لەئەنفال دا چۆن سنورمان بەزاند : جەمال چاوشین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پایزی ساڵی ١٩٨٨ دوای ئەنفالەکان چۆن سنوری دەسکردی عێراق ئێرانمان شکاند؟؟ .

ساڵی ١٩٨٨/ دوای ئەنفالەکان کەچوینە دیووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو مانگ چوین بۆ مازندەران بۆ دەورەی سەربازی،بۆ فێربوونی هەڵگرتنەوەی ئەڵغاموو بەکار هێنانی هەموو چۆرە چەکێک ، دوای گەڕانەوەمان لە دەورەکە چوین بۆ گوندی بلەکێ مەقەڕمان لەوێ بوو ، مەقەڕی مەڵبەندی دوو مەقەڕی تیپی ٣١سلێمانی وە هەندێ ماقەڕاتی تریش ، حوکمەتی عێراق لێبوردنی گشتی دەرکردبوو ، خەڵکوو پێشمەرگە بەلێشاوو دەڕۆشتنەوە تەسلیم دەبوونەوە بێئەوەی کەسیان چارەنوسی خۆیان بزانن ، خۆیان دەدایە دەتست چارەنوسێکی نادیار، خەڵک زۆر نائومد بوبون ، بڕوا بەخۆبوون زۆر کەمی کردبوو.

هەندێ لەبەرپسەکان بە پێشمەرگەوو خەڵکیان ووتبوو بڕۆن تەسلیم ببنەوە یان بچنە ئۆردوگای ئێران ببنە پەناهەندە، شۆڕش ئەم هەموو خەڵکەی بۆ بەخێوو ناکرێت، حوکمەتی عێراق ، ئێران پڕووپاگەندی خراپوو ڕوخێنەریان بڵاودەکردەوە ، کارەساتی ئەنفال کیماباران کردنی شاری هەڵەبجە کاردانەوەی خراپی کردبوە سەر دڵوو دەرونی خەڵکەکە ،خەڵکو پێشمەرگە پارەیان پێنەبوو چێگەیەک نەبوو بۆژیان ،ژیانی ئۆردوگاش قورسوو ناخۆش بوو هەمووکەس قبوڵی ژیانی ئاوارەی ناو ئۆردوگای نەدەکرد.

هیچ تروسکایەک لە ئاسۆدا بەدی نەدەکرا،بۆیە خەڵکوو پێشمەرگە ٥٠٪ گەڕانەوە بۆ عێراق، ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی پێشمەرگە لە مەقەڕەکان کەمی دەکرد دوای ساڵێک مەڵبەند نەما،لەبەر کەمی ژمارەی پێشمەرگە جەند کەرتیان دەکردە یەک کەرت. چەند تیپێکیان دەکردە یەک تیپ ،جەند تیپێکیان کردە یەک بەتالوین،مەڵبەند بوو بە بەتالوێن، مایەوە هێزێکی زۆر کەم زۆژانەش نەقیب خەلیل کۆیدەکردینەوەو تەدریپی پێدەکردین،ئەم مەشقکردنە زۆر باشبوو لای هەندێک پێشمەرگە ،لای هەندێکیش بێزارکەربوو،

گوندی بلەکی دەکەویتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هەلکەوتەی سەروی ڕۆژهەڵاتی قەزای چوارتاوە ،دەکەوێتە نزیکەی ١٥٠ کم باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانیەوە ..

سەرەتای مانگی ١٠/١٩٨٨ بوو ڕۆژێکیان لەگەڵ شێخ سالاری کادر دوقۆڵی دوای نیوەڕۆیەک بەڕۆژ بەدزی{ پادگان} و ڕەبیەی سوپای پازدارانی ئێرانەوە ، بەناو دۆڵو دارو دەوەنەکاندا سەرکەوتین بۆ بەرزای و شاخی پشتی گوندی بلەکێو چەمپاراو ، چوینە ناو دەوەنێکی پڕەوە تا پازدارەکان نەمان بینن و تەقەمان لێنەکەن ، بەدوربین سەیری شاخی سورکێومان دەکرد کە بەرانبەرمان بوو ڕەبیەی، سەربازەکانی حوکمەتی عێراقی پێوەبوو ،شاخی ئەمبەریش کەخۆمانمان لێشاردبوە لە پشتمانەوە ڕەبیەی سوپای پازدارانی لێبوو زۆر دور نەبوون لێمانەوە ،بەووردی سەیری ناوچەکەمان دەکرد بۆئەوەی ڕێگایەک بدۆزینەوە تا لێوەی بچین بۆ ناوچەی شارباژێڕ لەوێشەوە بۆ شاری سلێمانی، چونکە هەموو سنورەکان بەڕەبیەو ئەڵغام گیرابون، چەند سەعاتێک لەوبەرزایە ماینەوە تا بەباشی چموچوڵی سەربازەکانی هەردوو دەوڵەت ئێراق،ئێران،هەڵسەنگێنین ، ڕێگەیەکمان دەست نیشان کرد لەبەینی چەند ڕەبیەکی هەردوو دەوڵەتەوە ،پاشان لەتاریکووڕونی ئێوارەدا گەڕاینەوە بۆ مەقەڕ، بەڵام ئەم کارەمان لای کەس باس نەکرد .

ڕۆژی دواتر بە کاک ئازاد دەرەمیانەیم وت من دەمەوێت شەوو بچم لە شاخی سورکێو ڕێگەیەک تاقیبکەمەوە بۆ ناوچەی شارباژێر،بەڵام باکەس بەمە نەزانێ، کاک ئازاد چێگری تیپی٣١ بوو ووتی زۆرباشە ئەگەر پێویستدەکات منیش دێم ،

دوای نانخواردنی ئێوارێ بەدزی هەمولایەکەوە تەنانەت مەقەڕەکەش نەیان زانی لەگەڵ شێخ سالارو دوو پێشمەرگەی تردا نانمان لەگەڵخۆماندا بردوو کەوتینەڕێ زۆر بەخێرای لەناووچەی ژێردەسەڵاتی پازدارەکان دەرچوین گەیشتینە نزیکی ڕەبیەکانی سوپای عێراق لەبەر ئەڵغام زۆر بەوریانە هێواش هەنگاومان دەنا دوربینی شەومان پێبوو چەند ئەڵغامێکمان لەسەر ڕێگاکە دۆزیەوە هەڵمان گرتنەوە ترەقەکەیمان دەرهێناو لە شوێنی خۆی بی ترەقە دامان دەنایەوە بۆ ئەوەی سەربازەکان هەستی پێنەکەن کە هەڵگیراونەتەوە یان کەس بێرەدا تێپەڕیوە تا ئەڵغامیتر لە شوێنی دانێنەوە،

لەدەورەی مازندەران فێری تاکتیکی هەلگرتنەوەی ئەڵخام بوبوین بەباشی ،کاک شێخ سالار شارەزای لەمن باشتر بوو،

بەبەینی سێ ڕەبیەی عێراقدا بەسەڵامەتی سەرکەوتینە شەر شاخی سورکێوو لەتەنیشت ڕێگەی {بەردە بەکۆز }ئەو شاخەی وەختی خۆی {خولە پیزەی} قارەمان باشترین شەڕی لەگەڵ پۆلیس لێکردووە لە سەردەمی خۆیدا،،

لە سەر شاخەوە ئاودیووی دیووی شارباژێڕ بوین لەپەنایک دانیشتین بەدوربینی شەوەکە سەیری ناوچەکەوو دەوروبەرمانو سەیری شاخی گۆیژەوو چیای ئەزمڕمان دەکرد زۆر بەچوانی گڵۆپی بورچەکەی چیای ئەزمڕمان دەبینی ئەو شەوەش مانگەشەوێکی خۆشوو ئاسمان ساماڵ بوو،، یەکەمین چاربوو دوربینی شەوو بەکار بهێنین زۆر موهیم بوو بەلامانەوە دڵمان پێیخۆش بوو،ئەو شەوە شەوێکی بێدەنگوو کشوومات بوو ،

نیوو سەعاتێ لە دیوی باشور دانیشتین پشویەکی باشماندا پاشان بەڕێگەکەی خۆماندا گەڕاینەوە بۆ مەقەڕی بلەكێ کە نزیک بوینەوە لەمەقەڕەکە حەرەسەکان دەنگیانداین ئێمەش نهێنی شەومان پێبوو خۆمان ناساند. ئێوارێ پێش ئەوەی بڕۆین نهێنی شەوم وەرگرتبوو،، بەیانی سەردانی مەلبەندم کرد قسەم لەگەڵ کاک قادیر حاجی علی و کاک شۆڕش ئسمایل کرد، کاک قادر مەسولی مەڵبەند، کاک شۆڕس لێپرسراوی بەشی سەربازی مەڵبەند بوو، باسی چون بۆ شارباژێڕم بۆکردن زۆریان پێباشبوو ووتیان خۆتان حازر بکەن ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکەین، من چومەوە بۆ ماڵەوە،ماڵمان لە شاری سەقز بوو، خۆم حازر کرد کیسە خەوێک،دوو تراک سودی گەرم ،بارانگیرێک،دەزوو بەکرەوو ،چەقۆیەک، نینۆکبڕێک، قۆریەک،دوو پەرداخ، چوتێ ئەدیداسی قایموو ئەسڵی باشم کڕی ، پاشان گەڕامەوە بۆ مەقەڕ لە بلەکێ،دوبارە قسەمان لەگەڵ مەڵبەند کردەوە هەندێ ڕاسپاردەیان پێداین،ئیدارەی مەڵبەند مەتارەی ئاوو، کۆڵەپشتی تازەوو باشیان داینێ،چوم لای دکتۆر چەبار هەندێ لەفافوو لەزگەوو داوودەمانم وەرگرت،

هەشت کەس خۆمان حازر کردبوو ناوەکانم دابوو بە مەڵبەند، بەڵام ئەوبرادەرانەی خۆیان حازرکردبوو لەگەڵمان بێنە خوارەوە زۆریان پەشێمان بوونەوە ، کاتی ڕۆشتن ماینەوە سێ کەس ، بەندە ،شێخ سالار شێخ جەلال، تایەری حاجی سەعید،بەئاشکرا خۆمان حازر کرد ئەم شتانەمان پێبوو یەکی کلاشینکۆفێکو حەوت مەخزەن ، سەد فیشەکی زیادە، مەتارەی ئاو دوو رومانە .یەک دوربینی شەوو، یەک دوربینی ڕۆژ،یەکی حەربەیەکی تفەنگ، کۆڵەپشتێ پڕ لە ئەشیاو خواردن و داودەرمان،واتا کۆڵەکانمان زۆر قورس بوو زیاد لە بیست کیلۆ دەبوو، پێسمەرگەیەکی قسەخۆش بەناوی مام مچە براکەی کاک حەمەزیاد، ووتی سەیریانکە وا خۆیان بەستووە دەڵێی باوکیان کوژراوە،

خوا حاپیزیمان لە برادەران کردوو کەوتینە ڕێ ،عاسمان کەمێک هەوری پێوەبوو،بەسەلامەتی ئاودیووی باشوری کوردستان بووین ،چوینە دۆڵێکەوە لەسنوری گووندی زاخێ لە ناوجەی شارباژێڕ، لەژێر دار گوێزیکی گوەرەدا پشوماندا زۆر هیلاک بووین زوو خەومان لێکەووت کاتیک بەخەبەر هاتین تازە دنیا روناک بوبوە نمەنمە باران دەباری گوێمان لەدەنگی سەیارە بوو لەلای سەرومانەوە، هەستاینوو بەووریای بە دۆڵەکەدا کەوتینەڕێ،لامان نەدا تا گەیشتینە سەر چەمی گەورەی خوار گوندی، زێ، لەچەمی گەورە پەڕینەوە بەڵام ئەوبەر چەم هەمووی ئەڵغام ڕێژبوو، بەسەر بەردەکاندا خۆمان دەربازکرد چوینە سەر بەرزایەک لەناو دەوەنێکدا دانیشتین بەدوربین سەیری ناوچەکەمان کرد بەدایان ڕەبیەوو سەربازگەوو سەنگەری حەرەسیات دیاربوون زۆر بەوردی سەیری هەمویانمان کرد هیچ جموجوڵێک دیار نەبوو هیچ ئاوەدانیەک نەدەبینرا تەنها دەنگی وەڕەی سەگێک زۆر دوور دەهاتە گوێمان، سێ سەعات زیاتر لەوو بەرزایە ماینەوەو سەیرمان کرد، دڵنیا بووین هەمووئەو ناوچەیەی لێمانەوە دیارە چۆڵەوو کەسی تێدانیە.

بەڕێگەیەکی کۆندا بەوریای کەوتینەڕی بە شێخ سالارو تایەرم ووت من لەپێشەوە سەیری ئەرزەکەوو ڕێگاکە دەکەم بۆ دۆزینەوەی ئەڵغام ئێوەش پێبخەنە جێ پێکانی من بە ووریای سەیری پێشەوەو دەوربەر بکەن .لەسەر ڕیگاکەمان بە هازاران ئەڵغام هەبوون هەندێکیمان هەڵگرتنەوەو خۆمان لە وانیتر دەپاراست ئەو هەموو ئەڵغامە بە ئێمە هەڵ نەدەگیرایەوە ، ناوچەکە چەندین ساڵە پێشەوەی{ئەمامی} شەڕی عێراق،ئێران بووە هەردوو دەڵەوڵەت بەهەزاران ئەڵغامییان لێدانابوو ، گەیشتینە سەر بەرزایی شاخی کۆپانان چوینە ناوو ڕەبیەیەکی سەربازی گەورەوە ، لە ناو قوولەیەکی سەربازگەکەدا دانیشتین بەدووربین سەیری هەموو ناوچەکەمان کرد هیچ چووڵەیەک دێار نەبوو، بۆمان دەرکەوت هەموو ناوچەکە چۆڵە، ئەو هەموو دۆڵەمان بڕی تەنهاچەند بەرازێکمان بینی،وە شاخی سورکێوو شاخی سەرسیر پشتی چوارتا سەربازگەی ئاوەدانی تێدایە، کە لە ئێمەوە دوورن ،کەوتینە گەڕان بەناو ڕەبیەوو سەربازگە چۆڵەکاندا پڕبوو لە سندوقە فێشیکوو تەقەمەنی پڕبوو لە خواردنی لە قوتوونراو{قوتوی مەعەلەبات} هەمووی تازە و شیاوو بوو بۆ خواردن بۆمان دەرکەوت حوکمەت چەند ڕۆژێکی کەم دەبێت ناوچەکەیان چۆڵکردووە، هێشتا ڕۆژی مابوو قوتوە مەعەلەباتێکی زۆرمان کۆکردەوە لەپانایەکدا داماننا هەندێکمان لەگەڵ خۆماندابردوو کەوتینەڕێ تا تاریکی کرد چوینە سەربازگەیەکی چۆڵەوە لەدۆڵێکدا بوو نزیکی گووندی سەرخوار ،لە ژورێکی سەربازگەکەدا ئاگرمان کردەوە خواردنمان گەرمکردەوەوو چامان لێنا خواردنێکی گەرموو خۆشمان خوارد شەوو بەوریای خەوتین .ڕۆژی دوایی دەسمان کردەوە بەڕۆشتن هەموو ناوچەکەش پڕبوو لە ئەڵغام ،بەناو گوندی گوێزەڕەشوو دۆڵپەموودا درێژەمان بە ڕۆشتنەکەماندا، ئەم دوو گوندەو سەدان گوندی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٨٦ یان پێشتر چۆڵو ووێرانکرابوون بەبۆنەی پەلکێشو چاوساغی کردنی سوپای دەوڵەتی ئێران لەلایەن پارتی دێمۆکراتی کوردستانەوە شەڕی عێراق ئێرانیان خستە کوردستانەوە،ئەم ناوچەیە بووە وێرانەو مەیدانی شەڕی دوو دەوڵەت،

چوینە سەر شاخی قچی پشتی گووندی دۆڵپەموو، حاجیمامەند، چارێتر سەیری هەموو ناوچەکەمان کردەوە بۆمان دەرکەوت لە بەرزای پشی گوندی ووڵیاوا سەربازگەیاکی ئاوەدان هەیە پڕیەتی لە سەربای عێراق وە دەورووبەری شارۆچکە وێرانکراوی ناڵپاریز چەندین ڕەبیەی ئاوەدان هەیە،، ئەم شوێنانەم هەمووی نوسیوو نیمچە نەخشەیەکم لێدروستکرد. ماوەیەک بەو بەرزایەوە ماینەوە .دوبارە کەوتینەوەڕێ لەسەر ڕێگەی شاخی سەیەر چەند {تەستەقوڵ} پاشەڕۆی گوێدرێژ کەوتبوو تۆزێ دانیشتین بەدیاریەوە بە چیلکەیەک شیمان کردەوە تابزانین تازەیە یان کۆنە کاک تایەر ووتی ئەگەر بۆنی بێت تازەیە ئەگەر بۆنی نەمابێ کۆنە دیارە بۆنی نامابوو ، بە نێوقەدی شاخی کوڕەکارژاودا ڕۆشتین تا گوندەکانی وەندەرێنە، باراو، شوکێ،شاخی قەڵای گێڵەرەمان لێوەدەرکەوت،زۆر بەوردی سەیری ناوچەکەمان کرد هەمووی چۆڵبوو ،

کاتێ گوندی وەندەرێنەم بە تەختکراوی بینی، ئەوکێوانەم بەسوتاوی بینی دڵم تەنگ بوو،قوڕگم پڕبوو لەگریان، فرمێسک بەچاومدا هاتە خوارەوە ، بیرم لەوە دەکردەوە وەختی خۆی دانیشتوانی ئەم گوندە بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەیان، بۆ ناشتنی مێوێک، بڕە چوالەیەک هەڵوژەیەک، ئەوهەموو ڕەنچەو زەحمەتەیان دەدا،یان چەند دڵیان بەڕەزەو باخەکەیان خۆشبوو، لەسەر مەترێ ئەرزوو زەوی دڵی یەکتریان ئەڕەنجان،بەڵام ئێستا ئەو هەمو ڕەنچەیان سوتاوە بۆتە وێرانەوو بۆتە ناوچەی قەدەغەکراو{مەنتیقەی محرمە} خوا دەزانی خاوەنەکانی ئەم ڕەزوو باخانە ئێستا لە کوێنوو لە چ ژیانێکی هەژارانەدا دەژین. ئاخر ناهەقم نەبوو کەگریام لەم گوندەدا لەدایک بووم. لێرە خرامە بەرخوێندن ،لەم گوندەدا فێری ئەلف بای خویندن بووم، لەم شوینە شۆڕشو پێشمەرگەم ناسیوو تێکەڵی سیاسەت بووم،لێرە پرۆسەی هاوسەرگیریم کرد ، ئارامگای باوکم و خزمەکامن و چەندین شەهیدی هاوڕێم لێرە بەخاک سپێرابوون، ئێستا بێنازنوو نازانرێت کامە قەبرسانوو کامە مزگەوتوو کامە ماڵوو کامە دیوەخانە، گوندی وەندەرێنە ،شوکێ،باراو،لە ڕۆژی١٩/٥/١٩٨٧ لەلایەن حوکموتی بەعسەوە خەڵکەکەی بەزۆر بران بۆ ئۆردوگای عەربەتوو باریکە دێکانیان سوتان .ئاخر چۆن بتوانم خۆم کۆنترۆڵ بکەم کە بەم خێرایە ئەم هەموو یادگاریە بەمێشکمدا گوزەردەکات، بۆ شاردنەوەی دڵتەنگیەکەم، بەبرادەرانم ووت ناوچەکە هەمووی چۆڵە کەسی تێدانیە تەنها ئێمە و بەراز نەبێت، قسەکەم تەواو نەکرد گوێدرێژێک بەدەنگێکی کزوو نوساوەوە سەڕانی کاک تایەر ووتی دەی قەزات لەماڵم بەساقی ئەو دەنگەت بم،بە دەنگی سەڕەی گوێدرێژەکە شۆێنەکەیمان دۆزیەوە لەنزیکی پەرژینی ڕەزێکدا لە ناودەوەنێکدا دیاربوو، زۆر سەیرمانکرد خاوەنی گوێدرێژەکە دیار نەبوو شێخ سالار ووتی ئەو گوێدرێژە خاوەنی لەگەڵدایە پرسیاری لەمن کرد وتی ئەوڕەزە کە گوێدرێژەکەی لێیە هیکێیە ووتم هینی براکانی شەهید فەرەچە.

نزیک بوینەوە لە گوندەکە لەشوێنێکی بەرزیدا بە برادەرانم ووت ئێوە لێرە دانیشن من دەچم بۆلای گوێدرێژەکە بزانم کەسی لێیە، کاتێ نزیک بومەوە لە گوێدرێژەکە دووبارە سەڕانیەوە بەڵام دەنگی زۆر بەرز نەبوو،لەبەر ئەوەی دەنگی زۆر بەرز نەڕوات ڕەشۆکەیان تۆزێ تنگ کردبوو تانەتوانێ دەمی زۆربکاتەوە، کەچومە ناورەزەکە دووبرای شەهید فەرج {کاک غریب و کاک جمال}لەوێبوون خۆم لێ ئاشکراکردنوو چووم بۆلایان تۆزێک دانیشتم هەندێک پرسیارم لێکردن هەندێ زانیاری گرنگیان دامی دەربارەی ناوچەکە ئەوانیش بۆ ترێ داگرتن هاتبوون ئەوو ساڵە رەزاکان ترێیەکی زۆر باشوو زۆریان گرتبوو لە شاری سلێمانی پارەی باشی دەکرد،چونکە لادێ نەمابوو تا بەروبومەکانیان ببەن بۆشار ئەوانیش شەووبە دزییەوە بەقاچاخ هاتبوون بۆئێرە، ووتیان لێرەشوو لە دێهاتەکانی تریش خەڵکی لێهەیە هاتوون بۆ ترێداگرتن، حوکمەتیسش پیاوەکانی ناردووە بۆ ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی هەواڵوو زانیاری بەوردی چاودیری ناوچەکە دەکەن،

دەبیت ئێوەش زۆر ووریابن،منیش سوپاسمکردن خواحافیزیم لێکردنوو ووتم شەو دیمەوە .

گەڕامەوە بۆ لای برادەران ئەوانیش هاتبونە خوارەوە بۆ سەر کانیوو ئاوەکەی ناو دێ ،

گوندی وەندەرێنە وەکوو هەزاران گوندی تری کوردستان وێران کرابوو داری بەسەر بەردەوە نەمابوو لەگەڵ خاک یەکسان کرابوو زۆرێک لە دارتوەکانی ناودێ وشک ببوبون لە بێ ئاویدا، ناودێ لەبەر گشووگیان دیواری خانوە ڕوخاوەکان نەدەبینرا تەنها چواردەوری کانی ناودێکە پاک کرابوەوە لەبەر بەکارهێنانی کانیەکە بۆ ئاو، لایەک لە سەقفی کانی ژنانی ناودێکە مابوو لایەکی ڕوخابوو لایەکای تری شانی دایابوو،واتە نیوە سەقفێکی ڕوخاو مابوو، بۆ ئاگر کردنەوە باشبوو کە لە دورەوە ئاگرەکە نەدەبینرا لەوحێکی لێبوو بەدوکەڵی ئاگر ڕەش بووبوو بۆ ئاوگەرم کردن بەکاریان هێنابوو دەموو جاومان شتوو پشویەکی باشمان دا،من چوم سەیری چێگە خانوەکەی ماڵی خۆمانم کرد داروو بەردی بووبو بە خۆڵەمێش بە بەرزیەوە بوو شۆفڵ نەیتوانیبوو بیگاتێ و بیڕوخێنی سوتانبویان من وەختی خۆی هەندێ فیشەکو، گولە ئاربچی، چەند ڕومانەیەک ،چەند ئەڵغامێک،کۆمەڵێ تەقەمەنیم لە ماڵەوە هەڵگرتبوو ، کاتێک دایکم ماڵەکەی چۆڵکردبوو بەرمیلێک نەوت و ئەشیای تری بۆ نەڕۆشتبوو هەموی لە خانوەکەدا بەچێ مابوو کاتێ ئاگریان لە خانوەکە بەردابوو نەوتوو تەقەمەنیەکان هەمووی تەقیبونەوە هەمووشێکی کردبووە خۆڵەمێش،ئەوکاتەش کە گوندەکەیان سوتان وات ڕۆژی ١٩/٥/١٩٨٧ لەگەڵ سێ پێشمەرگەیتردا لە شاخی پشتی گوندی شوکێوە بووین دەنگی تەقینەوەکانمان بیست.دوکەڵی ئاگرەکانمان لە ئاسمان بەباشی دەبینی،

تۆزیک سەیری خانوە خاپور کراوەکەم کردوو گەڕامەوە بۆ لای برادەران ،زۆری نەمابوو دنیا تاریک بکاک چوینەوە بۆ لای براکای شەهید فەرەج وەندەرێنەی، لە ناوڕەزەکەدا خانوویەکی بە وشکە کەڵەک دروست کراو هەبوو سەرەکەی لایلۆنێکی ئەستوری درابوو بەسەردا لە سەر لەیلۆنەکەشەوە بە مێوڵاکوو گەڵا داپۆشرابوو شوێنەکەشی زۆر چاکوو پەنابوو لەدورەوە نەدەبینرا نەشدەدۆزایەوە چونکە لەپاڵ پەرژینی ڕەزەکە دروستکرابوو هەرچواردەوریشی دەوەن بوو شوێنێکی زۆر باشبوو بۆ مانەوە .

لەلای ئەوەن نانی ئێوارێمان خۆارد سەعات دەی شەو ئەوان باریان بارکردوو گەڕانەوە بۆ شاری سلێمانی هەندێ راسپاردەمان پێدا ناردن بۆ شار کاک تایەر چوابی نارد بۆ برایەکی بەیانی بۆ ئێوارەکەی براکەی کاک تایەری حاجی سەعید گەیشتە لامان،خواردنی بۆ هێناین شەو لامان مایەوە ، ڕۆژی دوای براکەی کاک تایەرمان بەڕێکردوو خۆشمان دەستمان کرد بە چەولە. شەو چووین بۆ گوندی شوکی بەدوربینی شەوو روشنای ئاگرێکمان لە ڕەزێکا دۆزیەوە کە چوین چوتیارێکی خەڵکی شوکی ،ناوی{ محێدین} بوو هاتبوو بۆ ناورەزەکەی کەچوینەلای خەوتبوو هەڵمان ساند زۆر ترسا بەڵام کە منیناسی هاتەوەسەرخۆ زۆر شادمان بوو ووتی وامزانیەوە تاقتان نەماوە ڕژیم دیعایەی کردووە شۆڕشوو پێشمەرگە نەماون ئێستا ئێوەم بینیوە زۆرئاسودەو دڵخۆشم بەمانی شۆڕشوو پێشمەرگە،ماوەیەک دانیشتین لای چایەکی بۆ لێناین باسوخواستی زۆرمان کرد باسی مانەوەی شۆڕشوو پێشمەرگەو دروست بونی مەفرەزە پارتیزانەکانو گۆڕینی شێوەی خەبات کردنی تازەی پێشمەرگەمان بۆ کرد، دڵنیا بوین کەگەڕایەوە بۆشار هیچ نەبێ لای ماڵوومنداڵەکەی خۆی باسی شۆڕشوو پێشمەرگەو ئێمە دەکات ،چارێکی تر بەدوربینەکە تروسکایەکیترم دۆزیەوە لە دۆڵێکی تر خەڵکی شوکێ پێان دەگوت دۆڵەزان، لای کاک {محێدین}مان بەچێ هێشت جوین بۆ دۆڵەزان شوێنی تروسکایەکەمان دۆزیەوە،

خانویەک بوو دوکەسی تێدا خەوتبوو هەڵمانساندن لەخەو کاک ئەحمەد حاجی ڕەحمان خۆیوو ڕزگاری کووڕی بوو لای ئەوان ماینەوە سێ ڕۆژ شوێنەکەیان زۆر قایم بوو دوربوو لە گوندی شوکێوە ،خانوەکەیان گەورەوو زۆر ڕیکوو پێک دروست کردبوو جێگەی شەیش نەفەر دەبۆوە . دەرگاو پەنچەرەی تێدا بوو نایلۆنی بەسەرەوە بوو گڵێبان کرابوو بان گێڕاندنی نەدەویست دڵۆپەی نەدەکرد سەرما کاری تێنەدەکرد بۆزستان زۆر باشبوو، ڕاخەری تێدابوو جەند بەتانیەکی لێبوو قاپوو قاجاخی لێبوو، لەبار بوو بۆ ژیانوو مانەوە، لەدورەوە نەدەبینرا چوان بەگەڵا داپۆشرابوو، کانیو ئاوێکی لێوە نزیک بوو ،یەک لیژنە داری وشکی لەتەنیشتی هەڵجنرابوو زۆپای داری تێدا بوو، کاک ئەحمەد ئازوقەی باشی لەلابوو ڕۆژانە ژەمێ برنجوو ژەمی ساوەرمان لێدەنا، بڕیارماندا ئێرە بکەینە بنکەی سەرەکیمان ئەگەر زۆر ماینەوە، یان ئەگەر لەیەک دابڕاین لێرە یەکبگرینەوە، بە کاک ئحمەدمان گووت ئازوقەمان بۆ بکڕەوو بۆمان بێنێت لە شاری سلێمانی،چونکە کاک ئەحمەد کەسێکی ناسراوو دڵسۆزو چێگەی سیقەو متمانە بوو ترسمان لێێ نەبوو ، کاک ئەحمەد و ڕزگار گەڕانەو بۆ شار، ئێمەش بەشەوو رۆشتین بۆ گوندی کارژاو لەڕێگا جەند تاقمە وڵاغارمان بینی لای ناسیاوەکان خۆمان ئەناساند بە ئاشکرا رامان دەگرتنوو قسەمان بۆدەکردن باسی بەسەرهاتی شۆڕشمان بۆ دەکردن زۆر دڵخۆشوو شادومان دەبوون تەمی نائومێدیان دەڕەویەوە پشکۆی هیوای ڕزگاریان دەگەشایەوە،زۆر پێان سەیر بوو پێشمەرگە لە شارباژێڕ ببین. حەزیان دەکرد زیاتر لامن دانیشن.چوینە گوندی کارژاو لەوێش خەڵکی لێبوو لای هەندێکیان خۆمان ئاشکرا دەکرد لە هەندێکیشیان خۆمان لادەدا، کوڕو کچێکی شێخ ساڵحی کارژاوی لێبوو خزمی شێخ سالار بوو سێ ڕۆژ لای ئەوانیش ماینەوە ،

لە سەر شاخی پشتی کانی دڕکەوە سەیری هەموو ناوچەکامان کرد، شەو زۆر ساردی کردبوو جار جارەش باران دەباری نەمان دەتوانی لەدەرەوە بمێنینەوە دوای هەفتەیەک گەڕاینەوە بۆ خانوەکەی کاک {ئەحمەد}لەدۆڵەزان لەپشتی گوندی شوکێ کاک ئەحمەد ئازوقەی بۆ هێنابووین لە خانوەکە بۆی دانابوین، پاش ماوەیەک دوبارە گەڕاینەوە بۆ خانوەکەی گوندی وەندەرینە چەند ڕۆژێکیش لەوێ ماینەوە لەوماوەیەدا خۆشکیکم و برازایەکم خەبەریان زانیبوو من لەوێم هاتبون بۆلام لەگەڵ دایکی شەهید مستەفا.هەندێ خواردن و پارەیان بۆ هێنابوم، زۆر شادمان بوون کەمنیان بینیەوە،چەند سەعاتێ لام مانەوە تاریکوڕونی ئێوارێ بەڕیم کردنەوە بۆ شارۆجکەی عەربەت، ئێمەش خانوەکەمان بەچێهێشت ڕۆژی دوای هەندێ خزموو خەڵکی ترمان بینی قسەمان بۆ کردن دەربارەی شۆڕشوو پێشمەرگە.چوینە خانوەکەی کاک بەکری حەمەعەڵی لەکانیبارە کوڕو کچێکی کاک بەکری لێبوو ئازوقەیان پیبوو پێم وتن هەندێ ناوساچنمان بۆ بکەن بەشی چەند ژەمێک،بۆیان کردین زۆر سپاسیانم کرد،

دنیا زۆر ساردی کردبوو مانەوە سەخت بوو، جەولەیەکی باشوو سەرکەوتومان کرد ئەوەی بۆی هاتبوین کەشفکردنی ناوچەکە بوو کردمان، نەخشەیەکی شارباژێڕمان کێشاوە، لەباشوو لەخراپ خەڵکێکی زۆرمان بینیوە یان ئێمەیان دیوە دەنگوباسمان گەیشتۆتەوە بەڕژێم لەوانەیە مانەوەمان خەتەریات دروست بکات لەسەر ناوجەکە،بۆیە بڕیارماندا کۆتای بە جەولەکەمان بهێنین بگەڕینەوە، دوای ئێمە حوکمەت هاتبوو کەشفی ناوچەکەی کردبوو هەندێ چوتیاری گرتبوو،،

گەڕاینەوە گوندی دۆڵپەموو شەو ماینەوە.دڵنیا بووین لەوەی ناوجەکە چۆڵە، بەڕۆژ بەڕێ کەوتین بەسەر جادەی قیری جوارتا ناڵپارێز. جەندین ڕەبیەو مەعەسکەراتی چۆڵوو پڕ لە تەقەمەنی لەو ڕێگایەدا هەبوو،سەیری زوربەیانمان کردن ،گەیشتینەوە مەعسکەرەکەی سەر شاخی کۆپانان یەک تاوبارانوو تەرزەی قایم دایکرد یەک سەعات باری ئەرز تەڕبوو باشبوو زووتر گەیشتینە ناو خانووی مەعەسکەرەکە تڕنەبوین ئەگەر ئەوبارانە بەخوڕە لێداباین بەهیلاک دەچوین،،

هێشتا ڕۆژ لەنیوەیدا بوو لە ژورێکی سەربازگەکە ئاگرمان کردەوە چامان لێنا خواردنی قوتومان گەرم دەکردەوە،خەریکی نانخواردن بووین زرمەو تەقەی چینکۆکانی ناو سەربازگەکە هات، پەلاماری تفەگەکانماندا زامنمان ترازان بەوریای چوینە دەرەوە سەیرمانکرد هیچ دیار نەبوو ،تۆزێ گووێمان هەڵخست بینیمان دوو پشیلە کێووی لەسەر دیوارێکی مەعەسکەرەکە سەیریان دەکردین یەکێکیان میاویانی ئیتر زانیمان زرمەو تەقەی لەوحەکان ئەو دوو پشیلەیە بوون .دیار بوو ئەوانیش برسیان بوو یان لانەکەیانمان لێداگیر کردبوون چاواڕوانی ڕۆشتنی ئێمەوو چۆڵکردنی لانەکەیان دەکرد، کاک تایەر دوو قوتوو گۆشتی بۆ هەڵچڕین بۆی بەچێ هێشتن،

شاخی کۆپانانمان بەچێ هێشت هاتینە خوارەوە بۆ سەر چەمی گەورەو چەمی زاخێ،

لە سەر چەمی زاخێوە ڕێگەکەمان گۆڕی لەو ڕێگەوە نەگەڕاینەوە کە لێوەی هاتین، بەدۆڵەکەی پشتی زاخێدا سەرکەوتین ، هەندێ ئەڵغام لەسەر ڕێگەکەمان هەبوو هەڵمان گرتەوە لە ناوچەی ئەڵغام ڕزگارمان بوو لە بن دارگوێزێکی گەورە دانیشتین بندارەکە گەڕاین هەندێ گوێزمان دۆزیەوە ، پشویەکی باشماندا ئەمە ئاخر لادانمانە چونکە زۆر نزیک بوینەتەوە لە مەعەسکەرێکی عێراقی کە ئاوەدانبوو لە خوار گوندی نۆڕک لەسەر چادەکەوو لەسەر ڕێگەکەمان بوو ئەبوایە خۆمان لێلابدایە، ڕێگەکامان چوار سەعاتی تری مابوو بگەینەوە مەقەڕی بلەکێ،،سەعاتێ ڕۆژی مابوو ئاسمان هەورێکی ڕەشی هەبوو نمەنمە باران دەباری، کەوتینە ڕێ بەرەو بڵەكی بەندە لەپێشەوە ،شێخ سالار، دووەم کەس کاک تایەر سێیەم کەس کەمێک مەسافەمان هەبوو نزیک بوبوینەوە لە ڕەبیەیەکی سەربازی چۆڵکراو کاتێکم زانی زرمەهاتوو خۆمدا بەئەرزا،خێرا هەستامەوە گوێم لەهاواری کاک تایەر بوو ووتی توخوا فریام کەون بریندارم منیش هەستمکرد ڕانموو ڕومەتم ئازاریان هەیە دەکزانەوە دەستم بۆ ڕومەتم برد دەستم پڕبوو لەخوێن،دەستم بەڕومەتمەوە گرتوو گەڕامەوە بۆ لای کاک تایەر کە سەیرمانکرد هەردوو ڕانی بە پارچەی ئەڵغامەکە بریندار بووبو خوێنی زۆری لێدەهات، برینەکەی قوڵوو زۆر بوو بەڵام خۆشبەختانە ئێسقانی نەگرتبوو، هەڵمان ساند خۆی بەپێوە بۆنەدەگیرا چوینە بنباڵی تاگەیاندمانە ناو ڕەبیە چۆڵەکە.

شەرواڵەکەیمان داکەندوو لەفافمان پێ بوو برینەکانمان بۆ بەست باشبوو خۆێنەکەی گیرسایەوە، حەپی ئازارمان دایە ،رامان کێشا کیسەخەوەکەمان پێدادا زۆرسەرمای بوو بەخراپی لەرزی لێهاتبوو ، منیش چارێتر هەستم کرد رانم دەکزێتەوە کەسەیرمکرد ساچمەیەکیش بەر ڕانم کەوتووە شەرواڵەکەم خوێناووی بووە،بەڵام برینەکەی من کەمبوو،شێخ سالار خوێنەکەی ڕومەتی منیشی پاککردەوە بەلافافوو لەزگە بۆی بەستم،برینەکەی ڕانیشم لەزگەیەکم لێدا، ئەم تەقینەوەیە ئەڵغامی تەڵە بوو چەند مەترێک لەنزیکی ڕێگاکە ئەڵغامەکەیان دانابوو بە سیمێکی باریک کە نەدەبینرا بەستبویان بە سنگێکی چەقیوو تۆزێ بەبەرزی، تا هەرکەسێ یان هەر گیان دارێک بەوڕێگەیەدا بڕوات قاچی بەر بکەویت بتەقێتەوە منیش قاچم بەر سیمەکە کەوت ئەڵغامەکە تەقییەوە سەوتێکی زۆر گەورەی هەبوو، شێخ سالار بە سوعبەتەوە ووتی من جونکە شێخم لەبەینی هەردوکتاندا هیچم بەرنەکەوت ئێوەش شێخبونایە سەلامەت دەبوون، ووردە ووردە دنیا تاریکی کرد شەوێکی زۆر تاریکوو باراناوی بوو. زۆر نزیکیش بووین لە مەعسکەرێکەوە نەمان دەتوانی بمێنینەوە، کاک تایەر زۆر هیڵاک بوو دەیگووت بەچێم بێڵن ئێوەش بابەبۆنەی منەوە تیانەچن، ئێمەش زۆر دڵخۆشیمان دایەوە پارویەک نانوو گوێزمان دایە قومێ ئاوی خواردەوە ووردە ووردە سەرماو لەرزینەکەی کەمی کرد تۆزێ هاتەوە سەرخۆی گەرم بووەوە، هەڵمان سانە سەرپێ تۆزێ باشبوو کاک تایەر پێاوایکی ئازاوو چوامێر و بەخیرەت بوو بەڵام برینەکانی زۆر بەسوێ بوون ،نەمان دەتوانی هەڵی بگرین زۆر قورس بوو نزیکەی هەشتا کیلۆ دەبو، بەشەلە شەل کەوتینەڕێ بەنۆرە لەگەل شێخ سالار دەچوینە ژێرباڵی یان دەستیمان دەگرت،. ئەویترمان تاقموو تفەنگەیەیوو کۆڵەپشتەکەیمان هەڵدەگرتو بەوریای لەپێشەوە دەڕۆیشت، شەوێکی زۆر تاریک بوو باران دەباری نەمانزانی چوبوینە بن تەلبەنی مەعەسکەرەکی سەر ڕێگاکرمان گوێمان لەدەنگی سەربازەکان بوو .سەربازەکان پێیان نەزانین خۆمان لێلادان ،زۆر بەناڕەحەت بەهەورازی سورکیودا سەرکەوتین بەچ حاڵێک لە ڕەبیەی عێراق و ئێران ڕزگارمان بوو ڕۆژمان لێبووە،واتە ڕێگای چوار سەعاتمان بە دوازدە سەعات بڕی، شێخ سالار چوو بەدوای پێشمەرگەکانی مەقەڕی بلەكێدا هاتن بەپیرمانەوە کاک تایەریان بردە خوارەوە بۆ خەستەخانەکە لەوێشەوە بۆ خەستەخانەی شاری بانە .

840 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت