به‌ندی عه‌لی : خه‌ونێکی کورتی په‌شمه‌کی
خه‌ونێکی کورتی په‌شمه‌کی
خۆنه‌ویسته ، کاتێ دێت و
هه‌ر زوو بهزووش
تامی زبری ، له‌بن زاری
تاڵی ژینا ده‌توێته‌وه
(ئازادی)
……………..
په‌یکه‌رێکی
شۆخوشه‌نگی کهڵهگهتیان
خسته سه‌رپا
له‌جوانترین گۆڕه‌پانی ئه‌م دههرهیاو
تاجێکیان لهگوڵهنایلۆنی هه‌مه‌ڕه‌نگ
نایه سه‌ری
تهرازویهکیشیان دایه ده‌ست
ڕوپۆش بهپڕوشهی کایه‌کی
گه‌نم ڕه‌نگی بریقه‌دار
تهرازویهک
که‌هاوسه‌نگی تایه‌کانی
به‌هێندی موو ، فه‌رقیان نه‌بوو
له‌سه‌ر گابه‌ردی ژێر پێیشی
به‌ماری خه‌تێکی قه‌ف زل
که‌په‌ی به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌برد
خوێنده‌وارێکی سه‌وادی
نوسرا .. په‌یکه‌ری ئازادی
2013