Mnalli-shehid-319x265

دکتۆرکەمال میراودەلی : رەوشی خۆراوای کوردستان ، پلانەکانی تورکیا ، کۆنگرەی نەتەوەیی و بانگەوازێک .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

[ بەشی یەکەم : لەم بەشەدا پەرەسەندنەکانی رەوشی رۆژاوا شی دەکەمەوە . لە بەشی دووەمدا بەیانی رای خۆم دەربارەی کۆنگرەی نەتەوەیی و بانگەوازەکە بلاو دەکەمەوە. گەرچی درێژە ، بەلام ئەمە پرسیکی چارەنووسسازە ، تکایە بۆ زانیاریی و ئاگاداری رایەکی جیاوازیش بێت ، بیخوێنەوە ]]

بەشی یەکەم : رەوشی رۆژاوای کوردستان و سێ پلانەکەی تورکیا

١. هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی روسیا

دوای ئەوەی کە دوینێ راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی روسیی رادەی کوشتوبری گروپە ئیسلامییەکانی سەر بە قاعیدەی دژی ناوچە کوردییەکان ئاشکرا کرد ، ئەمڕۆ چاودێرانی سیاسیی لە لەندەن ئەو هێرشانەی دژ بەکوردیان بە [ پاکتاوکردنی نەژادیی ] ناو برد و وەزیری دەرەوەی رووسیاش داوای لە نەتەوە یەکگرتۆکان کرد کە بی پێچ و پەنا ئیدانەی ئەم رەشبکوژییە دژی کورد بکات.

http://rt.com/news/lavrov-kurds-syria-massacre-161 /

وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ وتی :

[ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێت بە روونیی ئیدانەی راپۆرتی کوشتاری کوردەکان لە لایەن هێزە رادیکالەکانەوە بکات کە هەوڵ دەدەن دەولەتێکی ئیسلامی لە سوریا دامەزرێنن . لاڤرۆڤ ئیدانەی هەوالی رەشبکوژی ٤٥٠ کوردی کرد کە زیاتر لە ١٢٠ کەسیان مناڵ بوون لە لایەن جەبهەی نوسرەوە .]]

]]The UN Security Council must unambiguously condemn the reported killings of Kurds by radical forces, which try to establish an Islamist state in Syria, says Russian Foreign Minister Sergey Lavrov. Lavrov commented on Wednesday on the reported slaughter of 450 Kurd civilians, including more than 120 children, by the Islamist Al-Nusra Front. [[

بڕوانە :http://rt.com/news/lavrov-kurds-syria-massacre-161 /

٢. بەڵگەی رەشبکوژیی کوردان

ئەم هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای ئەوە هات کە دوێنێ تەلەفزیۆنی دەنگی روسیا بە بەلگەوە لە زمانی ئەو کوردانەی لە گوندە رەشبکوژکراوەکان هەڵاتوون هەوالی قرانکردن و سەربڕینی کوردانی بلاوکردەوە .

کوردێکی خۆراوا بە ناوی یاسین تەربوش کە ئامۆزایەکی کوژراوە و پەیامنێری تەلەفزیۆنەکە چاوپێکەوتنی کردووە دەلێ: هاتنە ناو دێیکەمانەوە، ماڵ بە ماڵ گەڕان، گەر پیاوی تێدا بووایە دەیانکوشت ،

ئەوسا هەرچی ژن و منداڵ بوو دەیان بردن، دوایی خانووەکانیان دەتەقاندنەوە .”

Yasin Tarbush, the relative of one of the Kurdish attack victims,

told RT. “They started going door to door, entering every house. If there were any men, they killed them and took the women and children hostage.”

بۆ بەڵگەو ڤیدیۆی چاوپیکەوتنەکە بروانە:

http://rt.com/news/syria-kurds-massacre-lavrov-132/

http://arabic.rt.com/news/623238

رۆژنامەی گاردیان – ئێکسپرێس هەروەها ئەمرۆ هەوالی رەشبکوژی ٣٣٠ ژن وپیرو و ١٢٠ منداڵی بلاوکردۆتەوە و دەنووسێت کە: ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتۆکان لە جنێڤ دەلێت ئەم تاوانە بە تاوانی جەنگ دادەنێن و هەول دەدەن تاوانکاران بەرنە بەر دادگا .

The Geneva UN Human Rights office regard this incident as a war crime and seeks to bring the perpetrators to justice .

http://guardianlv.com/2013/08/450-kurds-including-120-children-killed-in-syria-precipitates-international-concern-video /

جگە لەمە بە دەیان وێنەو ڤیدیۆی سەربرین و رەشبکوژی نوسرە لە کوردستاندا لە لایەن خۆیانەوە بلاوکراونەوە. زۆربەیان ئەوەندە لە سنووری درندەگەریی و وەحشییەتیان تێپەڕاندووە کە یویتوب زوو پێیان دەزانێت و لایان دەبات یان فەیسبووک رێگەی بلاوبوونەوەیان دەگرێت .

لە لایەکی ترەوە، سەرکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی جڤاكی دیموكراتی “ته‌ڤدم” بۆ رۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركی دۆزینه‌وه‌ی 100 ته‌رمی هاووڵاتیانی كورد كه‌له‌لایه‌ن گروپی به‌ره‌ی نه‌سره‌ی تیرۆریسته‌وه‌ شه‌هید كراون پشتراستكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و 450 هاووڵاتیه‌ كورده‌ی شه‌هید كراون 120 یان منداڵن و له‌گونده‌كانی ته‌ل حاسڵ و ته‌ل خه‌له‌ف ی ریفی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گروپه‌ ئیسلامیه‌ تیرۆریسته‌كانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا رفێندرابوون ،به‌شێك له‌و 450 هاووڵاتیه‌ كورده‌ شه‌هیدكراوه‌ له‌كاتێكدا هه‌ڵهاتوون له‌گونده‌كانی خۆیان به‌ تۆپ و دۆشكا هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و شه‌هیدكراون و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دیكه‌ش پاش رفاندیان له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكراون .

ناسر حاجی مه‌نسور ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو : ئه‌و كوردانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه‌ ده‌ڕفێندرێن له‌ مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌كرێنه‌وه‌ و دواتر شه‌هید ده‌كرێن ،

http://snnc.co/detail.aspx?id=13471&LinkID=1#.UgN-gaZ5ZdA.facebook

لە کۆبوونەوەیەکی گروپە ئیسلامییەکان لە حەلەب کە لە سەر ئینتەرنێتدا هەیە: سەرۆکی ئەلنوسرە کوردە چاکەکان کە لەگەل خۆیانن جیا دەکاتەوەو ئەوانی تر هەموو بە پەکەکەو کافر ناو دەبات کە لە ناوبردنیان غەزایەو واجبی دینییە .

٣. هەلەبجە دووبارە دەبێتەوە

رەنگە بلێن ئەوە روسیا بەرژەوەندی هەیە. بێگومان ئەوە راستە، کاتی خۆی کە ئێران وێنەو هەوالی رەشبکوژی کیمیایی هەلەبجەی بۆ بەرژەوەندی و لەبەر ناکۆکی خۆی دژی سەدددام بلاو نەکردبایەوە کەس پێی نەدەزانی . ئێمە دەولەت و راگەیاندنی نەتەوەیی پرۆفێشنال و سەربەخۆی خۆمان نییە تا بە دوای کێشەو پرسە نەتەوەییەکان بکەوێت. راگەیاندنە حیزبییەکان و سێبەرییەکانی باشووریش لە هەموو روویەکەوە نموونەی بێشەرەفترین راگەیاندنی دژە نەتەوەیین لە مێژووی گەلاندا. ئەوانە نەک هەر هەوالی کوشتن و بڕین و داگیرکردن بلاوناکەنەوە بە هەمووو شێوەیەکی ساختەسازیی لە دەستیان بێت دەیشارنەوەیان هەواڵ و شتی وا کۆن و ساختەو لاوەکی و سەخیف بلاودەکەنەوە تا هەوالە گرنگەکان بخنکێنن کە لە ئاستی هەرە گەمژەکانی کۆمەڵگا دایە .

هەڵوێستی حیزبەکانی کوردیی بەرامبەر کوردی سوریا تەواو وەک هەلوێستیان بەرامبەر خەلکی هەلەبجە یە کاتێ کیمیاباران کران. ئەو کاتە کاتێ خەلکەکە خۆشی دەیویست رابکات و خۆی رزگار بکات، رێگەیان نەدەدادن و لەناوبردنی هەلەبجەشیان وەک ئەنفالکردنی هەموو کوردستان بە موژدەی رزگاری دادەنا. ئەوەی دەسەلاتی حیزبی بنەمالەیی خیانەتکارو حیزبەکان بەرامبەر کوردی رۆژاوای دەکەن لە وە کەمتر نییە . داخستنی سنوور لە رێگەگرتن لە هەلاتنی خەلکی کیمیاییکراوی هەلەبجە کەمتر نییە .

٤. نەخشەی نوسرە بۆ دامەزراندنی ئەمارەتێکی تالیبانی لە کوردستانی خۆراوا

هەوڵی نوسرە بۆ دروستکردنی دەولەتێکی ئیسلامی عەرەبی توندرەو لە سەر خاکی کورد بوختانێک نییە روسیا دروستی کردبێت. ئەوە بە ئاشکرا لە دەیان چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی باسیان کردووەو لە بەلگەنامەکانی خۆیاندا پلانەکەو تەنانەت نەخشە جوگرافییەکەشیان شیان بلاکردۆتەوە . بەلام میدیای حیزبی و سێبەریی کوردی بەریوەبردراو بە نەخشەی ئیستخباراتی بێگانە نایەوێت جەماوەری کورد لەو راستییانە ئاگادار بێت .. ئەگینا ئەوە زیاتر لە دوو حەفتەیە هەموو ئەو نەخشەو و بەلگانەی نوسرە بۆ داگیرکردنی کوردستانی خۆراواو دروستکرنی دەولەتی ئیسلامی لێی بە عەرەبی بلاو بوونەوە بۆ میدیایەکی کوردی تەرجەمەی نەکردوون و بلاوی نەکردوونەوە؟ بۆ بەرامبەر سەربرینی کوردو ئەنفالی گوندەکانی کورد بە دەنگ نایەن ؟

ئەمە بەڵگەو نەخشەو پلانی نوسرەیە :کە بە ناونیشانی

[[ پرۆژەی قاعیدەو لقەکەی بۆ دامەزراندنی ئەمارەتێکی ئیسلامی و پاکتاوکرنی کورد بە وێنەو بەڵگەنامەوە ]]

لە سایتی گەمیاکوردان وەک راپۆرتێکی زۆر زانستی و بابەتی بلاوکراوەتەوە :

: مشروع تنظيم القاعدة و فرعها لـتأسيس إمارة إسلامية و تطهير الكورد..صور و وثائق

http://www.gemyakurdan.net/nuche/nuche-navxelken/item/12724-2013-07-29-21-22-45

ئەمەش نەخشەکەیانە کە نێشانی دەدات چ خەتەرێکی گەورە لە ناو دڵی کوردستاندا بۆ هەموو کوردو کوردستان دروست دەکەن:

٥. دەوری تورکیا و سی .ئای . ئەی

ئەو بەلگەنامانە نیشانی دەدەن کە تورکیا دەوری نەخشەیی وسەرەکی لە ناردنی موجریمەکانی قاعیدە بۆ بەهێزکردنی جەبهەی نوسرە هەیە . ئەم کارەش بە پلان و هاوکاری کەگەڵ سی . ئای، ئەی دەکات . هەروەک کاتی ئەنفالەکانی باشوور ، ئێستا راگەیاندنی غەربی کەم یان زۆر باسی رەشبکوژییەکان و دەوری قاعیدە لە خۆراوا ناکات . ئەمەش ئاشکرای دەکات کە سی .ئای . ئەی ومیت و ئیسرائیل لە پشت ئەم نەخشەوەن . لە چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی روسیا ئەمرۆ لەگەڵ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی مانوێل ئۆخسێنرایتەر ، ئەو رۆژنامەنووسە دەلێت :

[[ ئیمە دەبێت زۆر بە روونی بلێین ئەوەی نوسرە دەیکا رەشبکوژییە . بەلام نابێ لە بیرمان بچێت کە ئەمە شەری بریکارییە . نابێ دوو راستییمان لە بیر بچن کە دەربارەی جەبهەی نوسرە دەیزانین . راستی یەکەم ئەوەیە کە لە کەسانێکەوە کە بۆ قاعیدە ئیشیان کردووە دەزانین کە سەرۆکی جەبهەی نوسرە لە نزیکەوە لەگەڵ سی . ئای . ئەی کار دەکات . لە کوردەکانیشەوە دەزانین کە نوسرە لەلایەن تورکیاوە چەکدارو پاڵپشتی دەکرێن .

German journalist Manuel Ochsenreiter told RT.

We shouldn’t forget two important facts, we know already about the Al Nusra Front. Fact number one is a former Al Qaeda member stated that the leader of Al Nusra Front is working closely with the CIA. We have other information from the Kurdish Popular Defense units who claim that the Nusra Front is also organized and supported by Turkish intelligence and I think this is not a coincidence when we know how the Kurds are treated in Turkey

http://rt.com/op-edge/kurds-syria-genocide-war-169/

لە وەلامی ئەوەشدا کە کۆمەلگای نێودەولەتی بە فریای کورد دەکەوێت ؛ رۆژنامەنووسە ئەلمانییەکە دەلێت :

[[ لە بەر بەرژەوەندی جیۆپۆلیتیکی نا . تورکیا ئەندامی ناتۆیە . سارۆخی پاتریۆتی ناتۆو ‌هێزی ناتۆو تەنانەت سەربازی ئەلمانیش لە سەر سنووری تورکی – سوریین ورووی سارۆخەکانیان کردۆتە سوریا . ]]

don’t expect any international reaction except oral protests right now. I don’t think so, because their international interest especially the geopolitical interests of Turkey which is a very important NATO member. We shouldn’t forget that NATO troop, also German troops are at the Turkish Syrian border with Patriot rocket systems pointed at Syria

http://rt.com/op-edge/kurds-syria-genocide-war-169/

دیارە کەسێک کە ئاستی عەقل و هوشیاری تۆزێ لە سەرووی سفرەوە بێت دەزانیت کە تورکیا ئەندامی ناتۆیە ، ئابوورییەکەی بە سەرمایەداریی غەربییەوە بەستراوە ، کە ئیسرائیل گەورەترین پاڵپشتی تورکیا بووە لەوەتی دروستبوونیەوە ، کە تەیارەی بێ فڕۆکەوانی [ درۆن ] ئیسرائێل داویەتی بە تورکیا دژی پەکەکەی ، کە ئێستاش لای ئەمریکاو غەرب پەکەکە رێکخراوێکی تیڕۆریستەو تورکیا مافی خۆیەتی هەوڵ بۆ لە ناوبردنی بدات . لەمەش پتر ، پار سەفیری ئەمریکی زۆر بە راشکاویی و بێشەرەفانە ئامادەیی ئەمریکای دەربڕی کە هاوکاری تورکیا بکات لە رێگەی تەیارەی درۆنەوە ، سەرکردایەتی پەکەکە لە قەندیل لە ناوبەرێت بە هەمان ئۆپەراسیۆنی شێوەی لە ناوبردنی ئوسامە بن لادن بەلام تورکیا رازی نەبووە . بڕوانە

  http://stratrisks.com/geostrat/8756 .

ە . ئامانجەکانی تورکیا و ئەمریکا: نەوت و سەرنەکەوتنی کورد

ئایا تورکیا یان ئەمریکا دەیەوێت دەولەتی ئیسلامی تالەبانی دروست بێت ؟ بیگومان نا . گەر بشیەوێت کاتی یە ،

١. تورکیا دەیەوێت ئەو پێوەندییە جوگرافییە فیزیکییە نەپساوەی لە نێو بەشەکانی کوردستاندا هەیە نەیهیلێت و بەربەستێکی بۆ دروست بکات .

٢. بەلام مەبەستی هەرە سەرەکی هاوبەشی ئەمریکا وتورکیا ،

ئیسرائیل و ولاتە غەربییەکان داگیرکردنی کوردستانی خۆراوا یە لە لایەن هێزی سەر بە خۆیان هەرکێ بن بۆ ئەوەی ناوچەکانی نەوت بکەونە دەست خۆیانەوە نەکەونە دەست کوردخۆی و نەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بنیانتانی کوردستانیكی دیمۆکراتی ئازاد یان پشتگیری خەباتی پەکەکەی لە باکوور .

٣.تورکیا بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات ناوچەیەکی سەربەخۆی کورد دروست نەبێت کە ببیتە هاو سنووری کوردستانی باشوور و باکوور و پشتیوان بۆ پەکەکەو خەباتی کوردستانی باکوور واتە یەکگرتنەوەو ئازادی کوردو کوردستان

٤. ئەمریکا و غەرب بە ناردنی قاعیدەییەکان بۆ سوریا و بۆ کوشتاری کوردو سورییەکان هەم ولاتەکە وێران دەکەن و تا دوایی دەکەویتە دەست خۆیان هەم لە شوێنی تردا بەکاریان دێنن و بەکوشتیان دەدەن دوای ئەوەی لە ئەفغانستان وپاکستان و لیبیا کاریان پیێان نەما .

ئەمە دۆکترینیکی نوێی ئەمریکییە کە ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ خۆیان وەک هێزی سەربازی نەچنە ناو هیچ ولاتێکەوە ، بەلکو تا بتوانن ناکۆکی و چەند بەرەکی دروست بکەن و چەک بە هەموویان بدەن تا یەکتر قران دەکەن و ئەمریکاو ئیسرائێل و غەرب تەنیا سەیرکار بن و چەک بفرۆشن و بەرژەوەندی درێژخایەنی خۆیان بپارێزن بە تایبەتی داگیرکردنی ناوچە نەوتییەکان و بێگومان پاراستنی ئیسرائێل و رژێمەکانی سعودیەو و قەتەرو ئەمارات و کوێت و بەحرێن یش کە ملکی خۆیانن .

جاران دەوترا : دابەشیان کەو حوکمیان بکە، ئێستا دۆکترینەکە ئەوەیە : دابەشیان کە ، چەکداریان کە ، تێکیان بەردە ، سەیریان کە تا یەکتر قران دەکەن . سوریا یەکەم دەولەتە کە ئەم دۆکترینە نوێیەی لێ تاقی دەکەنەوە ، و ( ئەردۆگان ) ی موجریمیش یەکەمین مسلمانی مونافیقە کە تاوانی جینۆسایدی خراپتر لەوەی کەمال ئەتاتورک بەرامبەرسوریاو کوردی سوریا ئەنجام دەدات و پشتگیری ئەم دۆکترینە نوێیەی ئەمریکا بە ئاشکرایی دەکات . بە ئاگاداری سی.ئای . ئەی موجریمەکانی قاعیدە لە عێراق ، لیبیا ، پاکستان لە یەک حەفتەدا ئازادکران و لە رێگای تورکیاوە رێگایان بۆ خۆش دەکرێت بۆ سوریا بچن . سەدانیشس لەوانەی دەزگا ئیستخباراتییەکانی غەرب خۆیان لە مزگەوتەکانی غەربدا وەک موجاهیدی توندرەو ل پەروەردەیان کردوون بە ئاشکرایی لە رێگای تورکیاوە دەنێردرێن بۆ سوریا .

[ دەربارەی دۆکترینی نوێی ئەمریکی: بروانە :

http://www.stratfor.com/weekly/emerging-doctrine-united-states

لە باسێکی تری سەربەخۆدا زیاتر باسی ئەم دۆکترینە نوێیە دڕندەگەرییە دەکەم .

٥. بە دروستکردنی شەری سوننەو شیعە ، گەورەترین دوژمنی جەربەزەو زەربەوەشێن لە ئیسرائیل کە حیزبوڵڵای لوبنانە لە شەری سوریادا تووشی ئیستینزاف و سەرقاڵی دەبێت ، هەروەها بە هەلوەشاندنەوەی بەهاری عەرەبی و دروستکردنی شەری تایەفی و ناوخۆیی ، خەتەری بزوتنەوەی دیمۆکراسی و گۆرین لە سەر سعودیەو بەحرەین و ئەمارات کە سەرچاوەی نەوت و گاز و بنکەی ئەمریکاو ئیسرائیلن نامێنێت .

٦. سێ پلانی تورکیا بۆ وەستان بەرامبەر کوردی سوریا

بۆ بەرامبەربوونەوەی سەرکەوتنەکانی پەیەدەو پەکەکە لە سوریاو رێگەگرتن لە دروستبوونی هەرێمی سەربەخۆی کوردستانی خۆراوا، تورکیا سێ پلانی ستراتیجی دانان کە لە راپۆرتێکدا لە سکاینیوزی عەرەبی بەریتانیی ئاماژەیان بۆ کراوە .

http://www.skynewsarabia.com/web/article/364740

راپۆرتەکە بە ناوی : قلق تركي من تحركات المسلحين الأكراد دەنوووسێت

[[ ئەنقەرە بزاڤێکی ئەمنیی و سیاسیی چالاکانەو لە هەمان کاتدا نارەحەتییەک بە خۆیەوە دەبینێت دەربارەی مەلەفی کوردی لە سوریا کە دەترسێت کار بکاتە سەر هەموو کوردەکان لە ناوچەکەدا بە تایبەتی تورکیا ..

نارەحەتی تورکیا پێش ١٤ مانگ دەستی پێکرد کاتی بینی کە کوردەکانی سوریا توانیان خۆیان چەکدار بکەن ، و ئیدارەی ئەو ناوچانە بکەن کە سوپای سوری لێی کشاوەتەوە و ناوکیکی سەختیان لە سەر زەمین دروست کرد ، .. کە هێرشە خوێناوییەکانی پەکەکەی بۆ سەر تورکیا لە خاکی سوریاوە لە هەشتاکان و نەوەدەکان بە بیری تورکیا دەهێنایەوە .

ئەمەش وای لە تورکیا کرد لە سێ تەوەرەوە بجوڵێت :

یەکەم : ئیعاز بدات بە هاوپەیمانەکانی لە کوردستانی عێراق بۆ کۆکردنەوەی کوردەکانی سوریا لە ژێر چەتری ئەنجومەنی کوردی سووریی لە پێناوی کۆنترۆلکردنی بزاڤەکانیان و ریکخستنی بزوتنەوەیەکی چەکدار لێیان .

وهذا ما دفع تركيا إلى التحرك على ثلاثة محاور الأول : كان بالإيعاز لحلفائها في كردستان العراق من أجل جمع أكراد سوريا تحت مظلة ما سمي ” المجلس الكردي السوري” من أجل السيطرة على تحركاتهم وتنظيم حركة المسلحين منهم .

دووەم : پشتگیریکردنی سوپای سووریی ئازاد و هەندی گروپی جیهادی کە دژی کوردەکان دەجەنگن لە پێناوی پشت شکاندنیان و پاڵنانیان تا بچنە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سورییەوە و سەقفی خواستە سیاسییەکانیان نزم بکەنەوە

الثاني : كان بدعم الجيش السوري الحر وبعض ” الجماعات الجهادية ” التي تقاتل الأكراد في شمال سوريا من أجل إضعاف شوكتهم، ودفعهم للانضمام إلى المعارضة السورية، وخفض سقف توقعاتهم السياسية .

سییەم : بە رازیبوون بە گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی پەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانەکەیدا ، بۆ شەروەستان و دانانی چەکی حیزبەکەی بەرامبەر دۆزینەوەی چارسەرییەکی کوردی بۆ مەسەلەی کورد لە تورکیا لە سەر بنەمای ئۆتۆنۆمی یان ئیدراەی ناوچەیی .

الثالث : كان من خلال القبول بالتفاوض مع زعيم حزب العمال الكردستاني عبد الله أوجلان ، في سجنه ، على وقف القتال ونزع سلاح الحزب ، مقابل إيجاد حل كردي للقضية الكردية في تركيا ، قائم على مشروع للحكم الذاتي أو الإدارات المحلية . کۆتایی وەرگیراوی سکاینیوز ]]

ئەم وتارەی سکاینیوز لە ٣٠ تەموزدا دوای سەردانی سەرۆکی پەیەدە ساڵەح موسلیم بۆ تورکیا نووسراوە . بەلام من پێش زیاتر لە سالێک بە درێژیی و بە بەلگەوە نەخشەکەی تورکیام روون کردەوە بە تایبەتی هەنگاوی یەکەمی یان [ پلان ئەی ] کە بەکارهێنانی بارزانی و بنەمالەکەی و حیزبەکەی بوو بۆ ژێردەستکردنی کوردی سوریاو لەباربردنی خەباتەکەیان و بە تالانبرنی نەوتی کوردستانی رۆژاواش وەک هی باشوور لە لایەن شەریکە نەوتییەکانی تورکی ئیسرائیلی غەربییەوە . بە پاڵپستی بنەماڵەی بارزانی .

PLAN A ٧. پلان ئەی تورکی-ئیسرائیلی : بەکارهێنانی بارزانی بۆ ئاشبەتالپێکردنی کوردی رۆژاوا

لە نێوان وشەکان و دێڕەکانی وتارەکەی سکاینیوزەوە دەتوانین وردەکاری پلان ئەی تورکیا بۆ بەکارهێنانی [ هاوپەیمانەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق ] واتە بنەمالەی بارزانی تیبگەین: ئیعاز واتە فەرمانی تورکیا ئەوە بووە :

١.کۆکردنەوەی کوردەکانی سوریا لە ژێر چەتری ئەنجومەنی نێشتمانی

٢. دروستکردنی هێزی چەکدار بە ناوی ئەو گرپەوە دیارە لە ژێر فەرمانی بارزانی تورکیدا .

٣. کۆنترۆلکردنی جموجۆڵی کوردەکان

بەم جۆرە پلانی ئەی تورکیا بەکارهێنانی بنەماڵەی بارزانی بوو بەهێز کردنی حێزبە کارتۆنییەکانی کۆنە نۆکەری بەعس و ئەسەد ،ناکۆکی نانەوە دروستکردنی میلیشیای سەر بە بنەمالەو تورکیا لە رۆژاوا، مەشقپێکردنی کوردی سوریا، و هاوکارییکردنی بە ناو سوپای ئازادو هێنانیان بۆ قامیشلی تا ناوچەی رۆژاوای کوردستان ببێتە مەیدانی جێنۆسایدو وێرانکاریی. ئەم نەخشەیەم زوو بە بەلگەی وردەوە ئاشکرا کرد بەلام بەداخەوە گۆڕان و ئۆپزسیۆن و رای گشتی باشوور گرنگیان پێ نەدا.

تکایە دووبارە بە وردی ئەم بەلگەنامەیە بخوێننەوە کە لە ٢٦ حوزەیرانی ٢٠١٢ دا بە ناونیشانی :

هاوارنامەیەکی کراوە بۆجەماوەری خەلکی کوردستان و رووناکبیران و هێزە نیشتمانییەکان : ڕیگە مەدەن بارزانی و پارتی جارێکی تر موغامەرەیەکی نەتەوەیی گەورە لە سەر حیسابی خاک و ماف و کەرامەت و پاشەرۆژی نەتەوەییمان ئەنجام بدات .

لە وێدا هەموو ئامانجە نەوتیی و سیاسیی و سەربازییەکانی تورکیا روون کراونەوە .

تکایە بروانە :

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ff401ee8

دابەدوای ئەوەش بانگەوازێکی ترم بە ناوی:

سەختەرێگایەکی پراگماتیکی لەبەر رۆشنایی راستییەکاندا

لە ٧/١٢/ ٢٠١ دا بلاو کردەوە کە دیسان جەختم لە سەر دەوری یەکلاییکەرەوەی سوریا کردوو نەخشەیەکی خۆپاراساتنی نەتەوەییم پیشنیاز کرد کە: ١. کاک نەوشیروان بچێتە بەغداو مالکی ببینێ وجێگەی تالەبانی لەم ئەلقەی پێوەندییەکان بگرێتەوە ٢. بارزانی و یەکگرتوو بچنە تورکیا و زامنی سەلامەتی کوردی تورکیا لە ئەردۆگان وەربگرن ٣. نێچیروان و مامۆستا عەلی باپیر بچنە ئێران و پێوەندییەکە لەگەڵیان بپارێزن.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d232e763

دوای ئەوەش بارزانی نائەمینانە ئەو فشەهەرایەی لەگەڵ مالکی دروست کرد دیسان بە وردی ساختەیی و بۆشیی ئەو نەتەوەبازییەم لە چەند وتارێکدا روون کردەوە و لە وتارێکدا بە ناوی : باندواگۆن رەخنەم لە ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی گۆڕان کرد کە ئەوا ساوێلکانە خۆیان فڕێ دایە عەرەبانەکەی بارزانی یەوە.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bfb127b7

بە داخەوە ئێستا بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی یەوە هەمان شت بێ مەرج و بێ بنەما ، دووبارە دەبێتەوە .

ئەوە خەبات و خۆرێکخستن و خۆبەختکردنی کچ و کورە ئەفسانەییەکانی میدیا بوو کە هەموو نەخشەکەی تورکیاو بارزانی [ هاوپەیمانی ] وردو خاش کرد . گەر ئەو نەخشەیە سەری گرتبایە ئێستا لە پێش حەلەب و حەما شارەکانی کوردستان خاپوور دەبوون و کورد دەبوو بە سفرو بە هێزیک بۆ رووخانی رژێم بۆ خاتری تورکیا و شۆڤێنیزمی عەرەبی و خٶSی تەنیا مالوێرانی پێدەبرا .

 پلان بی تورکیا :Plan B٨.

وەک ئاشکرایە پلان بی تورکیا بەکارهێنانی سوپای ئازادو جیهادییەکانە بۆ قەتلوعامی کورد و ترساندنیان و ژێردەست کردنیان ، کە ئێستا بە سەختی روو دەدات . هێشتا خەبات و خۆراگرتنی یەدەپەو هێزەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی بەرەی کورد ، وایان لە تورکیا کرد ، هەم لەگەڵ عەبوللا ئۆجەلان پرۆسەی گوایە چارەسەری ئآشتی پرسی کورد لە تورکیا دەست پێ بکات هەم بانگی سەرۆکی پەیەدەش بکات بۆ تورکیا. بەلام لە ئاست یەکێتی و خۆراگریی کوردی رۆژاواو خەتەری تەشەنەکرنی شەر بۆ ناو تورکیا خۆی بە تایبەتی کە پەکەکەی تا کۆتایی مانگی ئەیلوولی بۆ بە ئەنجامگەیشتنی پرۆسەی ئاشتی داناوەو مەترسی راپەرینی مەدەنیی سەرتاسەری کورد لە ناو تورکیا، ئەردۆگان دیسانەوە لەوە دەترسێت کە دەستی لە هەمبانەکە دەرچێت و هەموو وەرەقەکانی بسسوتێن بە تایبەتی کە ئێستا بەهێزترین و بێشەرەفترین وەرەقەی بەکاردێنێت کە هاندان و ناردن وپشتگیریکردنی جیهادییەکانە بۆ داگیرکردنی کوردستان و قەتلوعامی کورد .

تورکیا دەزانێت ئەم پەتەشی کورتە وسەرناگرێت نەک لەبەر بەهێزیی کورد بەلکو لەبەر ئەم هۆیانە :

١. خۆراگریی و سەرشۆرنەکردنی پەیەدە کە وادەکات تاکە رێگایەک بۆ سەرکوتکردنی کوردی سوریا ئەنفالکردن و جێنۆساید بێت کە سەددام لە باشوور بەکاری هێنا .

٢. ئەم کارەش ئاسان نییە چونکە کوردی تورکیا لەو دیو سنوور و هێزە چەکدارەکانی پەکەکە بەرامبەر ئەمە دەوەستن و تورکیا تووشی شەری هەمەلایی دەبێت لەگەڵ کورد .

٣. ‌هێشتا تورکیا باوەڕی بە سوپاکەی نییە بیخاتە حالەتی جەنگی راستەوخۆوە لە ترسی کودیتا بەسەر حوکمی ئیسلامیدا .

٤. شەرەکەی سوریا بۆتە شەری پرۆکسی واتە بریکاری ئالۆز: شەری نێوان ئێران کە پشتگیری سوریاو حیزبوللا دەکات و ئیسرائیڵ کە پشتگیری سوننەو جیهادییەکان دەکات. شەری ئێران و سعودیە، شەڕی ئێران و تورکیا، شەری نێوان سعودیەو هێزە دیمۆکراتییەکانی عەرەب، شەری نێوان ئەمریکاو غەرب لە لایەکەوەو روسیا وچین لە لایەکی ترەوە. بۆیە هەر هەنگاوێكی خۆتێگەیاندنی ئاشکرا یان لە رادەبەدەری تورکیا شەرەکە دەکاتە شەرێکی جیهانیی .

٥. ئێران و روسیا و لە پشتیشەوە چین لە سەر خەتن بۆ گەورەکردنی هەر خۆتێگەیاندنێکی راستەوخۆی تورکیاو غەرب . یەکەم جار هەوالی کوشتاری ٤٥٠ مەدەنییەکەی کورد کەنالی روسیای ئەمرۆی رووسی ئەوسا کەنالی العالم ی ئێرانی بلاوی کردەوە و وەزیری دەرەوەی روسیا بە توندی داوای کرد نەتەوە یەکگرتۆکان بێتە دەنگ .

٩. گەرانەوە بۆ پلان ئەی : کۆنگرەی نەتەوەیی و پشتشکاندنی کورد بە خیانەتی کورد

پێویست ناکا بلێین کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ لەم کاتەدا بە پەلەپروزەو لە هەولێر دەەبەسترێت . ئەوە [ ئیعازەکەی پێشووی تورکیا بە هاوپەیمانەکەی لە کوردستانی عێراق روونی دەکاتەوە : کۆیان کەوە، کۆنترۆلیان بکە ، ئاشبەتال بە کوردو خەونی سەربەخۆیی بکە .، مەشغولیان کە تا جیهادییەکان زەبرێکی کوشندە لە پەیەدە دەوەشێنن و نۆکەرەکانی تورک مەیدانی خیانەتییان بۆ چۆل دەبێت

[ چاوەڕوانی بەشی دووەم بن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت