Yusif-Xalil

ڕۆژنامەنوسێک جەستەی دەبەخشێت ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڕێزان /

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان

هەموو مرۆڤێك لە هەر شوێنێكی دنیا

بابەت / بەخشینی جەستە

سڵاوی مرۆڤ و ژیان

(یوسف خەلیل) م ناوە ، دانیشتووی شاری سلێمانیم ،وەك نووسەر و رۆژنامەنووس كارم كردووە و تواناكانی خۆمم بەخشیووە ، دەمەوێ‌ لە ڕێی بەڕێزتانەوە ئەم پڕۆژەیەشم ڕابگەیەنم و هەنگاوێكی مرۆڤانە و ژیان دۆستانە بنێم و سەر لە نوێ‌ خۆشەویستی و وەفا لە نێو كۆمەڵگاكەمدا نوێ‌ بكەمەوە .. بە بەخشینی ئەندامانی جەستەم لە پاش مردنم :

• بە و مرۆڤانەی كە پێویستیان بە ئەندامانی جەستەم هەیە .

• بە و خوێندكار و قوتابیانەی سوود لە ئەندامانی جەستەم وەردەگرن بۆ تەواو كردنی توێژینەوەكانیان ..

بەم كارەشم دەمەوێ‌ گیانێكی دیكە ببەخشم بە كەسێك پێویستی بە ئەندامانی جەستەی من هەیە .. چونكە ڕابردوو رۆشت ! سبەینێش دەتوانین ببین بە ڕووناكی بۆی ! بەڵام ئێستا ئێمە هەین و دەژین و پێویستمان بە یەكدی هەیە ..

*با گیانی لێبوردەیی و وەفا و خۆشەویستی و قوربانی دانمان بۆ یەكدی نوێ‌ كەینەوە !

* با كاتەكانمان بە فیڕۆ نەدەین و لە پڕۆژەی مرۆڤ دۆستانەدا بخەینەكار !

* با بیر لە دژایەتی كردن و شەڕ و لە ناو بردنی یەكدی نەكەینەوە !

*با دەست لەناو دەست ئەمڕۆمان بگۆڕین و لە دوێنێمان نەچێت !

* با خەندەی خۆشەویستی ببەخشین !

* با ئایندەی منداڵانمان پڕ بكەین لە وەفا و مرۆڤ دۆستی !

ئەمەشە وام لێدەكات شانازی بە مرۆڤبوونی خۆمەوە بكەم و بە هەموو مرۆڤایەتی بڵێم بێ پایان خۆشم دەوێن ..

 

بچوكتان

یوسف خەلیل

كوردستان / سلێمانی

07701981730

Yousif_kazh@yahoo.com

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت