صەیرورەی دولوزی Le Devenir deleuzien .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە فەرەنسییەوە ئامادەكردن و بە كوردیكردنی : ئەبوبەكرجاف

ئێمە زیاتر گوێبیستی مانایەكی زارەكی دەبین نەك مانایەكی جەوهەری , ئەمەش پرۆسەیەكە لەوەی وەرچەرخانێك لەخۆ دەگرێت لە وێنەی ئەو بەیەكگەیشتنە خێراییەی لە زنجیرەی پنتە ڤێرتوێلیی و گریمانەییەكان , كاتێك تایبەتمەندیی و جیاوازبونی هەموو ئۆبژێیەك یا هەموو بونێك دیاریدەكات .

صەیرورە بە مانا دولوزییەكەی ئۆكسجین لە هیراكلیت , لە تراژیدی گریكی , لە نیتشەو مالارمێوە وەردەگرێت . لە گرێكی كۆندا چەمكی ( صەیرورە هەمیشەیی و ئامادەو ناچارییەكی ناوەكی بووە بۆ ژیانی شار , تەنیا نەكرابو بە بە ماڵ بە سەر فەیلەسوفانەوە .

هەرچی تایبەتە بە هیراكلیتەوە سەبارەت بەم چەمكە , ئەو مانایەكی لێ دروستكرد دەتوانین بڵێین دەگەمەن بوو لە سەردەمەكەیدا , ئەویش جەختكردنەوە و سەلماندنی بوو لە سەر صەیرورە . لە گەڵ ئەو بۆ ئەو , صەیرورە سەرچاوەی ترس و نا دڵنیایی نەبوو , بەڵكە دەبێتە جەختكردنەوەو ساغكردنەوە . ئەم ساغكردنەوو دلنێاكردنەوەیە دەبێتە دروستكردنی هۆنینەوەوی خودی ژیان . لە گەڵیدا بون دەبێتە بونی صەیرورە , ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی صەیرورە شتێك نییە لە دەرەوەی بون , تراسندێنتاڵی , نە هەلومەرجێكی بونە وەك (بە پێشینەیی ) لە دەرەوەی صەیرورە بونی هەبێت.

لە ڕێگەی نیتشەوە لە كاركردنی لە سەر هیراكلیت ,  گەڕانەوەی هەمیشەیی وەك جوڵیەكی صەیرورەیی دەبێتە كۆنسێپتێك , ئەوەی كە دێت و ناتوانرێت بشارێتەوە بۆ بون , ئەمەش لە وێنەی گەڕانەوەی هەمیشەیی صەیرورەكانن . نیتشە جوڵەیەكی نا سازگارو جیاوازی دا بە كۆنسێپتە هیراكلیتییەكە , بە شێوەیەك بازبدات بە سەر بونی هەموو بەشەكان لە وێنەی گەڕانەوەی هەمیشەیی . گەڕانەوەی هەمیشەیی جوڵەو بزاوتی صەیرورەكانە لە بارەی بونێكەوە لە ناو دەركەوتەو خۆ دەرخستنەكانی , كاتێك وەك گەمەیەك خۆیان ڕێكدەخەن . گەڕانەوە بونی صەیرورەیە , وەك بون تەنیا لە ڕێگەی صەیرورەكانییەوە خۆی دەسەلمێنێتەوە . لای نیتشە صەیرورەكان جوڵەیەكی دلنێاكردنەوەو داهێنەرانەن . صەیرورەكان لە ناو پەیوەندییاندا لە گەڵ بوندا گەمەیەكی كۆكراوەو جوڵەپێكراوەی دەربەست دروستدەكات بە پێچەوانە و بە دژی سەرجەم حەقیقەتە ئەبەدی و هەمیشەیی و جێگر و نەگۆڕەكان .

دولوز وێنەیەكی تازەی بۆ بیركردنەوە خولقاند لە ڕێگەی صەیرورەكانەوە . ئەو لە هێرش و غەزوی فرەییەكەیدا , دژایەتی و ڕوبەڕوبونەوەیەكی بەرانبەر صەیرورەكان تاقیكردەوە . ئەم بە گژداچونەوە و دژبونە ئەفەرۆزكردنی بونێكە لە دەرەوەی صەیرورەكان ئەزمونی بونی خۆی دەكات و تاقیدەكاتەوە . بەم ( بون )ە نیتشە دژ بە بونی صەیرورەكان دەبێتەوە , لەوەی ناگەڕێت بە دوی وێنەو شێوازێكی سەركەوتو براوەدا, بەڵام سەرجەم ئەو وێنەو شێوازانەی ڕەچاوگرت كە دەبنە ئەنجام و دەستكەوت . جەوهەرترین بۆ ئەو دلنێاكردنەوە و جەختكردنەوە نییە لە ڕێگەی فۆرمیولێكەوە , بەڵكە جەختكردنەوەو ساغكردنەوەیەتی لە ڕێگەی سەرجەم فۆرمیولەكانەوە لە ناو تەجەللا بونیدا . وێنە براوەكە وەك بونێكی ڕاستەقینە دەردەكەوێت . لە كاتێكدا سەرجەمی فۆرمیول و شێوازەكان گەمەو یارین . گەمەی بون و ژیان لە خەختكردنەوەیەیكی پڕ بۆ صەیرورەكان . صەیرورەكان بۆ هیراكلیت و نیتشە جوڵەگەلی بێگەردن , كەواتە درێژبونەوەو فراوانبونەكە بون و هەلومەرجەكان تێدەپەڕێنێت . لە ناو ئەم دوو فەلسەفەیەدا , لە ئێستادا لە بەیەكداچون و كارلێكردندا دوو ئۆبژێ دەمێننەوە , بون و صەیرورەكان , ئەگەر چی هەلومەرجەكانیان بە كەمی پەیپێبراون . ئەوەی ژیل دولوز وگواتاری كاریان لە سەركردووە ( توانەوەو یەكپێگرتنی ) ئەم دوو ئۆبژێیەی بون و صەیرورەكان , لە ڕێگەی ئەوانەوە صەیرورەكان جوڵەو بزاوتێك نین لەوەی بون تێدەپەڕێنن لە پێناو وەرچەرخاندنی یا جێگۆڕكێ پێكردنی .

ئێستاكە بون خودی هەلومەرجەكانی بونە . دەبێتە هەولومەرجێكی تەواو ئۆنتۆلۆژیانە . بون لوتكەی صەیرورەكانە . ئەم كۆیە هەمیشە كراوەیە بۆ ملدان و خۆ بە دەستەوەدان بەرانبەر وەررچەرخان و گۆڕانكارییە نا چونیەك و نا هەماهەنگ و كاوییەكان, كەواتە كۆی پرانسیپەكانی ( بە خودكردنی كارەكان ) تێكدەشكێنێت و دەیڕوخێنێت . ئەمەش , كەواتە لە ڕێگەی صەیرورەكانەوە , فرەیی و جۆراوجۆرییەكی لە كردا ردا بوو كە دەبێتە ڕەسمكردن ونیشاندانی بونێكی ناوەكی . صەیرورەكان بە یەك دەگەن و كۆیەكی كراوە دەستدەكەوێت بە سەر هێڵەكاندا . . بون لەمەولا كورتنابێتەوە بۆ وێنەیەك لە بەرجەستەكردنی , بۆ شوناسوەرگرتنی . ئەو ئێستا دروستكراوە لە ڕێگەی كۆمەڵ و كۆیەك لە صەیرورە – ئەویتر بەو پێیەی هێزو پتەوی وچڕییەكە ڕێگەو دەسەڵات دەبەخشێتە وەرچەرخانێكی ئەبەدی و نەمر : صەیروەر- ژن , صەیرورە – باڵندە , صەیرورە – دارتاش , صەیرورە-نوسەر . دژە – تینۆر وەردەچەرخێتە سەر صەیرورە- ژن كاتێك دارتاشەكە لە ناو هونەرەكەیدا وەردەچەرخێتە سەر صەیرورە – دار . لێرەوە ( بون ) تەنیا جوڵە یەك لە خۆی ناگرێت لە ڕێگەیەوە نەگوازراوەتەوە , ئەمەش بە فرەیی . ئەو ئێستا خودی جوڵەیەكی ساغكراوەو سەلمێنراوە . ئەوەوەی صەیرورەكان دەردەخات و دەناسێنێت ( توانایی بونە , L A Puissance de l,etre) ) , بە پێچەوانەی دەسەڵاتێكەوە Un Pouvoir) . ئەم تواناییە ئەو تواناییەیە كاتێك بون لە گەڵیدا دەبێ- بە . نەك دەسەڵاتێك فرەیی و جۆراوجۆری بیبەخشێت بە ئەم هێڵ و یا صەیرورانەو و دیاریان بكات . بۆ ئەداكردن و بە واقعكردنی نوێنەرایەتیكردنی بون .

وەك ئەوەی گوێبیستی بوین , صەیرورە وەك ئارەزوو Desir) ” لە هیچی كەم نییە و( نەبوو) نییە بە هیچ , لای دولوز بە تەواوی پۆزەتیڤە . دەتوانین پێنج كارێكتەری جەوهەری دەستنیشان بكەین لەوانەی تێگەكە پێكدێنن .

1- صەیرورە كردەیەكە نەك جەوهەر” دولوز لە قسەكردنی بۆ كلێر پارنێ : لێرەدا وەك كردەی نا كۆتاكار هەن , هێڵەكانی صەیرورە ” لە بارەی صەیرورە وە پێویستە قسە لە بارەی ناكۆتاوە بكەین devenir a l,infinitif)). Dialogue deleuze et Claire parent p 82, 86) )

2- صەیرورە هەمیشە خۆی دەكات , یا خۆی دەخاتە ناو بلۆك ” بارستایی” كۆبەكۆ ” , ئەوە مرۆڤ نییە گۆرانی دەچڕێت وەك باڵندەیەك , بەڵكە دەبێتە ( بون بە) گیانلەبەرێك وەك ئەوەی گیانلەبەرێك دەبێتە مۆزیكایی ” صەیرورە – گیانلەبەر , خۆ سازدان و خۆ پڕكردنەوە بۆ گیانلەبەریبون , مشك , ئەسپ , باڵندە یا سمۆرە , بۆ صەیرورەی خودی خۆی بە شتێكی تر , بارستایی , هێل , ڕەنگی ڕەش , هێڵی ئەبستراكت ” , ئەمە زیاتر بەیەكگەشتنی دوو قەڵەمڕەوە . , نیمچە خولخواردنێك , لە گەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو كۆدانەی هەركەسەو خۆی لە شوێنێك هەڵدەكەنێت ” شوێنگۆڕكی , شوێنچۆَڵكردن deterritorialse) ” .

3- صەیرور بەشێكی جوگرافیایە ” ئەم پێشنیازو پێشچاوخستنە جەوهەرییەی دیالۆگ , وای پیشاندەدات لە صەیرورەدا , ئەوە هێڵەكانن ( هێڵكانی تێكشكاندن و دەربازبون lignes de felure et de  fuite, ) و ڕوتەختەكان  , جەستەی بێئۆرگان  , پلانۆمین ) , لۆچەكان , سەرجەم ڤیرتوێل و گریمانەییكراوەكان , ئەوانەی لە یارییەكەدان . ئا لێرەوە ڕەنگە صەیرورە لێكچو بێت بە ( سەفەرێكی جێگیرو نەگۆڕ , لەو جێگایەی ئێمە ( سەردەكەوین بە سەر بەردەرگێكدا , بەردەبازێك ) .  صەیرورە لە تێگەی تۆبۆلۆژیانەی ( شوێن و جێگا ) جێدەستی دیارە , ( صەیروەرە نە( یەك ) ە نە ( دوو ) ە , نە پەیوەندی نێوان ئەو دوانەیە , بەڵكو نێوان هەردوكیانە , سنور و تخوب یا هێڵەكانی دەربازبونە .

4- هەمو صەیرورەیەك بە سەر ( صەیرورەی – گەردیلەی ) دا سەردەكەوێت . صەیرورە بونی نییە تەنیا بۆ ئەم ئەم پارچە ڤیرتوێلانەی خودی خۆمان نەبێت ( وە بۆ هەموو شتێك ), كە دەتوانرێت بوترێت ( تەمومژی تاكانەیی ) . لێرەدا ئەوە زۆر گرنگە ئێمە تێبگەین , هەرگیز ئێمە نابین , مەگەر لە ڕێگەی یەك یا چەن پنتێكەوە نەبێت , هەرگیز هەموو ناوەكییەك ناگرێتەوە

5- لە كۆتادا, صەیرورە دەستبەسەرداگرتنێكە , تێكشكاندنێكە , لایەنگیری و خاوەندارێتییە , دەستخستنە . هەرگیز بەرهەمهێنانەوەیەك une reproduction, ) نییە , لاسایكردنەوەیك نییە une imitation,) . صەیرورەی – بەهێزبون , صەیروری بون بە گیانلەبەر , صەیرورەی – نا هەستكراو و نا پەیپێبراو ) : بۆ زیاتر Mille Plateau, P, 284 -380, ) .

لێرەوە ژیل دولوز برەویچكی تازەی داوە بە كۆنسێپتی صەیرورە لای هیراكلیت و نیتشە لە ڕێگەی یارییەكی ئیدیالەوە , ئەم گەمەیە ئەستەمە بێیاساو ڕێسا بێت . ئەگەر صەیرورە هەلومەرجی بون بێت , صەیرورە – ئەویتر , ڕوداو پرانسیپی ئۆنتۆلۆژیایەكی نوێیە نەك بیركردنەوە لە پرانسیپی سوژەی كارێك . گەمەی ئیدیالی جەختكردنەوەو دڵنیابون و ساغكردنەوەی سەرجەم صەیرورەكانە , وەك هەلومەرجی ئۆنتۆلۆژی دژ بە هەموو پرۆسەیەكی خودگەرایی لە ئامادەبوندا .

بۆ زیاتر ئاگابون :

ژیل دولوز:

Diifference et Repetition

Logique du sens

Mille Plateaux

Nietzsche et la Philosophie

گواتاری :

La revolution moleculaire

سەرچاوەی تر:

Le Vocabulaire de gilles deleuze. Sous la direction de Robert SASSO et Arnaud VILLANI

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت