دکتۆر کەمال میراودەلی : جەدەلی جەهالەت و خیانەت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

(١)

بەشی دووەمی وتاری جەدەلی دین و جەهالەت ، بە ناوی [[ مەلا و جەدەلی وتارخوێن و وتارنووس ]] بوو ..

سەدی یەک ، سەدی سفر ، نە هیرشی تێدا بوو بۆ سەر مەلا ، دین ، وتارخوێن نە تەنانەت رەخنەش .

کەچی بەدەیان وشەی ناشیرین ، جوێن ، هەڕەشە ، باسی دایک و خوشک و ژن ، لە لایەن ئەو بەرێزانەوە لە فەیسبووکەکەم نووسرا کە خۆیان بە مرۆڤی دین و پارێزەری ئیسلام دەزانن .

دووبارەی دەکەمەوە سەدی سفر هێرش لەو وتارەدا بۆ سەر دین و بە خراپ باسکردنی مەلاو مزگەوت و ئایین نییە و ئەوە وتارەکەیە وەک بلاوکراوەتەوە دوو بارە بیخوێننەوە ،

http://www.rahellpost.com/?p=13837

بەلکو تەواو بە پێچەوانەوە ، ئەوەم بۆ ئەوە نووسی کە لێکدانەوەیەک بۆ ئەو پیکهەڵپڕژانە بکەم کە ناو بە ناو لە نێوان بەناو مەلاکان و رۆشنبیران دروست دەبێت و بەرەی رۆشنبیران بە تاوانباری سەرەکی بزانم نەک وتارخوێنان .

ئەو وتارەش وەک روونکرابۆوە ، هی ئێستا نەبوو ، هی سالی ٢٠١٠ بوو کە لە سایتی ستاندەر دا بلاو بۆوە ، وەک هەمووش دەزانن ئەو سایتە و خاوەنە بەرێزەکەی مەیلێکی دینیی ئاشکرایان هەیە .

بە مەبەست لە ناونیشانی ئەو وتارەدا ئەم سێ لایەنەم جیاکردبوونەوە ،

١. وتارخوێن مەبەستم لە وتارخوێنانی مزگەوتە کە دەشێ خەلکی جۆراوجۆیان تێدا بێت ، بەلام من لە روانگەی خۆمەوە پێم ناخٶشە ناوی ( مەلا) یان بۆ بەکار بێت . چونکە مەلا لای من و لە ئەزموونی خۆمەوە . وشەیەکی پیرۆزە ، پیرۆزیی بە مانای میتافیزیکییەکەی نا ، بە مانای هەستکردنی خۆشەویستییەکی قووڵی بێ مەبەست جگە لە هەست و ویژدانی ئینسانی ، کە مرۆڤێک بەرامبەر مرۆڤێکی تر یان دیاردەیەک هەستی پێ دەکات . ئەمە لە وتارێکی تردا بە درێژیی باس دەکەم .

٢. وتارنووس : مەبەستم ئەو نووسەرو رۆشنبیرانەی کە خۆیان بە عەلمانی ، دیمۆکرات ، رووناکبیر ، نەتەوەیی ، مارکسی … هتدد . دەزانن بەلام لە خۆپەرستیی و بەرژەوەندیخوازیی و قبوڵنەکرنی بیرواری جیاوازداو خزمەتکردنی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆی دەسەلاتدا یەکدەگرنەوە .

هەموو وتارەکە تاکە یەک وشەیەکی ناشیرینی بەرامبەر مەلا یان تەنانەت وتارخوێنیش تێدا نییە.

هەموو رەخنەکە بەرامبەر نووسەران و رۆشنبیرانی ژیر دەسەلاتی کوردیی کراوەتەوە . واتە ئەوانەی خۆ بە عەلمانی دەزانن هەرچەند من بەکارهێنانی ئەو دابەشییە : عەلمانی و دینیی یان ئیسلامی بە جەریمەیەکی ئەخلاقی دەزانم و داوای لێبوردن دەکەم بە ناچاری بۆ ئاماژە بۆ دیاردەکە لێرەدا و لەو نووسینەی پێشوودا بەکارم ‌هێناوە .

ئەگینا وەک لە وتارەکەدا کەمێک روونکراوەتەوە جیاوازیی دینیی و عەلمانی داهینراویکی تری سەهیۆنیزمە و زیادکردنی دابەشییەکی تری ئایدیۆلۆجی وەهمی بێ بناغەیە لە ناو کۆمەلگای کوردییدا بە تایبەتی بۆ مێشکشتنەوەو تێکبەردانی گەنجەکان و رێگە گرتن لە زانست و پێشکەوتنی هونەریی و زانستیی پێشەسازیی وتەکنۆلۆجی کە بە هۆیەوە ئیسرائیل و غەرب و زۆربەی دەولەتە مۆدیرنەکانی ئێستا گەیشتوونەتە ترۆپکی پێشکەوتن و دەسەلات ، بەلام تەنانەت فیشەک و بۆمباکانی خۆتەقاندنەوە کلاشینکۆف و قەناصەو ئارپیجی و تۆپەکانی یەکتر قرانکرن لە ناو کۆمەلگاکانی عەرەبییدا دەبێت لە کافرەکان بکڕدرێت!

لەوتارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رەنگە هەندێ جار تاک تاکە وتارخوێن هەبن کە توندرەون بەلام ئەوەش هەقی خۆیانەو لە هەموو دنیادا ئەوە هەیەو تەنانەت بۆ ئەو مامۆستا بەرێزەش کە وشەی لغاوی بۆ رۆشنبیران بەکارهێنابوو نووسیومە :

[[ هەروەکو چۆن یەکێک لەو مەلا بەرێزانە جارێک ، لە چاوپێکەوتنێکی ئاوێنە دا ، راشکاوانە داوای لغاوکردنی رۆشنبیرانی کردبوو ]]

وا بزانم لەم رستانەی خوارەوەش روونتر بۆ دیفاع لە مەلایانی وتارخوێن و تاوانبرانکردنی رۆشنبیرانی بی هەلوێست ئاشکراتر ناوترێت .

[[ گەر رۆشنبیران ئاستی سەرەتایی عەقڵ بەکاربێنن کە بە ئینگلیزی پێێ دوترێت : کۆمن- سێنس واتە کۆژیریی ، [ واتە هەندێ شت ئەوەندە ئاشکراو دیارە کە لە ئاستی سەرەتایی غەریزەیی بەکارهینانی هۆشیارییدا دەتوانین دەرکی پێ بکەین ، ] لەم ئاستەدا دەبوو ئەوە بزانن کە وتارخوێنێکی بەرێز هەرچی بلێت : ئەو دەسەلات نییە ، حکومەت نییە ، یاسا نییە ، ئەو دەزگای نییە ، حیزبی نییە ، عەشیرەتی نییە ، لەشکری نییە ، ئەمن و ئیستیخباراتی نییە ، دەزگای راگەیاندنی نییە ، کۆمەڵێ نووسەرو غەزەلنووس و رۆشنبیر و بێرۆکراتی بەکرێگیراوی نییە ، ئەو تەنیا قسەی خۆی دەکات و دەبڕێتەوە ، قسەش باش یان خراپ ، شل یان توند ، سەهۆڵیی یان ئاگراویی ، لە ناو هەموو کۆمەلگایەکدا دەکرێ ]]

ئەمانە هەندێکن لەو کۆمێنتانەی بۆ ئەو وتارە نووسراون ، دیارە جوانەکانم هەلبژاردووە :

بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …. جەدەلی جەهالەت و خیانەت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت