کونجــرینی : هەڵەیەکی مێژوویی یەخەی نەوشیروان مستەفا دەگرێت ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو ڕەوشەی لەئێستادا بوونی هەیە ، ماوەدەدات بە ” بارزانی ” بەبێ هەڵبژاردن لەسەرۆکایەتی هەرێم  , بمێنێتەوە ..

یەکێتی و پارتی لەهەوڵی ئەوەدان بارزانی بۆ جارێکی تر کاندید بکرێتەوە . گەر کاندید کرایەوە ، ئەوا هەموو هەوڵیان دەخەنە گەڕو ، سەرئەنجام بێ دوو دڵی بارزانی هەڵدەبژیردرێتەوە .. هێز و پارە و سەرەڕۆیی لەنیشتمانی بوون ، گرنتی دەدات بۆ بنیادی گزییەکی هەڵبژاردن ، ئەگەر گەمەیەکی سیاسی سەردەمیانە بەر بەو کارە نایاساییە نەگرێت .

هەڵسوڕاوانی گۆڕان یەخەی نەوشیروان مستەفا دەگرن بۆ ئەوەی خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و لەسەر ئەسپی دۆڕا یاری بکات . ئەمە ئەو تێکستە نامەسئولانەیە ، کەسێک دەخاتە بەردەمی ئەگەری دۆڕاندنی بەرچاو و ژیریەکەی کاڵ دەکاتەوە .. ئێمە هەموومان گەمە ناوچەییەکان بەچاوی بەستراوەوە دەبینین لەگێڕانی دەورو بریاردان لەسەر یەکلاییکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەهەرێمی کوردستان ، نەوشیروان مستەفا کەسێکی نەخوازیاری ئەو گەمە ناو

چەیەیە ، واتا کێشی گەمەکە ، دۆڕاندن زاڵدەکات بەسەربردنەوەیدا .

ئەگەر ئەندامان و هەڵسوڕاوانی گۆڕان لەخەمی حیزبەکەیاندا بن ، بەکاندیدکردنی سەرکردەکەیان ، بیانەوێت ڕیاڵییەتی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان بگۆڕن . دەبێت بیرکنەوەیەکی هۆشیارانەی کەمڕێ ، بگرنە بەرو بیر لەگەمەیەک بکەنەوە ، کە زاڵ ببێت بەسەر گەمەکانی بەردەمیاندا . گونجاوە قسەکردن لەسەر کاندید کردنی سەلاحەدین بەهادین ، بەومەرجەی کێشی گۆڕان لەپشت هەڵبژاردنەکەوە جێگیر کرابێت بۆدوای هەڵبژرادن .

کاندیدکردنی سەلاحەدین بەهادین ، لەگەمە سیاسییە ناوچەییەکان پرۆسەی هەڵبژاردن بەمەیلی پارتی و یەکێتی ناهێڵێت . ئەگەر یەکێتی و پارتی لەستراتیژی بەرژەوەندی هاوبەشدا ، لەگەڵ تورکیادا بچنەسەنگەرێکەوە لەبەرامبەر خۆکاندیدکردنی نەوشیروان مستەفا ، ئەوا لە ڕیانی ستراتیژیەتی هاوبەشی ئیخواندا ، بۆ سەلاحەدین بەهادین ڕوو وەڕدەگێرێت لەپارتی و یەکێتی .

هاوشێوەکانی دەسەڵاتی پارتی ، بۆ هەموو بیانویەکی یاسایی بەدوای ڕەوشە ناجۆرەکاندا دەگەڕێت ، کاتێک ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا زمان لەوە دەدات ، کەدەسەڵاتدارانی هەرێم لە پشتی توندوتیژییەکانی عێراقەوەن ، گومانی تیا نییە ، ڕەوشی ناجۆر خواستی بەرنامەڕێژیەکی تۆکمەیە بەدوای ئامانجێکی تردا دەگەڕێت ، لەڕەوشی ناجۆردا سەرۆکی هەرێم بەپێی مادەی پێنجەم لەبەشی یاسای چوارەمی سەرۆکایەتی هەرێم ، بارزانی دەتوانێت بەبێ هەڵبژاردن بۆ ماوەیەکی نادیار لە دەسەڵاتەکەیدا بمیێنێتەوە بە دەسەڵاتێکی زۆرترەوە . عەسڵی گەمەکە ئەمەیە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت