ئاگادارییەک لە پەشێوەوە

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

وەک ئاگادار کراومەتەوە ناوم ، لە لایەن میدیای هەندێک لاوە ، بەکار دێ بۆ بانگەشەی شەڕەپەڕۆ ، کە ئەنجامەکەی ، هەرچی بێ ، هێندەی تۆسقاڵێک کار ناکاتە سەر بنکەی بڕیاری سیاسی و پێگەی مافیای ئابووری و شێوەی دواکەوتووی حوکمڕانی لە باشووری وڵات . تکام ئەوەیە ، بۆ ڕیکڵام و شەڕەپەڕۆ نە ناوی خاکیم بەکار بێ ، نە وێنەم ، نە تەنانەت سێبەریشم .

ئێستاش ، وەک ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ، بە خۆشەویستانی خۆم دەڵێم :

 

ئەم وڵاتە

قەت بێ خرمەخرمی ناڵ و

زرمەزرمی پۆستاڵ نابێ

تاکو ئێوە ئەو پردە بن …

هەر دیل بوون و هەر دیل دەبن ،

تا چەرچی و دز سەرکردە بن !

عەبدوڵڵا پەشێو

٣٣٤٠/٩/٤١

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت