گەرمیانییەكان …. ئەبوبەکر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە مەرگ دۆستییەوە بۆ ژیاندۆستی… دەستبەرداری مەرگ ببین و باوەش بكەین بە ژیاندا ..

قەدەر بێت, یا جەبرێكی بونیادی و ستراكتۆری ( سایكۆ – سۆسیۆلۆژی ) گەرمیانییەكان , هەمیشە , پاڵەوانی چیرۆكەكانی مەرگ و دروستكەری ئەفسانەكانی ( جەنگاوەری بوون ) , زۆر جاران بێلەزەت و بێتامانە باوەشمان بەم سەرو بەو سەری ( ئیدۆلۆژیایەك , هێزیكی سیاسیدا كردوە… ) ویستمانە ئەكتەرە سەرەكی و پاڵوانەكانی وەفا و مروەت و عەهدو لێبراویی بین… ریسكی گەرمیانییەكان, جەنگی ئەزەلییان.. ) جەنگێكی نا عەقڵانی بووە… حەماسەت , هەڵچون , سادە لەوحی, توندرەویی, دەستگرتن بەدونیایەك چەكی جوامێرییەوە ..

میوانێكمان لە شارێكەوە نەهاتووە و لە ماڵئاوایكردنیدا , لە گێرانەوی میواندۆستی و نەجابەتمان , سەری سۆرنەما بێت … جەنگێك , شەڕێك شك نابەین .. كوڕە بێنازەكانی شۆرش , گەرمیانییەكان , حەماسەتی گەرمیانی .. جەنگاوەرەكانی گەرمیان خوێنی یەكەم , یا لە خوێنە یەكەمینەكانی شۆرش و شۆڕشگێری نەبن.. بێتامان كرد..!! خەمێكی ژیانمان نییە , بە تەنگی ژیان دۆستییەوە نایەین , هەمیشە جەنگاوەرەكانی بەرەی پێشەوەی سوپای مەرگدۆستی بووین …

نازانم تا ئەم ئاستە بێلەزەتییە , چی دوژمنایەتی و نەیارییەكمان لە گەڵ( ژیاندا ) هەبووە ..؟؟ ئەگەر لەحزەیەكی ( ناچاری ئەخلاقی – شوناسی .. ) ناچاریكردبین .. بە بەرەنگاری و شۆڕشگێری و جوامێری .. ئیتر بەسە ..! ئەبێت بوەستین و ترسنۆكبین … هەر هێزیك هاتووەو شا پیاوەكانی , كەڵە شۆرشگێرییەكانی .

باڵە ئیكستریمیست و(EXTREMISTE ) و باڵە تونڕەو ئوصوڵیەكەی (FONDAMENTAL , ( RADICAL ) و رادیكاڵیەكەی گەرمیانییەكان بوون .. ( نەتەوە ناسیۆنالیزم و هێزەكانی , ئیسلامییەكان , چەپەكان … ( دەسەڵات و ئۆپۆزسۆن ) . ئەم هێزانە , كەسە دیارە( جەنگاوەرو موجاهیدەكانی … خوێنگەرمەكانی گەرمیان بوون .. ( هەڤەڤاڵانی گەرمیان . برایانی موسوڵمانی گەرمیان , هاورێیانی گەرمیان , برا سەلەفییەكانی گەرمیان …. بێئاگا لە ( بەكارهێنان وئیستیغلاكردنی ( ئەم هێزە حەماسییەی گەرمیانیەكان. ئەوە راستییەكی ( وجودی – سۆسیۆلۆژی ) گەورەیە كە : توندڕەوی و ئوصوڵی و رادیكاڵیەت .. مەرگدۆستیە , دەستەو یەخەبوونە لە گەڵ ژیاندا , نەفی ژیانە, ڕقبوونەویە لە ژیان ..

بۆچی ناچارین ترسنۆك بین ..؟!

ژیان و ژیاندۆستی و ترسنۆكی ئەوێت . ( شارستانیەتی مۆدێرنە ) برێكی زۆر ترسنۆكی ئەكتەرو ئینسانەكانی دروستی كردوە , بونیادنانی شار , دروستكردنی شار . ( ترسنۆك و ژیان پەرستەكان ) دروستیان كردوەو .. شارێكمان نەبینی , شارێكی مۆدێرن , بەرمەبنای ( ترسنۆكی و نیفاق و موجامەلەو .. ) بونیاد نەنرابێت … گەرمیانیەكی ( پۆزەتیڤیست , پراگماتی .. ) م نەبینی ..؟؟!! , بۆ ئەوەی ( شارمان هەبێت , ئەبێت ( پراگماتی ) بین… داوای ئاوەدانی و شاریش دەكەین … خزمەتگوزاری , بێئاگا لەوەی ( شارو شارچێتی ) كۆمەڵێك بونیادی ( سایكۆ – سۆسیۆلۆژی ) پێویستە . كاراكتەرو ئەكتەری ( بیرۆكرات و نەوەی سێیەم و چوارەمی شۆڕشی ئەوێت … چ نوكتەیەكی ترسناك و مەترسییە . ئەوانەی رابەرایەتی نوێنەرایەتی گەرمیان و گەرمیانییەكان ئەكەن ( پیاوە سەربازی و جەنگاوەرەكانن ) . ( پارێزگار , قائیمولمەقام . بەڕێوەبەرەكانی تر .. ئەگەر شۆڕگیرەكان نەبن .. لە سولالەی ( جەنگاوەرەكانن ..؟؟!! ) .

جوامێری و ئازایەتی : یەكێگە لە فەزیلەتە گەورە مۆراڵییەكان( vertu ) ی تیۆلۆژیاو فەلسەفەی كلاسیك و سەدەكانی ناوەڕست . بە یەكێك لە فەزیلەتە گەورەكانی ئەبینرێت ( وەك هێزێكی مۆراڵی (( une puissance et force moaralel … بۆ یۆنان و بۆ ئیمپراتۆریەتی رۆم و هێزی جیهادی ئیسلامی دروست بوو لە كۆنتێكستێكی (مێژووی – سۆسیۆلۆژی ) دا .. بەڵام ئەگەر بریارە ( شارمان ) بوێت .. پێویستە ترسنۆكبین لە ئاستی ئەوەی ئیتر ( بەرەی ) پێشەوەی جەنگاوەران و شۆرشگێران و موجاهیدان نەبین .. ( ئەو حەماسەت و جوامێری و جەنگاوەرییە ) دەكرێت لە زۆر شتی وجودیو حەیاتی , ژیاری گەورەدا .. بەرهەمبهێنرێتەوە . تەولید بكریت , لە پرۆسەیەكی وەبەرهەمهێنان و ئیستیسماری گەورەدا .. بەكاربخرێت… ( ئەم بوون بە هێزو بون لە هێزەدا ) .. دەكرێت بكرێت بە ( بون لە كردارێكی ) ئینسانگەرایی , شارگەرایدا ..

2,023 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت