kemal_mirawdeli

دکتۆر کەمال میراودەلی : جەدەلی دین و جەهالەت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی دووەم : مەلا و جەدەلی وتارخوێن و وتارنووس

http://www.awene.com/article/2013/05/28/22270

داوای لێبوردن دەکەم کە بۆ بەشی دووەمی جەدەلی دین و جەهالەت ناچارم لایەک لە کێشەی نێوان وتارخوێنی مزگەوت و وتارنووسی دەسەلات بکەمەوە .

جارجارە وتارخوێنێکی توندڕەوی ئەم یان ئەو مزگەوت ، [ کە بە داخەوە هێشتا بە ناهەق هەموو وتارخوێنەکان مەلا- یان پێدەوترێ ] ، قسەیەکی توندرەو دەکەن ، بە ناو رۆشنبیرانیش دەیکەنە هەڵاو جەنگی مەغڵوبە : داوا دەکەن وتارخوێنان قەدەغە بکرێن ، مەلاکان لغاو بکرێن .

هەروەکو چۆن یەکێک لەو مەلا بەرێزانە جارێک ، لە چاوپێکەوتنێکی ئاوێنە دا ، راشکاوانە داوای لغاوکردنی رۆشنبیرانی کردبوو، چونکە بە لێکدانەوەی ئەو، کە لە رووی زمانەوانییەوە راست دەکات ، وشەی عەقل لە زمانی عەرەبیدا بە مانای لغاو یان پەتک دێت . وشەکانی (عەقل ) و (عەقال) واتە ئەو عەگالەی عەرەب لە سەری دەنێ یەک رەگ و چاوگیان هەیە . بەم مانایە عەقڵاندن یانی بەستنەوە و لغاو کردن ، عاقڵکردن: یانی شەق تێهەڵدان و کوتەک لێدان .

لێرەدا زەمینەی هاوبەش لە نێوان : ئەو روناکبیرانەو ئەو گوایە وتارخوێنە توندرەوانە دروست دەبێ : لغاوکردنی زمان و بەستنەوەی بیر و باڵاکردنی دەسەلات . ئەنجامەکەش گومرایی وجەهالەت و دووبەرەکی نانەوەیە .

نەخێر لە قورئان – دا عەقڵ مانای لغاوکردن نییە . عەقل لە گەڵ وشەکانی (تفکر) و (تدبر) بەکارهاتوون : بە مانای بیرکردنەوەی ئینسان لە ئایات – ی خوداو ئەسراری گەردوون و ژیان و تەنانەت بوونی بایۆلۆجی و دەروونیی واتە نەفسی خۆشی و تەدبیرکردنی ژیانی لە رێگای (عەقڵ) ەوە ، هاتووە .

کۆژیریی / کۆمنسێنس

گەر رۆشنبیران ئاستی سەرەتایی عەقڵ بەکاربێنن کە بە ئینگلیزی پێێ دوترێت : کۆمن -سێنس واتە کۆژیریی ، [ واتە هەندێ شت ئەوەندە ئاشکراو دیارە کە لە ئاستی سەرەتایی غەریزەیی بەکارهینانی هۆشیارییدا دەتوانین دەرکی پێ بکەین ،] لەم ئاستەدا دەبوو ئەوە بزانن کە وتارخوێنێکی بەرێز هەرچی بلێت : ئەو دەسەلات نییە ، حکومەت نییە ، یاسا نییە ، ئەو دەزگای نییە ، حیزبی نییە ، عەشیرەتی نییە ، لەشکری نییە ، ئەمن و ئیستیخباراتی نییە ، دەزگای راگەیاندنی نییە ، کۆمەڵێ نووسەرو غەزەلنووس و رۆشنبیر و بێرۆکراتی بەکرێگیراوی نییە ، ئەو تەنیا قسەی خۆی دەکات و دەبڕێتەوە ، قسەش باش یان خراپ ، شل یان توند ، سەهۆڵیی یان ئاگراویی ، لە ناو هەموو کۆمەلگایەکدا دەکرێ .

ئەو مزگەوتەش کە تییدا وتار دەدات دەسەڵات بۆی ئامادەکردووە ، دەسەلات وەک وتارخوێن دایمەزراندووە ، سەدی سەد لەوەش یەقینە کە دەسەلات بەو قسانەی نەک ناخۆشحال نییە رەنگە ئەجندای ئەو بێت ، ئەو خەڵکەش کە گوێ دەگرێ ، وەک تاک یان کۆ، لە ئاستی غەریزەیی ئاژەلیی دا بن ، یان لە بەرزە لوتکەی عەقڵ وهۆشیاریی ئینسانییدا ، ئەوە بەرهەمی ٢٢ ساڵەی ئەم دەسەلاتەیە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکەی کاک دکتۆر کلیک بکەرە سەر .. جەدەلی دین و جەهالەت-بەشی دووەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت