Pshtiwan-abdulla-2

پشتیوان عەبدوڵا : لەناو گۆڕاندا ، زوڵمێکی زۆرم لێکرا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی یەکەم :

شتێک زۆر باوە ، ئەگەر لەگەڵ حیزبێکدا بوویت و بێدەنگیت هەڵبژارد ، ئەوە تۆ ئەندامێکی دڵسۆزیت، بەڵام ئەگەر رەخنەت هەبوو، ئیتر تۆ ئەندامێکی لاساریت . پێش ئەوەی ببم بە گۆڕان و دوای ئەوەی وەک کادیرێکی گۆڕانیش کارم کردووە، هەمیشە ئاوەز و بیرکردنەوەی خۆم بەدەست خۆم بووە و هیچ کاتێ نەمهێشتوە مەکینەی حیزب و ئایدیۆلۆژیا لە قاڵبم بدات. من ژیان و گوزەرانی خۆم لە هەندەران، پیشە و پۆستەکەی خۆم وەک پزیشکێک لە ئوسترالیا، هەمووی کرد بە قوربانی گۆڕان و بزوتنەوەی عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لە دژی گەندەڵیی، لە ئوسترالیاوە هاتمەوە بۆ کوردستان، بۆ ئەوەی وەک کاندیدێکی گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردنی پارلەمان بکەم و لە شاری هەولێردا، وەک چقڵ لەبەرامبەر پارتییدا بوەستینەوە. بەداخەوە ، پیاوە کۆیلەکانی حیزب و کۆنە یەکێتییەکانی ناو گۆڕان و کوتلەچییەکانی شاری هەولێر و فەزڵدان بەهەندێ کاندیدی پارەپەرست ، ئەم دەرفەتەیان لێسەندمەوە .

هیچ گەمژەیەک نییە، بتوانێ نکۆڵی لەوە بکات، زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی خۆیان بۆ ئەندام پارلەمانیی کاندید کردووە، بۆ مووچەکەی پارلەمان و تەقاعودییەکەی و ئیمتیازاتەکانیەتی، بەڵام ئەمە من ناگرێتەوە. من دەرامەتی ساڵانەم لە ئوسترالیا، وەک پزیشکێکی پسپۆر له‌ بواری نه‌خۆشیه‌کانی خوین ، پاش دانی باج( تاکس) بە دەوڵەت، لەسەروو سێ سەد هەزار دۆلارەوەیە( بە زمانی خۆماڵیی سەروو ٣٠ سیی، دەفتەر دۆلار ) ، جگە لەچەندین ئیمتیازاتی تر. بە واتایەکی تر، لایەنی ماددیی، فاکتەری هاندانی من نەبووە و نابێ، بگرە لەباری ماددییەوە، ئەگەر ببوومایە بەئەندام پارلەمانی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان، ئەوە زەرەریشم دەکر، بگرە ئامادەبووم، پارەش وەک کۆمەک بە گۆڕان بدەم. پێشموایە، بۆ لایەنی وەستانەوە لەبەرامبەر پارتییدا و تەحەداکردنی پارتیی لەهەولێر، دۆست و نەیار، بە ویژدانەوە من دەناسن و پیاوێکی ترسنۆک نیم و ئامادەشم لەپێناوی دابینکردنی لای کەمی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و وەستانەوە دژ بەو هەموو دزیی و گەندەڵییە، سەری خۆیشم دابنێم، بەڵام چونکە کۆیلەی هیچ پیاوێکی پایەبەرزی حیزب نەبووم و کوتلەو عەشیرەتم نەبوو، بەتەنیا باڵیی، دەرەقەتی ئەو هەموو رمبازێن و قاچکێشانەوە و تەقریر لێدان و کوتلەبازییە نەهاتم و سەرەنجام، منیان لە لیستەکە دەرکرد .

هەندێ لە کاندیدەکانی گۆڕان لە هەولێر، دەیانزانی لە ئاستی جەماوەریدا، لەناو شاری هەولێر و لەئاستی هەرێمیشدا، خەڵکێکی زۆر دەنگ بە من دەدەن، بۆیە ترسی ئەوەی من لەوان دەنگ زیاتر بهێنم، نیگەرانی کردبوون و بەهۆی کوتلەکارییەکانی نزیک لە جڤاتی نیشتمانیی، پێیانڕاگەیاندبوون، ئەگەر پشتیوان عەبدوڵا لەلیستەکەدا بێت، ئەوە ئەوان دەکشێنەوە. لێرەدا قیادەی گۆڕان کەوتبووە ئیحراجییەوەو منیان کردە قوربانیی، بۆئەوەی ئەوان سەحب نەکەنەوە، منیان لە کاندیدەکان سڕیەوە. ئاخر بەڕاستیی کاندیدی وای تیایە، رۆژی هەزار جار بە ئاوی حەمامی گۆڕان خۆی بشوات، هەر گومانی حیزبەکانی سەر بەدەسەڵاتی لێدەکرێ. کاندیدی وای تیایە، لە ئاست مەسئولەکانی پارتیی، شەرم دەکات چاو بتروکێنێت. کاندیدی وای تێدایە، ئەوەندە تەمەنی گەورەیە، بچێ بۆ سەرئاو، هەناسە بڕکێی پێ دەکەوێ و ئەگەری مردنی هەیە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …. لەناو گۆڕاندا ، زوڵمێکی زۆرم لێکرا

 4,572 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت