دکتۆر کەمال میراودەلی : ڕێگە مەدەن بارزانی و پارتی جارێکی تر موغامەرەیەکی نەتەوەیی گەورە ، لەسەر حیسابی خاک و ماف و کەرامەت و پاشەرۆژی نەتەوەییمان ئەنجام بدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاوارنامەیەکی کراوە بۆجەماوەری خەلکی  کوردستان و رووناکبیران و هێزە نیشتمانییەکان

(( ئەم هاوارنامەیە لە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٢ دا لەسایتی ئاوێنەو هاولاتی و کوردستانپۆست و و زۆربەی سایتە کوردییەکان بلاو بۆوە جگە لە سایتی سبەی کە باداخەوە وتیان ناتوانن بلاوی بکەنەوە ، تکایە هەرچەند درێژە ، بەلام تیگەیشتنی ئێستایە بە وردی بیخوێننەوە ))

ئەم نامەیە هاوارێکە بۆ ئەوەی بە گورجی بکەونە خۆتان رێگە لە پیلانێکی گەورە بۆ بەقوربانیدانی گەلەکەمان و کردنی کوردستان بەمەیدانی یەکلاکردنەوەی بەربەرەکانییە جیهانییە ئالۆزو وێرانکەرەکان بگرن .

سوریا لە جەنگێکی ئەهلی ناوچەیی جیهانیدایە

دوێنێ بەشار ئەسەد بە رەسمی رایگەیاند کە ولاتەکەی و رژێمەکەی لە حاڵەتی شەڕێکی سەرانسەری هەمەلایەن دایە . ئەم بەیانییەش بۆ یەکەمجار کەنالی تەلەفزیۆنی ( بی. بی. سی) فلیمێکی مەشقکردنی جەنگاوەرانی عەرەبی ئەوەی پێی دەوتری ‘ سوپای ئازادی سوریا’ نیشان دا . شوێنی مەشقەکەی بە شاخەکانی کوردیی ( کوردیش ماونتنز ) ناساند و دیارە لە کوردستاندا بوو هەر بەشێکی بێت . رۆژنامەی ( السیاسە ) ی کوێتیش دوو رۆژ لەمەوبەر هەوالێکی خەتەرناکی بلاوکردەوە کە سەلماندنی زۆر ئاماژەی خەتەرناکترە . هەوالەکە لە سایتی [ سبەی ] یدا بە ناونێشانی ‘ لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بەشیکی خاکی سوریا ئازاد دەکرێت ” وەک هەوالێکی ئاسایی بلاوکراوەتەوە .

دیسان بە قوربانیدانی کورد دژی خۆی و بۆ خزمەتی دوژمنانی

هەوالەکە ئەوەیە ، کە هەوڵ دەدرێ لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە ، کوردستانی سوریا بکرێتە بنکەی دروستکردن و جێگیرکردنی هێزی دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد و کوردستانی سوریا بکرێتە بنکەیەکی دەستپێک بۆ رزگارکردنی سوریا لە رژێمی بەشار ئەسەد ، هەرێمی کوردستان واتە بنەماڵەی بارزانی وەک ئامرازێک بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ..  ڕێگە مەدەن بارزانی و پارتی جارێکی تر موغامەرەیەکی نەتەوەیی گەورە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت