ئه‌ڵماس مسته‌فا : جەژنی بێتۆیی .
ئه‌م جه‌ژنه‌م بێ تۆ
لای من وه‌ك شینه ئه‌مڕۆ
جه‌ژنی چی قوربان
گه‌ر نەبینم باڵای تۆ
جه‌ژنانه‌ی خه‌ڵکی
نه‌باتی پێکه‌نینه خۆ
بۆ منی بێکه‌س
شیوه‌ن و گرینه بۆ؟
جه‌ژنی چی قوربان
تۆی تیا نه‌بینم .. تیا چووم
دڵ شکاوم وه‌ک مناڵی
هه‌تیوو که‌وتووم..
خه‌نده و پێکه‌نین
گشتی تۆراون له ڕووم.
له پێده‌شتی خه‌ما
هه‌ردێم و ده‌چم .. ون بووم .
جه‌ژن و جه‌ژنانه و خه‌ڵاتی من
هه‌رتۆی
هه‌ر رۆژێك، کەهاتی
ئه‌وه جه‌ژنێکه بۆ خۆی.
159 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست