Yusf-Xelil-2

یوسف خەلیل : خەونى نووێ .

سود بە وتاریکود بگەیەنەو کلیک بکەرە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

کاتێ مرۆ… نۆش دەکا… هەناسە بێ سانسۆرەکان کە پەیوەست بوون بەبوونى خوود… فەرهەنگ ڕێژ کا !…
بەمەش کەسییەتى بزێوو… سەرهەڵدەداو… درک بەشتە وونەکان دەبات !… مێژوو گەرچی هەنگاوەکانى بەشکست هێناوەو بردووە ، تا ئێستا ، بەڵام گرنگ لەوەدایە هیوا بڕ نەبووە ، بەمەش بوونیەتى وەک بنەمایەکى بەهزر خەنیوو … بەرامبەر نمایندە کردووە !… هەوڵدانیش بێ پەروایەو گەرچی شکست و کەوتن و هاوکات… هەستانەوە ، بێ بەش نەبووە…
ئەمڕۆش لەگەڵ سڵاوى ساتێکى پەمەیی و دووا نسکۆی سوورو شەڕەنگێزدا… خواست بۆ خورپە خەفەکراوەکان یان پەراوە بۆ فرمێسکە زامارەکان و سەنینەوەى دەخوازیین… لەمەشدا خوودمان بێ خۆر نییە !….
لەوانەیە جەستەمان جێ ئارامى پێوە دیار نەبێ ؟!…
گرنگ لەوەدایە تام لەو هەناسانە دەچێژرێ چونکە لەزامدا چاوهەڵدێنێ… بەمەش دڵخۆشین چونکە بنچینەیەکمان ڕەنگین ڕێژکردوو ئایندەمان بەجۆشتر کردوو مۆممان داگیرساندو بوونمان بۆ گەردوون سەلماند …  

         

سود بە وتاریکود بگەیەنەو کلیک بکەرە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان