ئەڵماس مستەفا : جریوەی ماج .
کاتێك وەرە ئەستێرەکان نوستبن
مانگ وەنەوز بیباتەوە چراکان گشتی خامۆش
شنەی باش مەست و سەرخۆش
ئەوکاتە وەرە بۆلام ..
کەهاتی ماچێك ئەکەین تەرترلە باران
جوانتر لەسروشتی عەددەن ..
لەگەل پێکی شەرابی دەستمان
سەما بۆ عەشق ئەکەین ژورەکەمان
پڕ ئەکەین لەجریوەی ماج ..
لێوەکانم هیندەی تینوی ژوانی لێوەکانتن
لەم شەوەدا هەروەك یاقوت ئەدرەوشێتەوە ..
وەرە ببە بەڕەشەبا وستیانە ئەرخەوانیەکەم و
کراسە ئاویەکەی بەرم فرێ دەو بمبەرە ناو بەهەشتەکەی
خۆتەوە مەست بونێك مەستم کە لەناو رۆحتا بمتوێنەوە
سوید
591 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست
Latest posts by ئەڵماس مستەفا (see all)
- ئهڵماس مستهفا : جهژنی بێ تۆیی . - 2014-07-30
- ئەڵماس مستەفا : ئایا پیاوان عاشق ئەبن! - 2014-07-24
- ئەڵماس مستەفا: لەبیرمکە . - 2014-03-21