julia-gillard

کامیار سابیر : کێ دەوێرێ بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بڵێ درۆزن ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

ئەم ژنە بەتەمەنە ، کە هاووڵاتییەکی ئوسترالییە، بەسەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ( ژنە سەر سوورە کامڵەکە) دەڵی، بۆچیی درۆت لەگەڵماندا کرد ، پەیمانت شکاند، تۆ درۆزنیت …. پاش کەمێک قسەوباس ، رووبەڕوو پێی دەڵێ هێشتا هەر درۆ دەکەیت .

ئەگەر ئەمە بە نێچیرڤان بارزانیی، یان بە بەرپرسێکی پارتیی و یەکێتیی ، یاخود تەنانەت بە بەرپرسێکی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش بگوترێ، ئەگەر لەو ساتەشدا هیچ لەو کەسە نەکرێ، دواتر چەند مەخزەن فیشەکی تێدا بەتاڵ دەکرێتەوە ؟ .

دیارە، ئەم سەرۆک وەزیرانە کە ناوی جولیا گیلاردە، سێ ساڵ پێش ئێستا لە کەمپەینی هەڵبژاردندا، گوتی، باج لەسەر کاربۆن ( مەبەست لە دووکەڵ و غازاتی کۆمپانیاکانە) دانانێم ، دواتر بۆ پاراستنی ژینگە و لەژێر گوشاری سەوزەکاندا و بۆ ئەوەی کورسیی سەرۆک وەزیران بە یارمەتیی حیزبی سەوزەکان بەرێتەوە ، ئەو باجەی دانا ، بەڵام کاریگەرییەکی خراپی کردە سەر ئابووریی، بەهۆی ئەم باجەوە( وەک یەکێک لە هۆکارەکان)، شەعبیەتی تەواو دابەزیوە و زۆر ئەستەمە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا حیزبەکەی بیباتەوە. هاوکات ئەم جولیا گیلاردە، سەرەڕای ئەوەی ژنێکی زۆر جەریئە، خۆیشی، دەمەوەر و دەمپیسە و جوێن و قسەی زۆر قۆڕ و بازاڕیی لە ناو پارلەماندا دەکات .

https://www.youtube.com/watch?v=tS6z6D-9xGk

مەبەستەکەم ئەوەیە، ئەو ئەتەکێتە ئەخلاقییەی لەناو ئەدەبی کوردیی و میدیای کوردییدا هەیە، کە قسەی رەق مەکە و رەخنەی مەعقول بگرە و …تاد، لەناو ئەو هەموو مافیاو دزو قاچاغچییە نەوتەی هەرێمی کوردستاندا، لەناو ئەو هەموو حیزبە تەزویرچییەی کوردستاندا بەدەردی چیی دەخوات؟ ئایا دەبێ لە بەرپرسە سیاسییەکان و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، درۆزنتر هەبن؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت