Ardellan-Hellebceyi

ئەردەلان هەلەبجەیى : دیموکراسی ھەرێم لە بیابانی نا دیموکراسی رۆژھەلاتدا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 دوان لە بارەی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان زۆرجار بۆتە جێگا سەرنجی رۆژنامە جیھانیەکان و وێڕای بونی تێبینی لەسەر جۆری ئەو دیموکراسیەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە ، بەڵام پێچەوانەی زۆرێک لە مێدیا ناوخۆییەکانی ھەرێم ئەوە نەبۆتە ھۆی ئەوەی مێدیا جیھانیەکان چاویان لەبەرەو پێشڤەچونی رەوتی دیموکراسی لە ھەرێم دابخەن

بەکارھێنانی دەستەواژەی ( نمونە سەرکەوتووەکەی ھەرێمی کوردنشین ، عێراقەکەی تر ، باکوری گەشەسەندوو ،… )  ئاماژەی ئەوەن کە گەشەی ئەرێنی دیموکراسی لەم ھەرێمە لە ناوبیابانی نادیموکراسی دەوروبەردا بۆتە نمونەی ھێنراوەی میدیاکان و ئەمەش بۆ ھەوڵی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی ھەرێم لە رابردودا دەگەرێتەوە ، گەشەسەندنی باری ئابوری ناوخۆو کۆنتاکتی ھەرێم و ولاتانی دەرەوە و گەشەکردنی پەیوەندیە دیبلۆماتیەکان لە ژێر سێبەری درەختی دیموکراسیدا ھاتونە بوون . بونی مێدیای سەربەخۆو ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەردەوامی رەخنە لە سەرجەم ئاستەکانپنتێکی تری درەوشاوەی دیموکراسیی ھەرێمن کە لە وڵاتان دەوروبەر ئەو ئازادیە نەک فەراھەم نەکراوە بگرە بە یاسا ئازادیەکان کراونەتە نایاسایی .

لە ھەموو ئەمانە خاڵێکی تری پرشنگداری روی دیموکراسی ھەرێم بونی ھەڵبژاردنە ، وێڕای ڕەخنەی بەردەوام لە ھەندێک ڕوەوە بەڵام تا ئەندازەیەکی زۆر باش ھەڵبژاردنەکان بونەتە مایەی گەشەی رەورەوەی دیموکراسی و تەنانەت لەم خاڵەدا زۆرێک لە ھێزە ئۆپۆزسیۆنە بەشداربوەکانیش نایشارنەوە کە ھەڵبژاردنەکان قۆناغ دوای قۆناغ باشترو بێ گرفت دەبن ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان شێوازی بەرێوەچونی بونەتە بایەخی گرنگی مێدیاو کەسایەتیە دیارە جیھانیە ئەکادیمیەکان و تێکڕا دان بەوەدا دەنێن کە ھەرێمی کوردستان لەو ڕوەوە پێش زۆرێک لەو ولاتانە کەوتوە کەلە ناوچەکە سەدان ساڵە بونیان ھەیە ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە دەبێت ھەموان دەرکی بکەین دیموکراسی لە سایەی دەسەڵاتی دیموکراسیدا گەشە دەکات و مێدالیای ئەو گەشەکردنەش بە سنگی ئەو ھێزانەوەیە کە حوکمڕانی ئەم ھەرێمەن ، ھەروەک خەوشەکانی دیموکراسیش ئەمان لێی بەرپرسن دواجار پرسیار ئەوەیە – ئێمە تا چەند وەک تاک پێداگری دەکەین کە لەسەر گەشەکردن و بەردەوامبوونی ئەرێنی ڕەوڕەوەی دیموکراسی لەم ھەرێمە ؟ – چۆن کۆمەڵگای کوردی دەبێتە فشار بۆ فراوانتربونی مەودای دیموکراسی و ئازادیەکان؟ – ئاخۆ ئەم پانتاییە لە دیموکراسی بۆتە ھۆی رازیبونی کۆمەڵگا کوردی ، یاخود داوای کۆمەڵگا بۆ چەسپاندنی تەواوی بنەماکانی دیموکراسی زێدەترە ؟

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت