دکتۆر کەمال میراودەلی : وەلامێک بۆ پەیامەکەی بارزانی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی نۆیەم /

ئامانجی یەکەم ودوایی حکومەت و دیمۆکراسی و هاوسازان دەبێ خزمەتی خەلک و دروستکردنی ولات بێت

بنەماکانی حکومەتی هاوسازانی دیمۆکراتیی بەریتانیی دوای جەنگی جیهانیی دووەم

 1. دەوڵەتی خۆشگوزەرانیی

لە بەشیی پێشوودا باسی ئەوەم کرد ، کە حکومەتی هاوپەیمانیی بەریتانیای سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم ئابووریناسی لیبرالیی وێلیام بیڤیریج – ی ، کە چاکسازیخوازێکی کۆمەلایەتی ناسراو بوو ، راسپارد تا راپۆرتێک دەربارەی باشترین جۆری حکومەت بۆ خەلکی بەریتانیا دوای جەنگ ئامادە بکات . ئەو راپۆرتە بووە بنەمای دامەزراندنی دەوڵەتی خۆشگوزەرانیی ( وێلفەر ستەیت ) .

پاراستن و پشتگیریی و پێشخستنی دەوڵەتی خوشگوزەرانیش بوو بە بنەمایەکی حکومەتی هاوڕایی لە بەریتانیادا .

دەولەتی وێلفێر چییە ؟

دەولەت خەڵكێکە کە حکوومەت و دەستوور و سەروەریی خۆیان لە نێشتمانی سنووردیاریکراوی خۆیاندا هەبێت و سنوورو سەروەرییەکەی لە لایەن یاسای جیهانییەوە ناسرابێت .

وەک وشەwelfare

وێلفێر وشەیەکی ئینگلیزیی لێکدراوە لە دوو وشەی

( وێڵ ) بە مانای باش، خٶش ، ساغ و

( فێر ) بە مانای گوزەر ، بەڕێوەچوون . هەردوو مانا کوردییەکەی رێکردن ، پیادەرۆیی و بەرێوەچوونی ژیان واتە دابیکردنی پێداویستییەکانی ژیان ، دەگرێتەوە .

بنچینەی وشەی( فێر) وشەی ئینگلیزی کۆن و ئەڵمانی کۆن (فاران) ـە: بە مانای رۆیشتن ، گوزەرکردن ، تێپەڕبوون و سەفەرکردن دێت . ئەسڵە یۆنانییەکەشی ( پۆرۆس ) ە کە بە مانای قەیاغ ی پەراندنەوە بەکاردێت . دوور نییە رەگی وشە ئینگلیزیی و ئەلمانییەکە لەگەڵ رەگی وشەی کوردیی : فڕین یەکبێت و پۆرۆس – ی یۆنانیش بەشێوەو مانا لە ( بوار) و ( پەڕین ) و ( پرد ) نزیکە ، کە هەموو خێزانەمانای رۆیشتن و پەڕینەوەو گواستنەوەن .  بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …..  وەلامێک بۆ بارزانی بەشی نۆیەم

3,327 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت