Ismail-Hewrami-4

عبدالرحمان الراشد : دکتۆرمورسى وەک دکتۆرئەسەد .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەڕگێرانی ئیسماعیل هەورامى

گروپەکانى سەر بە ئیخوان المسلمین بۆ راکیشانى راى گشتى جیهان بەلاى خۆیان دا بەهاناى قوربانیانى ناوچەى غوتەى سەربەدیمەشقەوە هاتن ، دواى ئەوەى کە وێنەى منداڵان و ژنانى بێتاوان بڵاوکرایە وە کە بەهۆى گازى کیمیایەوە شە هید کرابوون .

ئیخوان هاوئایدۆلۆژیەکانى لە دەرەوە سنورى میێرەوە هەموو هێزێکى خۆیان بەکارهینا بۆسە ر لەنوێ گرتنەوەى دە ستى دە ستەڵات ، لەهیچ هاوکاریک و پلانێکى مەترسیدار سڵناکەنەوە ، ئەگەریش پێویست بکات راستیەکان ئاوەژوو بکەنەوە ، پێ بخەنە گردنى راستیەوە ، بەدە ستەوە گرتنى پەرچەمى رێکخراوى تیروریستى القاعیدەو هاوکارى وەرگرتن لە رۆژئاواییەکان ئەو رێگایانەن کە ئەوان تاقیان کردووەتەوە .

بانگەشەى دیموکراسى دەکەن ، ئامادە یى خۆیان دەردەبرن بۆژیان لەگەڵ لیبرالیزمداو ئیدیعاى برایەتى دەکەن لەگەڵ دین و مەزهەبەکانی تردا . بە گەیشتنیان بەدە ستەڵات لەو ماوە کورتەدا هەمووشتێک پێچەوانە دەرچوو ، حکومەت رۆژ بە رۆژ بەرەو لاوازى و ئازادیە فەردیەکانیش سنورداردەکران . کلێساکان یەکەم ویستگەى ئاگرتێبردانى ئەوان بوو .

کاتێک کە قوربانیەکانى سوریا لەراگەیاندنەکانەوە بیشان دران ، ئەوان پێیان وابوو ئەوانیش وەک مێریەکان قوربانى دە ستى رژێمە سیاسیەکەیانن!

بەڵام لەنێوان منداڵانى بێتاوان و گروپە هەمەجیەکەى خیرت الشاتر ، مەودایکى زۆر هە یە . وەک چۆن لەنێوان عبدالفتاح سیسى و لەمێر کە مورسى لەکارلاداو بەشار ئەسەد لە سوریا کە لەبەرانبەر گۆرانکاریەکانەوە وەستاوەتەوە . جیاوازێکى زۆر هەیە .

جیاوازیەکان زۆرن ، ئەسەدبە نوێنەرایەتى کەمینەیەکى زۆر بچوک ، بەسەر زۆرینەوە فەرمانرە واى دەکات ، لە کاتێکدا کە سیسى ، نوێنەرى زۆرینەى گەلى میێرە ، کە بیرو بۆچوونۆى لەسەر شۆرشى  30  ژانەوەیە دەربریوە ، لەگەورەترین خۆپیشاندانى هاوڵاتیان کە بۆیەکەم جاربوو میێر بەخۆیەوە ببینێت ، هاوڵاتیان هاتنە سەرشەقام و داواى لەناوبردنى ئیخوانەکانیان کرد .

مێرى  هەنووکە ، نوێنەرى زۆربەى چین و توێژەکانى میێرە ، لە ناسریەکانەوە تا وفدیەکان ، گەنجان ، سەلەفى و لیبراڵ و چەپەکان . بە ڵام ئیخوانەکان تەنها نوێنەرایەتى خۆیان دەکەن . ئەگەر پشتیوانى چەپەکان و ئەو گەنج و لاوانە نەدەبوو کە ئەمرۆ دژى ئیخوانن ، لە هەڵبژاردنەکاندا ئیخوان شکستى دەهێنا ، لە سوریەش ئەسەد تەنهانوێنەرى خۆیەتى و بەس .

هەروەک حیزبى فاشیستى بە عس ، ئەسەد ، وەک گروپە فاشیستى ئیخوان المسلمین ، هیچ پەیوەندیکى بەشۆرشى میێرەوە نییە .

بە پێچەوانەى ئەسەدەوە کە بەگولەو تۆپ و تانک روبەروى خۆپیشاندەران بویەوە ، سوپاى میێر بۆماوەى دوساڵ لەسەریەک ، پشتیوانى خۆپیشاندانەکانى ئیخوانى کرد . بەڵام کاتێک خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژى رۆیشتن و چەکیان بەدە ستەوە گرت . دە ستیان دایە کارى تیرۆریستى لەسینا و هێرشیان کردە سەرکڵێساکان ، دواتر دە ستیان کرد بە گەمارۆدانى دامو دەزگا حکومیەکان ودەزگا ئەمنیەکان ، ئیتر بەکارهێنانى هێزە لەبەرانبەریان لەپێناو پاراستى هاوڵاتیان ودامودەزگاکانى دەوڵەت فۆرمێکى یاسایى وەردەگرێت . ئیخوانەکان لەژێر سەرکردایەتى هەنوکە ییان دا نوێنەرایەتى فاشیزمى دینى دەکەن ، بەپێچەوانەى ئەو بەڵێنانەى کە بەکۆمەڵگەى میێرى و نێودەوڵتیان دابوو کە لەچوارچێوەى دەوڵەتێکى مەدەنیدا کاربکەن پابە ند نەبوون بە بەڵێنەکانیانەوە . ئەگەر بەراوردکاریکى راست و دروست هەبێت ، بەشار ئەسەد و محمد مورسى لەروى فکرى و ئایدۆلۆژیەوە زۆرلەیەکەوە نزیکن . دوو دکتۆر ، نوێنەرى تاک ڕەهەندى و دیرۆکێکى تاریک . وەک رۆمانى (( دکتۆر جیکل و مسترهاید)) هەردوکیان ئیدیعاى خێرو بێتاوانى دەکەن . بەڵام لە ناخى هەریەک لەمانەدا ، تەمامیەتێکى رەها هەیە بۆکوشتن و چەوساندنەوە .

هیچ خاڵێکى هاوبەش لەنێوان سیسى و ئەسەد بەدى ناکرێت . سیسى بۆماوەى زیاتر لەساڵێک پیش ئەوەى خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژى برۆن پشتیوانى لە مورسى کرد . کوژرانى ئیخوانەکان لەرابیعە العدویە ، بەرئەنجامى هەڵەى سەرکردەکانى ئیخوان و بەکارهێنانى ژن و منداڵ بەمەبەستى رێگەگرتن لەچونە ناوەوەى سوپا بوو بۆ نێو مەیدانەکە کە ببووە جى تێراتێنى هێزە فیندەمیتاڵیە دینیەکان ، ئە وان لە پێناوراکێشانى راى گشتى و ناوچەکە بۆخۆیان ئەم کارەیان کرد ، ئیخوانەکان بەردەوام بوون لەسەر پشێوى نانەوە سەرەراى ئاگادارکردنە وەیا ن ، بەڵام زۆربەى کوژراوەکانى سوریا منداڵن و بەهۆى کیمیابارانەوە سەریان ناوەتە سەرسەرین .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت