Akram-Ali-Kamal

ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : مرۆڤێکی هەڵوەشاو .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گوتەیەکی جوان هەیە ( ژیان بە نرخترین دیاری خوایە ) .

پرسیار ئەوەیە چۆن ژیانێك ، خوای گەورە مرۆڤی دروست کردوە جەستەیەکی باشی تەندروستی داوەتێ بۆ ئەوەی لەسەرپێی خۆی خۆی پێبگەیەنێ و سودی هەبێ بۆ کۆمەڵ و چواردەور .

بەڵام زۆر جار کێشە کۆمەڵایەتیەکان ڕێگە نادەن کەسێکی باش ئامادە بکەن .

بەهۆی ململانێی کۆمەڵایەتی و سیاسی و گرفتی توێژە تایبەتیەکانی ناو کۆمەڵ و تەنانەت کاریگەری تەکنلۆجیاش رەنگدانەوەی هەیە ، کەواتە کەسی ناو ئەم بابەتە توانای گفتوگۆ و وەرگرتن و پێدانی نابێت زوو هەڵئەچێ هەست بەنەخۆشی دەرونی ئەکات خۆی بە لاواز ئەبینێ .

لای خۆمان سەرکەوتنی ناسروشتی زۆرن و ئەمانخاتە پرسیار و ترسەوە بۆیە هەندێك جار ترس خراپ نیە بە ئاگات ئەهێنێتەوە لە کردارە سروشتیەکان ووریامان ئەکاتەوە .

سەرکەوتنی ناسروشتی وەکو ئەوە وایە :

مناڵێك بهێنی بڵێ سەرکەوە بەم پلیکانەیەدا ناتوانێت لە یەکەم پلیکانە سەرکەوێت ، لەبەر ئەوەی مناڵە توانای جەستە کەمە بیرکردنەوەی نیە ئەزمونی نیە .

بەڵام هەر هەمان مناڵ بێنە دەستی بگریت و بیخەیتە پلیکانەی ژمارە (١٠) چی ئەبینێ .

ئەبێنێ لەسەروی هەمومانەوەیە ، پێکەنینی دێت ، تۆش پێکەنیت دێت ، سەری گێژ ئەبێت و خۆی لێوون ئەبێت تاوای لێدێت ئەگەر زوو دای نەگریت بەسەردا ئەکەوێتە خوارەو هەڵئەوەشێت .

کەسی دانراوی ناسروشتی پێگەی کۆمەلایەتی بێ هێزە ، ئامادەیە هەموو کارێکی ناشیاو بکات بۆ مانەوەی دەسەڵاتی ، پەیامی درۆ ئەگەیەنێ راستیەکان لەدەسەڵات ئەشارێتەوە ، بروای بە پێکەوە کارکردن نیە ، توانای خۆ دۆزینەوەی نیە ، دژی کەسانی چالاك و تێکۆشەرە لاوازی خۆی بەم کارە نابەجێیانە بەسەر ئەبات .

کادری بەتواناو سەرکەوتو هەمیشە لەکارە چاکەکاندا گەشبینە و هاوسەنکی ئەکات لەگەڵ ئامانجی کارکردندا ، بروای بە پێکەوە کارکردنە و دیموکراتی و ئازادی بیروبۆچونەکان بەسەرچاوەی سەرکەوتنی کارەکانی ئەزانێ و گرنگی پێئەدات .

پێویستە هەموو ڕێکخراو سەندیکا پیشەییەکان سەربەخۆبن ، ئەگەر وا نەبێت ناتوانێت کۆمەڵێکی شارستانی بنیات بنێ .

گرنگی کارکردن لە چوار چێوەی بەرنامەی کارکردندا ، سەربەخۆی دەسەڵات ئەنجامی کاری باشی هەوڵ و هیمەتی تاکەکان بە ئەنجام ئەگات .

نەك وەکو میکانۆ بەکار بهێنرێیت و نەزانیت جێگەی کارکردنت کوێیە سەرت لێتێك ئەجێت و بە ملدا ئەکەوێت و هەڵئەوشێت .

1,080 جار بینــراوە لەڕە‌هێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت