکه‌یته‌وه .؟
بیستم ماندووی ،
به‌ڵام
به‌په‌رۆشەوە بگه‌ڕێی و
بمدۆزەوه.
بگه‌ڕێ کۆڵان بە کۆڵان
ده‌رگا به ده‌رگا
جێ‌ژوان به جێ‌ژوان
تا ژێر سێبه‌ری
هه‌مه‌موو
درەختەکانی شار
دەتوانی بمدۆزیته‌وه
بمدۆزه‌رەوه ،
ئه‌گه‌ر توانیت کۆم بکه‌ره‌وه
بزانم دەتوانی؟
من هه‌ر لێره و
هه‌ر له وێ نیم
هه‌ر پارچه‌یه‌ك و
دوان و سیان نیم ،
ئه‌گه‌ر توانیت
بگه‌ڕێ بمدۆزه‌وه
کۆم بکه‌ره‌وه
چاو بۆ چی من دەگێری ؟
خۆشەویستیم !
کینە هات و بردی .
چاوەڕوانیم !
بۆ تۆ لەکەناری درۆکانتدا
بەجێ مای بەجێ
دەستەکانم ترازن
لەدەستت و
لە ئەژنۆی خەمت ئاڵاون
لێوەکانم !
دوور لەلێوت لێو بەلێوی
بادەی مەستن .
لەچیم دەگەرێی و
بیدۆزیتەوە
لەکوێ دەتەوێ
کۆم بکەیتەوە …
Latest posts by ئافسانە سروش (see all)
- ئەفسانە سروش : جاڕی ژن بوونم . - 2015-10-24
- ئه‌فسانه سرووش : بۆ ده‌ستینا قه‌ندیل ، کهخۆری ئازادی له‌گۆڕی ئه‌ودا سه‌ر ده‌رده‌کات . - 2014-10-24
- ئەفســـــانە ســـروش :جاڕی ژن بوونم . - 2013-11-02