سامان فەرەج : مەسەلەکە سێکسە و هیچی تر .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( شەڕ ئاشتی یە .. ئازادی کۆیلایەتی یە .. گێلێتی بەهێزی یە .. )  George Orwell, 1984

ڕەنگە چەندان لێکدانەوەی جیاواز هەبێت بۆ ئەو وتە مەزنەی بیریار ونوسەری بەریتانی جۆرج ئۆرێلی بە ڕەسەن هندی بەڵام ئەوەی لەساتەوەختی ئەمڕۆ و هەلومەرجی کوردستانا تەواو هاوتا وکۆکە ئەوەیە ، وشەکان وەک خۆیان بخوێنێرێتەوە و بەس ، ئەوانەی زوڕنا لێ ئەدەن بۆ ئاشتی و ئاسایش هەرخۆیانن کەڕەنای جەنگ لێ ئەدەن ، کەواتە هاواری ئاشتی وتەباییەکەیان پەیامی شەڕە ، ئەو ئازادی و دیموکراتیەی کردویانە بە ژەمە ووشەی ناو قسە ساردەکانیان تەنها بۆ بەکۆیلە کردنە ، خۆگێل کردن و هەڵوێستە دەبەنگەکانیان لە ئاست هەموو ڕووداو کارەساتێکا ئەوپەڕی هێزو توانای بۆ ڕەخساندون .. وێنەی ئەو ژنە پۆشاک سپی یە نە خاتوو بێنەزیر بۆتۆی سیاسەتمەداری ئەوسای پاکستانە ، نە ئەنجلا جولی خانمە ئەکتەری هۆلیودو نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتوەکانە ، ئەوە ژنە میدیاکاری کورد خاتوو دەشنێ مورادەو لەسایەی سەری بێ کەسان ئەمڕۆ ئەو ژنە ، میدیاکارە ، جگە لە کاری میدیا و سەماو گۆرانی ، خاوەنی ڕێکخراوێکی مناڵپارێزیشە بەناوی ڕێکخراوی سەوزی مناڵ ، وەک دیارە لەوێنەکەدا پرۆژەی بەسەرکردنەوەی ئاوارەکانی کوردستانی ڕۆژئاواش بووەتە خولیایەکی تری .

Dashn

ئەوەی مایەی شەرمە ، هەموو کەسێک ئەزانێ پێداویستی کەسانی ئاوارەو هەڵاتوو ولێقەوماو چی یەو چۆن کۆمەک ئەکرێ، بەڵام بۆ کەسانێک خۆدەرخستن و وێنەگرتن مەرامی سەرەکیە نەک بن بڕکردنی کێشە و بەدەنگەوە چونی لێقەوماوەکە، خاتوو دەشنێ کەخۆی ساڵانێک پەڕیدەو پەناهێندە بووە لە هۆڵەندا ، ئەزانێ دەزگای سۆشیال وخزمەتگوزاریەکان هەزارانی وەک ئەم و بنەماڵەکەیان داڵدە داوە بەبێ ئەوەی بکرێن بەفلیم و لەلایان کەسانی دەوڵەتەوە پۆزو خۆدەرخستنیان پیوەبکرێ ، کەچی لەوڵاتی ئێمە ئەگەر دەستی کۆمەک درێژکرا بۆ لێقەوماوێک هەزاران جار بەمنەت و بەبەرچاوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قەرەباڵغی وهەرای بۆ ئەکرێ ، لە زۆربەی وڵاتان خەڵک کۆمەک وەک ئابوونمانێک و مانگانە وساڵانە پێشکەش ئەکا بەدەزگا خێر خوازیەکان و ئەوانیش ئەیگەیەننە شوێنی مەبەست بەبێ دەهۆڵ وزوڕناو هەرانانەوە، ئەو هەرایەی وڵاتی ئێمە وەک پەندە عەرەبیەکە ئەڵێ شێوەنە بۆ هەریسەکە نەک بۆ کوژراوەکە … لە هەمووی سەیر تر ئەوەیە ئەو ڕەوە نێرە زەلامانەی باڵە فرێکی یانە بۆ نزیک بوونەوە لەم خانمە بە بۆینباخ لەمل و تفەنگ لەملەوە زۆربەیان، بە بێ ژن و ژندارەوە تەنها کێشەو کۆی کێشە و هیواکانیان تەنێ سێکسەو بەس ، ئاخر کەسێکی تینوو لە بیابانێکا هەموو جێگەیەکی لەلا ئەبێ بە سەراب و مێرگ وئاو، لەوڵاتی پڕ لەنەوت وپڕ لەحزب و پڕ لە بەرپرس و وەزارەتا، تەنها سێکس و مەحروم بوون لەسێکس سەرەداو و دوائاکامی مەسەلە کانە دەنا خانمێکی وەک دەشنێ موراد و هاوپۆلەکانی دەبوا لەهۆڵەندا بەپاسکیل هامشۆبکەن و خواردنی موعەلەبات بخۆن نەک بە سەریارەی جام ڕەش و لە ئوتێلی مەسول نشینا پشوبدەن و ڤیلاو کۆشکیان لەسەر تاپۆکرێ، بەش بەحاڵی خۆم هیچ گلەیی و ڕەخنەیەکم نیە لەسەر ئەم جۆرە ژنانە کە جێندەری خۆیان ئەکەنە بەهرەو ئەکەنە ئامێر و ئایندەی خۆیان و کۆمەڵە کەسێکی سەربەخۆشیانی پێ فەراهەم ئەکەن ، ڕەنگە ئەمە بشچێتە خانەی سوزانی ولەشفرۆشی یەوە بەڵام سوزانیەکی دانا ، کە شارەزای ئەقڵیەتی کەسانی بێ سێکس و نەخۆشە و بەسود وەرگرتن لەو خاڵە گرەوی خۆی ئەباتەوە ، لەو لاشەوە گێلە نووسەر و شاعیرێکی مێباز درودو شکۆ ئەنووسێ بۆ شەوە سورەکانی ئەم خانمانە و بەتەکانێکی شارستانی ئەزانێ بۆ پێشکەوتن و ئازادبوونی میلەتێکی سێکس نەدیتەی ئیسلام دیتەی پاشکەوتووی ژێر چەپۆک .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت