Abubakir-Caf-8

ئەبوبەکر جاف : دوا قسە بۆ خەڵك .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەوڵێك هەیە بۆ تێكدان , بۆ پەرتەوازەكردن , بۆ شێواندن و لێكترازانێكی ( كۆمەڵایەتی- سیاسی) كە تەنها كەس و هێزێك براوەو سودمەندە كە گوتاری سیاسی , ئامانج و ئایندەو ئیستراتیژیەتی ئەم كەسە , ئەم هێزە لە سەر ڕق و كینەو بوغزو تۆَڵەسەندنەوە بونیاد نراوە , ئەم بیمارییە ڕۆحی و دەرونی و سیاسیە , ئەوەندەی ( گرێیەكی میژویی – ناوچەگەری تەحەكومی پێوە دەكات و بەڕێوەی دەبات , نیو ئەوەندەو چارەكێكیش خەم و گوتارو ئدییاو نیەتی مەدەنی و دیموكراسی و گەمەكانی پێوە دیار نییە .

ئەمان هاتن و وتیان مۆدێڵێكی نوێی سیاسەتكردن , مۆدێڵێكی تازەو جیاوازی حزبایەتیكردن , مۆدێڵێك كە موعجیزەیەو مێژوی سیاسەت و سیاسەتكردن , مێژوی بون و شوناسی ئۆپۆزسیۆنی و ئۆپۆزسیۆن بوون , مێژوی سەرلە نوێ داڕشتنەوەی هەیكەلی حزبایەتی كردن , دروست دەبێت . جیاواز لەمۆدێلی یەكێتی و پارتی . مۆدێلێكی جیاوازی وەها كە ئەوەی رۆِژئاواو مێژوی سیاسی و دیموكراسی رۆژئاوا پێیگەیشتووە بە چەن سەدەیەك , ئەمان لە جیابونەوەیكدا خوڵقاندیان , یا لە ماكینەیەكی گەورەی وجودی – ژیاریدا, بەرهەمیان هێناو بەرهەمی دەهێننەوە ! مۆدێلێكی جیاواز بە جۆرێك تەنها خۆێنی نوێ , گوتاری نوئَ, فكری نۆێ … داینەمۆیەتی .واتە دابڕانێكی تەواو پلە ئیمتیازی سیاسیانەو مەدنیانە لەوەی پێشو.چ مۆدێلێكیان داهێنا .؟ لە ناو یەكێیتی و كەمێكیش دەرەوەی یەكێتی نیمچە هێزێك هەبوو لە سەر بنەمای كۆتایی پێهێنان بە پارتی , بچوكردنەوەی پارتی , خستنەپاڵ و بەخشینەوەی تۆمەتی كۆنەپەرستی و و بنەماڵەزەدەیی و خێلایەتی . بە خۆ گێلكردن و خۆ شاردنەوە لەو حەقیقەتی كە ڕاستە بنەماڵەیەك ڕابەرایەتی هێزێكی مۆدێرنی (سیاسی و نەتەوایەتی ) جڤاكی كوردی دەكرد.

چركەساتی دامەزراندنی پارتی , دابڕانێكی سیاسیانەو كولتوری سیاسیانە بوو . لە چەندی جۆری ڕێكخستنی خێڵەكی و ناوچەگەری و لۆكاڵی بۆ بزوتنەوەیەكی پان كوردی, گوتار ناسیۆنالیست . كەچی نوكتە خۆشەكە ئەمەیە, هێزێكی نوخبەوی و دەستەبژێری سیاسی دەركەوێت و قودرەت و هێزی تێپەڕاندنی شارێكی نەبێت؟1 تەنها پارێزگایەك, ئەمە تەنها لە سەر ئاستی جەماوەریدا نا, بەدبەختییەكە ئەوەیە لە سەر ئاستی زمان و ئەكتەرو بكەرە سیاسیەكان , لە سەر ئاستی چیرۆك و حیكایەتی شۆرشگێڕییە بچوكەكانی شارێك , ناوچەیەك , گەڕەكێك.

ئەگەر بڕیار بێت مۆدێلێكی تازەو جیاواز دروست بوبێت , ئەوا ڕێك جیاوازی ئەم مۆدێلە سیاسیە ئەوەیە, كە بە جیاواز لە هێزە سیاسیەكانی ترمان, خەبات و گوتاری سیاسەت و سیاسەتكردن و ملمڵانێی بچوككردەوە, ناوچەیی كردەوە.مۆدێلێكی جیاواز و تازە لە بری ئەوەی (پەی بە نەیارو دوژمن و ئەویترەكانی كوردبون و كوردایەتی ببات و دروستی بكات) هات و بە جیاواز , بە مۆدێلیچكی جیاوا ئەویت رو نەیاری نەتەوەی لە پرۆەیەكی رق و كینەئامێزدا لە ناو خودی جڤاك و كۆمەڵگەی كوردیدا دروستكرد. تێكدان وشپرزەكردنی سیستەم و ماكینەی بەرهەمهێنانی نەتەوەو پێكهاتەكانی نەتەوەو, جوگرافیای سیاسی و كۆمەڵایەتی نەتەوە . دروستكردنی فەزایەك بۆ شەڕو ململانَێی نا تەندروست, كە لێوان لێو پڕە لە نەفیكردن, لە سڕینەوە, لە دەستبردن بۆ ژیانی كەسی,تێكدانی مێژوی سەروەرییەكان و بكەری مێژویی سیاسیمان, لە فاڵگرتنەوەو حوكمی پێشوەختە ..

پارتی نەیوتوەو , داكۆكیكردن لەوەی كە دەستو ر ڕێكارە یاسیایەكانی خۆی وەرگرتووە لە بەر ئەوەی دەیخەینە ڕیفراندۆمەوە , چونكە پارتی لەوە دڵنیایە ڕێژیەكی زۆرینە بە دەست دێنێت ! پارتی ناڵێت ڕێژەكە چەندە , وەك ئەوەی هەندێك لایەن هەر لە ئێستاوە زۆرنای سكشتی بۆ دەژەنن , پارتی ئەڵێت میللەت و جەماوەر یەكلایی دەكەنەوە , ڕێژەكە دیار نییەو فاڵێشی بۆ ناگرێتەوە . فەرمون ئەگەر یاریكەرێكی ناو گۆڕەپان و گەمەی دیموكراسین لێگەرێن با خەڵك قسەی یەكللكەرەوەی خۆی بكات . تا ئەو ڕادە ئیزدیواجیەت و نیفاق , لە زۆر شوێندا نمونە و عەینەیەكی بچوك وەردەگرن دەڵێن راِو سەرنج و حوكمی میللەتە , كەچی لە پرسیِكی وەك دەستوردا دەبێت میللەت و خەڵك ڕای هەبێت , نەك تەنها ڕا , بەڵكە دواقسەی هەبێت , ئەمان دژی دەوەستنەوە, سەرۆكی هەرێم دەڵێت كئ دەبێت بە سەرۆك با ببێت گرنگ هەڵبژاردنیەتی لە لایەن خەڵكەوە , پێشمەرگایەتی و سەرمایە ڕەمزی و ئەخلاقی و مەعنەوییەكانی پێشمەرگە بوون بەسە بۆ سەرۆك , كەچی , بیمارییەكە تا ئاستیچك چووە, دەڵێن نا, پارتی مەبەستێكی هەیەو دەیەوێت كەسێكی نا ماڵی بارزانی هەڵبژێرێتەوە. جا ئەگەر لە كاتێكدا, لە پرۆسەیەكی دەنگدانی نهێنی ڕاستەوخۆدا, هەركەسێكی هەڵبژارد لێگەڕێن و دوا قسە جێبهیڵین بۆ میللەت. ئەگەر ئێوە لە ڕوی فكرو میكانیزم و ئیمانەوە ڕایەكی جیاوازترتان لە سەر دیموكراسی و یاساو ڕێساكانی هەیە با بزانین .؟

ئەم وتارەم  لەسڤیل. ژمارە.1.184 /6 / 2013   بڵاوکراوەتەوە

1,522 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت