Kejall-Nuri

بەختیار شارەزورى : بۆ کەژاڵ نورى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر کۆمەڵگایەک نەتوانێ تاکى ئازاد بەرهەم بهێنێ ئەوا بەردەوام لەبەردەم هەڵهێنانى تاکێکى کوێلەدا دەبێت و ناتوانێت پەرە بە گۆڕانکاریەکان بدات و ببێتە ئەو کۆمەڵگایەى کە بچێتە لیستى کۆمەڵگا زیندوەکانەوە بە تایبەت سەبارەت بە مافى ژن و بۆچونى جیاواز و ڕاى جیاواز بە شێوەیەک کە یاساکان مافى هەمومانى دیارى کردبێت تا ببینە کۆمەڵگایەکى فرەیى لە دەنگ و ڕەنگى جیاواز .

لێرەوە یەکێک لەو خانمانەى کە بە هوشیاریەکى زۆرەوە و پاشخانێکى ڕۆشنبیرى دەوڵەمەند و بوێریەکى گەورەوە مامەڵە لەگەڵ جۆرى مافەکان دەکات بە جۆرێک دەیەوێت ببێتە سەنگەرێک بۆ مافەکان بە تایبەت مافى ژنان .. لەم نێوەندەدا مەبەستمە قسە لەسەر تێکڕاى نوسینەکانى و ئەو دیوار شکاندنەى ئەم خانمە بکەم هێندە کۆمێنتم نیە لەسەر کۆمەڵێک کۆمێنتى لاوەکى چونکە ئەم ژنە گشتگیرە و دەیەوێت کار لەسەر کۆى کێشەى نەتەوەیەک بکات و دەیەوێت بەشێک بێت لەو هەوڵانەى کە دەیانەوێت دۆخى چەقبەستوى دەسەڵات کۆتاى پێ بێت و نەریتى دەستاو دەستکردنى دەسەڵات بچەسپێت و ببێتە بەشێکى گەورە لە کلتور و یاساکان سەروەر بن … دەیەوێت بەرگرى لە مافەکان بکات لەم نێوەندەدا دەربارەى کرتە ڤیدۆییەکەى فازل میرانى ئەم خانمە جگە لەوەى دەیەوێت بڵێت با ژنان نەبنە کاڵایەکى سێکسى و خۆیان ئازاد بن لە ژیان کردن هێندە مەبەستى نیە ژنانێک بشکێنى لەبەر ئەوەى لە پارتێکى دیارى کراودان من پێم وایە لەهەر شوێنێک بە کۆیلە کردن هەبێت دەنگى ئەم خانمەى لێیە… لەهەر شوێنێک پێشیلى ماف هەبێت دەنگى ئازادى ئەم خانمەى لێیە …بەدەر لەمە ئەم خانمە دەست بۆ جۆرە وشەگەلێک دەبات کە لە کلتورى نەتەوەیى ئێمەدا زۆر قورسە و دەیەوێت ئەو دەرگایانە تێک بشکێنێ تا ژن وەک سەرەتایەک ئازادانە لە دایک ببێت …لێرەوە بەهەڵە تێگەیشتنێک هەیە بۆ کەژاڵ نورى کە ئەو هێندە مەبەستێتى بەرگرى لە مافى ژن بکات هێندە کار بەو ئاراستەیە ناکات کە بۆ مەبەستێکى سیاسى ژن وەک وەرەقەیەک بەکار بهێنێ چونکە کەژاڵ سەر بە هیچ پارتێکى سیاسى نیە و زۆر دژى ئەم جۆرەیە لە کارکردن … دەکرێت بڵێن تکایە با کەژاڵ وەک خۆى ببینین .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت