Cemal-helaq

جەمال حەلاق/ شاعیری عەرەبی عێراقی ، بۆ شێرکۆ بێکەس .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جارێکی تر دەنگی شاخ

لە عەرەبیەوە : جیهاد موحەمەد

ئایا پێویستمان بە هەڵچوون هەیە بۆ ئەوەی بنووسین ، یان بۆ ئەوەی قسەبکەین ؟ یاخود وازبێنین تا هۆشیاریی بە پێیی ئەزموونی خۆی ڕابەرایەتیی قسەکردن و وشەکان بکات ؟

لە کاتێکدا ، دەربارەی شێرکۆ دەمەوێت بدوێم ، دەوەستم لە نێوان ، نەخێر بۆ هەڵچوون و ، نەخێر بۆ ئەزموونی هۆش ، قسەیەکم ناوێت بێئازارتر لە ونبوون ، ناشمەوێت لە ڕووداوەکەش باڵاتربێت ، شێرکۆ ، باڵاترین گەشەی خۆییم پیشاندەدات .

قسەکردن لەسەر شێرکۆ ، قسەکردنە لەسەر شاخ ، شاخی واقیعیی و شاخی سیمبوڵ ، شاخ وەک باوک و ، شاخ وەک دەلاقەیەک بۆ ئازادی ، ئەم دوو ئاستە لە خوێندنەوە هەمیشە ئامادەبووە ، چ لە هزری شێرکۆدا و چ لە دەقەکانیدا ، بەڵکو خودی خۆی پێبەرز راگرتوە بە گوزارشتێک وەک دەنگی شاخ . کەواتە بۆ ئەوەی لە شێرکۆ نزیکبینەوە ، پێویستە ماناکانی شاخ بزانین و بە ئاگابین بۆی . بە دڵنیاییەوە ، ڕێژەیی خوێندنەوەش ئەو مانا و نیشانانەی شاخ دیاریدەکات ، یان دەیسڕێتەوە .

شوناسی کورد بە شاخەوە گرێدراوە ، ئەم شوناسە لە ١٩٢٤ ەوە کە شانشینی کوردستان ڕوخا وەک دامەزراوە بەرجەستەبوو .

زیاتر لە دوو نەوە یاخییبوون گرێدراوی کورد بوون ، وشاخیش لە هزری عەرەبدا وێنای خۆی دەچوسپان ، شاخ لە هزری کورد خۆیدا ، ئەو دەلاقەیە بوو کە خودی کوردی ڕزگاردەکرد لە دەست دەسەڵاتی دەوڵەت ، شێرکۆ زۆر نزیک و پەیەوەستبوو بە مانای دوەمی شاخەوە ( ڕزگاریی ) و ، مانا و نیشانەی ئازادیی . ئێستاش دوای ئەوە کە دەوڵەت ڕوخا بە هێزی بەرەی ئۆپۆزسوێنەکەی ، دەڵێم ، ئێستا شوناسی کورد ڕوون و ئاشکرایە لە ناو هزری شەقامی عەرەبیدان. عەرەبم، تەنیا ئێستا، لە ماناو نیشانەکانی ئەو ئازادییە تێدەگات کە شاخ لە خۆیگرتبووم. کەواتە ، شێرکۆ ، شاخی بەهادارکردبوو ، بەڵام بەو مانا و نیشانانەی کە دەسەڵات لە خەڵکی شاردبوەوە ، لەبەر ئەوەی مانا و نیشانەکانی ئازادی بەهاداربوو لە لای شێرکۆ ، بۆیە شاخی وەک باوک سەیردەکرد ، ئەمەی بە بوێرانە دەوت ” : باوکم شاخە و دایکم تەمومژ ” لەبەر ئەوەی شێرکۆ دەنگی شاخ بوو ، لەبەرئەوشی کە کورد لە نێو ئەو مانا و نیشانانەدا دەژیا کە دژ بە بڕوا و بیرکردنەوەی عەرەب بوو بۆیی ، ئەمە ئەو دەلاقە گرنگە بوو کە ئەو جیاوازییە کولتوورییانەی کە هەریەک لە کورد و عەرەب تیایدا دەژیا دیارییدەکرد، دواجاریش تایبەتمەندێتی و جیاوازی هەریەکەیان لەویتردا دیاریدەکرد .

خوێندنەوەی شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس وایلێدەکردم کە هەستبەکەم من عەقڵێکی تر دەخوێنمەوە ، عەقڵێک کە بە تەواویی جیاوازبوو لە عەقڵی من ، مەبەستم ئەوەیە کە شیعرەکانی شێرکۆ مێژوو و سیموڵە تایبەتەکانی کورد بوون ، بۆیە هەندێک جار پێویستم بە شرۆڤە و ڕاڤەکردنییان دەبوو ، ڕەنگە ناوی شوێنەکان و شارەکان ، یان قوڵایی بیری شێرکۆ لە مێژوودا و هۆکاریی ئامادەیی ئەو قوڵییە لە دەقەکاندا ، هەروەها ناوی خەڵکەکە بۆ من پێویستی بە شرۆڤەکردن بوو . بەڵام کوردەکان لە خوێندنەوەی شیعری شێرکۆدا کێشەی تێگەیشتنیان نەبوو ، چوونکە مێژووی شوێنەکان ئەو عەقڵە بوو کە لای خەڵکەکەی نامۆ نەبوو ، منیش وەک عەرەبێک ، لە دەرەوەی ئەوە عەقڵە کوردیەدا بووم، بۆیە هەستم بە نامۆیی دەکرد لە خوێندنەوەی دەقەکانی شێرکۆدا، هەروەک چۆن کوردێک هەست بە نامۆیی دەکات لە خوێندنەوەی دەقێکی عەرەبیدا . ئەمە ئەوە سەردێرانەیە کە ڕەنگە قەڵەم ماویەکی بۆ تەرخانکردبێت . دەمەوێت بە شێرکۆ بڵێم : من داوای لێبوردن دەکەم لە جیاتی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت داوای لێبوردن بکەن ، کە ئێمەیان بە لارێدا بردبوو ، ویان تێگەیاندبووین کە ئێوە یاخییبون لە ئێمە و لە یاسا ، ئێوە یاخیینەبوون، ئێوە ئازادبوون ، دەیانویست کۆتوبەندتانبکەن ، ئێمە کۆتوبەندکراوبووین و خۆمان بە ئازاد دادەنا . هاورێی خۆشەویست لێمانببورە .

• عن صوت الجبل مرّة أخرى جمال علي الحلاق

هل نحتاج الى إنفعال من أجل أن نكتب أو من أجل أن نتكلّم ؟ أم نترك لتجربة الوعي أن تقود الكلام والكلمات ؟ أراني وأنا هنا في صدد التحدّث عن شيركو بيكه س أقف ما بين بين ، لا الى الإنفعال ، ولا الى تجربة الوعي ، لا أريد للكلام أن يخلو من ألم الفقدان ، ولا أريده ألا يسمو على الحادثة ، وأن يتّتبع أعلى توهّجاتها . الكلام عن شيركو كلام عن الجبل ، الجبل الواقع والجبل الرمز ، الجبل كأب والجبل كنافذة للحريّة ، هذان المستويان من القراءة كانا حاضرين دائماً سواء في ذهن شيركو أم في نصّه ، بل تماهيا معه شخصيّاً باعتباره صوت الجبل . إذن ، لكي نقترب من شيركو علينا أن نعي دلالات الجبل . وبالتأكيد فإنّ نسبية القراءة ستحدّد تلك الدلالة أو نقيضها . لقد إرتبطت هويّة الكردي بالجبل ، تمّ تكريس ذلك مؤسّساتيا منذ سقوط مملكة كردستان عام ( 1924 ) . لأكثر من جيلين ومفهوم العصاة يرتبط بالكردي وبالجبل في ذهنية العربي ، بينما كان الجبل النافذة التي يتحرّر فيها الكردي من سلطة الدولة في ذهنية الكردي ، لقد كان شيركو قريباً جداً بل ملتصقاً بالدلالة الثانية ، دلالة الحريّة . الآن ، وبعد أن سقطت الدولة الفارضة بالقوّة هويّات معارضيها ، أقول ، الآن بدأت هويّة الكردي كما هي تتجلّى داخل ذهنية الشارع العربي . العربي ، الآن فقط ، بدأ يعي دلالة الحريّة التي يتضمّنها الجبل . إذن ، كان شيركو يقيم على الجبل ، لكن داخل الدلالة التي حجبتها السلطة عن الشعب ، ولأنّه يقيم في دلالة الحريّة رأى أنّ الجبل أبوه ، لقد قال ذلك صراحة : ” أبي هو الجبل وأمّي هي الضباب ” وبما أنّ شيركو هو صوت الجبل ، وبما أنّ الكردي يعيش داخل دلالة هي نقيض ما يعتقدها العربي عنه ، فهذه نافذة مهمة جداً في تحديد الإختلافات الثقافية التي يعيش داخلها كلٌّ منهما ، وبالتالي خصوصية كلٍّ منهما وتميّزه عن الآخر . أقول ، قراءة شعر شيركو بيكه س تجعلني أشعر أنّني أقرأ عقلاً آخر ، عقلاً مختلفاً عنّي تماما ، أقصد أنّ تأريخه ورموزه تخصّه ككردي ، وبالتالي أحتاج الى شروحات وتفاسير أحيانا ، ربّما حول أسماء الأماكن والمدن ، أو حول عمقها التاريخي وسبب حضورها في النصّ ، كذلك أسماء الناس ، هناك تاريخ يعرفه الكردي حين يقرأ نصّ شيركو ، لأن تأريخ المكان هو العقل الحاضن لأهله ، ولأنّني كعربي أعيش خارج هذا العقل الحاضن أشعر بالغربة إزاء النصّ ، تماما كما يشعر الكردي بالغربة وهو يقرأ نصّاً عربيّاً . هذه رؤوس أقلام ربّما يتهيأ لها الوقت يوماً لتكون في دراسة . أريد أن أقول لشيركو الآن : أنا أعتذر بالنيابة عن من يريد الإعتذار ، لقد أوهمونا بمفهوم العصاة ، لم تكن عاصياً ، كنت حرّاً وأرادوا تكبيلك ، وكنّا مكبّلين وندّعي أنّنا أحرار . إغفر لنا صديقي .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت