Adil-mwrat1

بەختیار شارەزورى : سیناریۆکانى عادل موراد و تەونى جاڵجاڵۆکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر دروست بوونى کۆمەڵەى ڕنجدەران بۆ خۆى کارکردن بێت بۆ ئەوەى شۆڕش نەمرێت و لەسەر لاشەى تێک شکاوى ئاشبەتاڵ کار بۆ قۆناغى نوێ کرا بێت و فۆرمێکى تر لە بەرەنگاربونەوە بو بێت بۆ ناسنامەى نەتەوەیەک ، ئەوا 25/7 قۆناغێکى نوێ بوو بۆ ئەوەى دۆخى چەقبەستویى و کۆنکرێتى بشکێنرێت و کار بۆ قۆناغى نوێ بکرێت بەوەى سستمێکى نوێ ى تەندروست بەرهەمبهێنرێت و کۆتایى بە دۆخى باڵادەستى حیزب بهێنرێت ، ئەوا دەکرێت نوخبەى سیاسى و ڕۆشنبیران پێشڕەو بن کار بۆ دروستبونى ئەو بەرەیە بکەن تا بتوانرێت کار لە کۆى کۆمەڵگا بکەن لە پڕۆسەیەکى دیموکراتیدا و تاک ببێتە سەنتەر بۆ دیارى کردنى پڕۆژەى حیزبەکان بۆ چونە دەسەڵات و دەستاو دەست کردنى دەسەڵات ، بەم پێوەرانە ڕۆشنبیران و سیاسیەکان مەحکومن بە جوڵینەرى دروست بونى قۆناغى نوێ کە دەکرێت عادل موراد لێرەوە بناسین .

عادل موراد ئەگەر یەکێک بوبێت لە نوخبەى سیاسى و لە دواى ئاشبەتاڵەوە توانیبێتى ببێتە کارئەکتەرێکى بەهێز ئەوا وەک یەکێک لە نوخبەى سیاسى بچوکترین هەڵویستى نەبوە بۆ بڕینى قۆناغى نوێ و کۆتایى هێنان بە دۆخى باڵادەستى حیزب ، کاتێک لە دواى ون بونى مام جەلالەوە دەردەکەوێت بێ ئەوەى ئاگاى لە خۆى بێت دەبێتە یەکێک لە جێ بە جێ کارى سیناریۆیەکى مەکتەب سیاسیەکان  و بەکار دەهێنرێت … با بلێن چۆن ..؟

ئێستە پێگەى هەردوو بەرەکە ( ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات ) تا ئاستێک زانراوە بەو واتایەى هەر حیزبێک پێگەى خۆى دیارە چونکە ژمارەى هەڵبژاردنەکانى پێشو پێوەرن یان شتێک کەمتر یان شتێک زیاتر تا ئاستێک پێگەى هەر یەک لە حیزبەکان چەندە ، لە ناو ئەم هاوکێشەیەدا گۆڕان ئەو داشە هارە بووە کە توانیویەتى کار لەسەر دروست بوونى ئۆپۆزسیۆن بکات وەک فشارێکى سەرەتایى بۆ حوکمى دەنگ و سندوقەکانى دەنگدان و دەستاو دەستکردنى دەسەڵات بەو مانایەى ئەو داشە هارە بووە کە دەنگى هەموو حیزبەکانى ترى بردوە بۆ خۆى هەر لە پارتى و لایەنە ئیسلامیەکان و هەتا حیزبە بچوکەکانیش  , بەڵام پێگەى سەرەکى لە نێوان یەکێتى و گۆڕاندایە کە هەردووکیان خۆیان بە خاوەنى ئەم پێگەیە دەزانین وەک ڕەگێکى مێژویى ئەوەى ماوەتەوە هەڵوێستى ئەم پێگەیەیە کە ئەوە ڕونە ئێستە ئەم پێگەیە سەر بە هەڵویستى یەکێتى یان گۆڕانە کە بە جۆرێ لە جۆرەکان بوەتە موڵکى بزوتنەوەى گۆڕان وەک ئەوەى لە 25/7 دا ڕوى دا  , چونکە یەکێتى ناتوانێت لە پەیمانى ستراتیژى بێتە دەرێ و ببێتەوە بە خاوەنى پێگە گەورەکەى خۆى وە ناتوانێ ببێتە ئۆپۆزسیۆنیش  وە وەک قورسایى خۆى لە ناو پەیمانى ستراتیژیدا ئەو پێگەیەى خۆى لە دەست داوە بوتە پاشکۆى پارتى کە یەکگرتنەوەى ئیدارەکان یەکگرتنەوە نەبوە هێندەى تەسلیم بون بوە بە ئیرادەى پارتى بە هۆى هەڵوێستى لاوازى مەکتەب سیاسیەکانیانەوە وە پارتیش لەوە گەیشتوە کە هێزى گەورە مامەڵە لەگەڵ هێزى گەورە دەکات کە ئەگەر بکەوێتە سەنگەرى دژی گۆڕانەوە ئەوا هەمان چارەنوسى یەکێتى دەبێت لە دواى سەرکەوتنى 4 موالیدى تر کە دواى ئەم 4 ساڵە دەبێتە 8 موالیدى تر کە ئەم دەنگانە پشکى شێرى بەر بزوتنەوەى گۆڕان دەکەوێت بە حوکمى مۆدیلێکى نوێ ى ئەوروپییانە لە دروشم ، لێرەوە لە نێوان یەکێتى گۆڕاندا کە پشکى شێرى پێگەى گۆڕان هەناوى یەکێتیە  ئەگەر چى یەکە ئیداریەکانى بە دەستەوەیە بەڵام کەمینەیە لە ناوچەى سەوزدا وە ئەوەش دەزانێ حوکمى ئیدارەى ناوچەکان دەبێت بکەوێتە دەست ئەو لایەنەى کە زۆرینەیە بۆیە دەیەوێت کار بە سیناریۆى عادل موراد و ئەنجومەنى ناوەند بکات ئەگەر چى ئەم سینارێویە لایەنى زەرەر و قازانجى هەیە بەوەى کە نیوەى دەنگە ناڕەزاییەکانى لێدەڕوا و نیوەى دەبێتەوە بە لایەنگرى عادل موراد بەڵام سیناریۆکە کارکردنە لەسەر مێتۆدى ( زەرەر لە نیوەیدا بگەڕێتەوە باشترە ) ئەڵبەت ئەم سیناریۆیە نمونەى پێشتریش هەبووە بەڵام سەرى نەگرتوە کە خۆى لە گروپى بورهانى سەعید سۆفیدا دەبینیەوە کە بچنە ناو گۆڕان دواى بگەڕێنەوە بە سیناریۆیەکى ترەوە و شکستى هێنا ، ئەم سینارێویەش بۆ ئەوەیە کە ببنە دوو بەش بەشێک پابەند بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى وەک باندێکى بازرگانى لە دەسەڵات و قبوڵ کردنى باڵادەستى پارتى بۆ ئەوەى دەنگەکانى خۆیان بدەنەوە دەست ئەنجومەنى ناوەند و عادل موراد دەبنە دوو بەشەوە بەڵام دواى دەنگدان یەکبگرنەوە و درێژە بەم دۆخى چەقبەستوییە بدەن ….

بۆ خۆى ئەم سیناریۆیە نە عادل موراد و نە ئەنجومەنى ناوەند خۆیان بێ ئەوەى ئاگایان لە خۆیان بێت کارئەکتەرى بەهێزى ناو ئەم تاکتیک و سیناریۆ و یاریەن وەک داشێک دەجوڵینرێن ئەگینا هەڵویستى گروپى عادل موراد بەقەد ئەوە نیە ڕێ ى پێ نەگیرێ لەلایەن مەکتەب سیاسیەوە دەیانەوێ بەم سیناریۆیە لە ڕێى گروپى عادل مورادەوە لە دەرگاى پشتەوە دەنگەکان بخەنەوە ناو سەبەتەى مەکتەب سیاسیەوە ، گروپى مەکتەب سیاسى لە ئێستادا دەتوانن ئەمە بوەسێنن بەلام دەیانەوێ دەنگەکان بدرێت بە گروپى عادل مراد و دواى دەنگدان ئەم کارە بکەن  چونکە ئەوە دەزانن کە بەڵینى گەڕاندنەوەى دەستور شکستى هێنا و متمانەیان نەماوە ئەم وەستاندن و خستنەگەڕى تاکتیکەکان بۆ ئەوەیە بەکەمترین زەرەرەوە زۆرترین دەستکەوتیان هەبێت   ( وەک ئەو گروپەى ئارێز عبداللە کە توانرا بوەستێنرێت ) بەڵام بەردەوامى گروپەکەى عادل موراد سیناریۆێیەکە تا دواى پرۆسەى دەنگدان و دواى کۆتاى هاتنى شانۆییەکە ئەو کات دەچنەوە ئەو دیو کەوالیسەکانەوە و بەڵام ئەم سیناریۆیە لە زەمەنى دوردا یەکسانە بە خۆ کوژى ئەم گروپە چونکە ئەو کاتەى کە دەرکیان کرد کە بێ دەنگى مەکتەب سیاسى بۆ هێنانەوەى دەنگەکان بوە ئەو کات دەنگدەرى یەکێتى هەست دەکات کەوتوەتە ناو ئەو تۆڕەى کە سینارێوکان دایانڕشتبوو وە ڕو بە ڕوى توڕەیى پێگە دەنگدەرەکەى خۆى دەبێتەوە کە ئەگەر بۆ هێنانەوەى دەنگدەرەکان نەبێت هیچى تر نابێت کە ئەم شێوەیە لەم نێوەندەدا سێ سیناریۆ هەبوو دوانیان ڕاگیرا و یەکێکیان بەردەوامە ( سیناریۆى گروپەکانى بورهانى سەعید سۆفى و ئارێز عبداللە و عادل موراد ) وە پارتیش وەک گۆڵکەرێکى براوە چاوەڕێى فیکەى بردنەوە دەکات …….. دواى کۆتایى هاتنى هەڵبژاردن کارتى ئەم گروپە دەسوتێ و ئێکسپایەر دەبێت و ئەم گروپە تواناى دروستکردنى سیناریۆى تازە و بەردەوامیان نیە بۆ ئەوەى بەردەوام بن لەسەر هەڵویستى خۆیان  بە مانایەکى تر کۆى یەکێتى بە هەردوو باڵەکەوە وەک ئەو مارمێلکەیان لێ هاتوە کە بکەوێتە سەر تۆڕى جاڵجاڵوکەیەک کە نازانێ چۆن دەربازى بێت کە سیناریۆى جاڵجاڵۆکەکان تەنها جاڵجاڵەکەکان خۆیان دەتوانن یارى لەسەر بکەن و تەونەکان دروست بکەن . 

 1,284 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت