هەفتەنامەی سیڤیل , شۆرش و تارماییەكانی : دکتۆر ئەبوبەکر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەوەی دووەمی شۆڕشگێران , وەك بەرزەخییەكان .

ئەگەر سۆسیۆلۆگەكان , لە جیگەیەكدا كۆ ڕابن لەسەر پێوەری زەمەنی بۆ (نەوە ) , برێكی باش یەكلان لەو بارەوەی , كە دەكرێت نەوەیەیەكی دیاریكراو ووشیاری و شوناسی ئەم نەوەیە بە 30 ساڵ دیاریبكرێت , ئەم حەقیقەتە دراوێكی (سۆیسۆ – ئیبستمی ) یە , واتە پەیوەستە بە بونیای هەركۆمەڵگەیەكەوە , لە لایەكی تریشەوە پەیوەستە بەفۆرمێكی وشییاری ئەقڵ و ئەقڵانیەتەوە , دروست ئەم دراوە لە بوونێكی كۆمەلایەتی وادا وەك فاكتێك دەر ئەكەوێت , كە گردبوونەوە مرۆییەكە , برێكی باش بە بەرزی و نزمی ( كۆمەڵایەتی – مەعریفی – ئابووری ) دا تێپەریبێت . بەتایبەت تر ئەوە كۆمەڵگایانەی كە یا دۆخی شۆڕیان نەبینیوە , یا دۆخی شۆڕشیان بە چەند دەیەیەك , بە چەند نەوەیەك تێپەڕاندووە , كە بەلای كەمەوە , لە دوو نەوە كەمتر نەبێت .

گرنگتر لە هەمووی (دابڕانێكی ) ئەفڵانی و بونیادی لەو كۆمەڵگەیەدا رویدابێت, چون نمونەی كۆمەڵگایەكی زۆ هەن , بە حوكم و جەبری ئیدۆلۆژی درژەیان بە (خەیاڵ) و سەرمایەی نەوەی كۆن داوە , بە تایبەت لە دۆخێكی سەیرورەی وادا كە ئیدۆلۆژیا ماكینەوە هێزی بەرهەمهێنانی ( مانا ) بێت , راڤەكەری كات و دەمەكانی ( كاتی سۆسیۆلۆژی ) بێت , لەم نمونەیەش , زۆربەی ئەو كۆمەڵگایانەی لە دۆخی دەرگیربوونی ئیدۆلۆژیدان لە گەڵ ماركسسیەتدا , چ وەك ئیدۆلۆژیا , یاخود وەك پێكهاتەی سیستەمی سیاسی و رێكخراوەیی , جا ئەگەر كۆدێتایەكی (نا ماركسیانەش ) ڕویدا بێت ئەوا لە ئاستێكی ستوونی و نەستی و كۆنەستی كۆمەڵایەتیدا , ( ماركس و لینینن) و قەتابیەكانی ( نمونەی ئیدیالی ) شۆڕشی ناو شۆڕشو تەنانەت ( هێزە ئەنتی شۆڕشگێرەكانیش ) بووە , چون ماركسیزم و هێزو توانایەكی سەیرو زیاد لە پێویستی هەبووەو لە (شەرعییەت دان ) بە گوتاری باو و خولقاندن و جەختكردنەوە لە سەر ( نەیارو دۆژمنەكانی بەرەی یار ) .

بڕیِكی زۆر لە بزوتنەوە بەر هەڵستاكارییەكانیش ( ناسیۆنالیستی , فاشیزم و نازییەت ) لە ڕۆحی ماركس و لینیندا ) خۆراكیان وەرگرتووە , تەنانەت هێزگەلێكی ئیدۆلۆژی ( ئاینی ئەم سەدەی دوایەش ) بە دەر نەبوون لە هەناسە شۆڕشگێرییەكەی (ماركس و لینین.!) .

ئێمە وتمان نەوەیەك هیچزی مانەوە بەرگری لە خۆكردنی هەیە بۆ (30 ساڵ) ئەم برێكی راست دەردەكەوێت لەدۆخ و فۆرمی كۆمەڵگەی كوردیدا , بە تایبەت , لە ئەتمۆسفێرو فەزا شۆرشگێرێكەیدا.بە ڕای ئێمە لە بیستەكانی سەدەی بیستەوە تا ئەم ساتەی ئێمەی تێدا دەژین , كۆمەڵگەی كوردی , بە (3) نەوەدا تێپەرَیوە, نەوەیەك لە بیستەكانەوە بۆ كۆتایی پەنجاكان , نەوەیەكیش لە پەنجاكانەوە بۆ سەرەتای نەوەدەكان , نەوەیەك لە نەوەدەكانەو دەست پێ ئەكات و تا بیستەكانی ئەم سەدەیە درێژ ئەبێتەوە.

بەڵام هەر نەوەیەك بۆ خۆی (شوناس و ناسنامەی تایبەت بە خۆی هەببوە, میكانیزمی ژیاندن و هەویەت وەرگرتنی تایبەت بە خۆی هەبووە , گرنگ لای ئێمە ئەمە نەوەیە كە دەكرێت بوە (نەوەی دووەمی شۆڕش) ناوزەدی بكەین . نەوەیەك نەك تەنها بە حیكایەت و گێڕنەوە , بەڵكە بە بەریەككەوتنێكی( فیزیكی – مۆراڵی ) لە گەڵ نەوەی شۆڕشگێراندا ..

نەوەیەكی (بەرزەخی ) كە نە توانیویەتی , بەم دیودا , یا بەو دیودا ) بكەوێت و یەكلا بێتەوە, دۆخە ( سۆسیۆ – ئابوری – سایكۆلۆژییەكە) ناچاریكردووە , نە نەوەی شاخ بیچت نە نەوەی شار , زۆرجار پێیەكی لەم بەرو پێیەكەی تری لەوە بەر , دەروەستهاتن و دەرگیربوون لە گەڵ ئەكتەرو كردە شۆڕگیێرییەكەی نەوی پێشو , خەون بینین و خەیاڵكردن بە دونیای پۆست شۆرش , یا هیچ نەبێت بە (دروشمەكانی شۆڕشەوە ) . ئەم نەوە ( بەرزەخییە ) جۆرێك لە , دۆشدامان , ترس , نیگەرانی , دڵەڕاوكێ , ئینتیهازیەت , نیفاق , بێخەم … دایگرتووە, كە دۆخێكی وەها (نا تەندروستە) كە برێكی زۆر خۆی ئەكات بە قوربانی و باجی ئەدات , ئەمە لە زۆر حاڵەتدا ناچارییەكی (سۆسیۆ – دەرونییە ) و ئەبێت تیێدا بێت , ئەگەر ئەم نەوەیە بتوانێت كارێك بكات , یا خەمێكی هەبێت , باشتر وایە پردێك بێت بۆ نەوەی (سێیەمی ) شۆڕش ..

1,366 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت