بەڵێن ساڵح : ئەی چۆن شكست ناهێنێت

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی / کاک بەڵێن برای بەڕێز دکتۆر بەرهەم ” ـە .

ئەوكاتەی بڕیاردرا هەمو شكۆمەندیەكانی شاخ و شار هەڕاج بكرێن ، ئەوكاتەی مێژوی كۆن و نوێ فەرامۆش كران ، ئەو كاتەی ڕاگەیاندنەكانتان بۆ ململانێ و چاڵ بۆ یەكتر هەڵكەندن بەكار دەهێنران ، ئەو كاتەی دەستی ڕاستتان پەلاماری دەستی چەپتانی دەدا ، ئەو كاتەی دیموكراسی و كرانەوە و نوێگەراییەكانتان گۆڕیەوە بە تەنەكەیەك نەوتی ڕەش ، ئەو كاتەی ملتان دا و خۆتان هێندە بە بچوك دەزانی و شەڕتان بۆ بون بە جێگر دەكرد ، ئەوكاتەی لە كۆنگرەدا پێشێلی پەیڕەو و پڕۆگرامی خۆتان دەكرد و ئەم و ئەوتان دەكردە مەكتەب سیاسی ، ئەوكاتەی مەكتەب عەسكەریتان ناو نا مەكتەب سیاسی .

ئەوكاتەی بڕیارتان دا جەهالەت شوێنی هزر بگرێتەوە ، ئەوكاتەی لەبەر بەرژەوەندی چەن كەسێكتان كارتان بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی 17ی شوبات نەكرد ، ئەوكاتەی بۆ رازیبونی ئەم یان ئەو هەزاران تەنازولاتتان دەكرد، ئەوكاتەی لە رۆژی 30 مانگی شەشدا لە پەرلەماندا پیلانتان گێڕا دژی خواستی خەڵك؟ ئەوكاتەی جەستەیەكی شەكەت و ماندو بوین ئێوە لەوێ نەبون ، ئەوكاتەی لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی تردا ئەندامەكانی خۆتانتان دەكردە قوربانی ، ئەوكاتەی هەنگاوی بێ شوماری نایاساییتان دەنا .

ئەوكاتەی داڵدەی كەسانی هەلپەرستتان دەدا ، ئەوكاتەی بڕیارەكانتان لە تەكەتولەكانتانەوە بو ، ئەوكاتەی هەمو شتێكتان بۆ خۆتان دەكڕی ، ئەو كاتەی میللەت لە بیری ئێوەدا حزوری نەما، ئەوكاتەی بونە دیلی رێكەوتنی ستراتیژی ، ئەوكاتەی كەوتنە تەخوین و تەقە لەیەك كردن ، ئەوكاتەی سەری ( ئاسۆس هەردی ) تان شكاند ، ئەوكاتەی بە شەق لە ( نیاز عەبدوڵا ) دەدرا و چاوتان دادەخست ، ئەوكاتەی دۆسێكانی بكوژانی ( سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان ) تان دیزە بە دەرخونە كرد .

ئەو كاتەی خوا پێم نەگرێت بە ناوی بەرژەوەندی گشتیەوە چاوتان لە دزی و تاڵانكردنی هەرێمی كوردستان دەپۆشی ، ئەوكاتەی هەنگاوتان بۆ بە بنەماڵەیی كردنی خۆتان دەنا ، ئەو كاتەی لە پێناو چەند مشتە دۆلارێك و یەك دو عەرەبانە نەوت سازشتان لەسەر بەها جوانەكان و خەونەكانی نەوەی نوێ دەكرد ، ئەوكاتەی … ئەوكاتەی … هتد ، تكایە پێم مەڵێن نەتاندەزانی هەڵبژاردنتان لە پێشە ؟! یان نەتاندەزانی دەنگدەران دەتوانن لەسەر سندوقەكانی دەنگدان سزاتان بدەن ؟

س / هـ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت