mom-bedest

دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: مێژوویەکی ئافرەتان. به‌شی سێهه‌م 

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ده‌وڵه‌ت و جێنده‌ر

پڕۆسەی گۆڕانکاریی گوندە پرش و بڵاوەکانی سەردەمی کۆتایی دوا چاخی بەردین بۆ کۆمەڵگەی کشتوکاڵکارە و ژیانی شار و دواتر دامەزراندنی دەوڵەت بریتییە لە شۆڕشی شارستێنی، بەواتای، سەرهەڵدانی شارستێنیێتی. ئەو پڕۆسەیەش لە جیهاندا لەشوێن و لە کاتی جیاوازدا هاتۆتە گۆڕێ. وەکو دەرکەوتووە کۆنترین شارستێن ئەوانەی رووخەکانی دەریای چین، نێوان دوو ئاوان/ مێزۆپۆتێمیا، میسر، هیندستان، میزۆئەمەریکا” ئینکا و مایا” و دواتریش لە باکووری ئەوروپا، مالایزیا و ئافریکا. ئەوەش زانراوە کە ئەگەر نەڵێن هەموویان ئەوا پێش سەرهەڵدانی زۆربەی زۆریان، خاوەنداریێتی تایبەت، چین و توێژ و رێکخراوەی هێڕاڕکی/ بەرپرسیاریێتی لەسەرەوە بۆ خوارەوە، ئەزموونگەری بەرهەمهێنان هەبووە و بازرگانی لەگەڵ نێوچەی دووردا رێکخراوە، هەروەها کۆمەڵی میلیتار، خزماێتی، سیستێمی کۆیلایێتی و پاتریارکی لە خێزاندا بووەتە باو. لە هەموو ئەو دەوڵەتانەشدا گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگەکاندا روویداوە، ژێردەستەیی ئافرەت لەناو خێزاندا چەسپیوە و یاسای بۆ داڕێژراوە. کاری سۆزانیێتی جێگیر بووە و رێکخراوە، لەگەڵ پێشکەوتنی ئەزموونگەریی لە پیشەدا ئافرەتان وردە وردە لە هێندێک کار و کاسبی دوورخراونەتەوە. لەدوای داهێنانی نووسین و جێگیربوونی خوێندن، ئافرەت وەک پیاو هەلی فێربوونی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە. لە ئاینیشدا خودا مێیینەکان بوونەتە ژێردەستەی گەورە خودا نێرەکان. 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. مێژوویەکی ئافرەتان بەشی سێهەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت