بەهرۆز جەعفەر : کێ شێرە ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر ئێوارە ، بە دەم خەمى دروستکردنى پاڵەوانى وەهمیەوە ، خەوم لێکەوت ، ئەوانەى شێرى ناو فەیسبوک و یوتیوبن !. ئەوانەى سێ و چوار پەیجیان کردۆتەوەو ، دەچن لەتەلەفزیۆن هاتوهاوارێک دەکەن ، لەسەر حیسابى ناشرینکردنى تاکى کوردو لایەنەکان ، دێنەوە ، دەنوسن : ئەمشەو شێرەکەى شەقام چى کرد بیبینن ، ( لەئایندەیەکدا کەرامەتى ئەمانە باش دەشکێت) لەتاوەرەکانى بازرگانى ئەمریکا بەرزتر نین !. ئینجا تەلەفۆنێک هات ( ئەوە نوستوى هەستە ، سەیرى شێر بکە ؟ ). دامخستەوەو سەیرى شێریشم نەکرد ، چونکە من مێژووى کۆن و ناوەڕاست و نوێ و هاوچەرخى ئەم گەلە دەزانم ، ئێستاشی دەخوێنمەوە ، دەزانم شێر نییە لەناو کوردا ببێت بە باوکى هەرچوار پارچەى کوردستان و ڕزگارمان بکا ، هەمانە لەجادەى سالم ( چەند سەعاتێ شێرە ) هەیە لەبەردەرکى سەرا شێرە . دواى ئەچێتە پەرلەمان دوو هاوار دەکا ، بۆئەوەى خەڵگ بگەمژێنێ ، من ئەمانەم بەپەنجا فلوس ناوێت ، ئەوشێرەم ئەوێت گۆڕانێکى فەرهەنگى و ئاینى و کۆمەڵایەتى بەرپابکات ، شێرێک شێرە بیرى ناسیۆنالیزمى لەناخى دا چەکەرەى کرد بێت ، نەک بیرى شکاندنى ئەم و ئەوێکى ناوخۆیی بۆسەرکەوتنى تەنها خودى خۆى .ئەوانە شێرن کە لەهەموو کونجێکى ئەم وڵاتە سەرچاوەى ڕۆژنامەوانى و سیاسیی خۆیان هەیە ، لەوزانیاریانەوە پرۆژەى گەورەو ڕووداوى هەژێنەر بەقازانجى کۆمەڵگە دەخوڵقێنن ، لەم جیهانە ماددیەدا رۆح دەکەنەوە بەر نەتەوەو تاکدا ، ئەبەد ئەوانە شێر نین کە حزب و سەرکردەو کۆد لەکۆمەڵگە دروست دەکەن ، حزب لاى من تاکێک پێڵاوە ، ئەگەر خزمەت نەکات به (تاک ، نەتەوە) فڕێی ئەدەم .

ئاخر لەسایەى ئەم شێرانە ، نەتاندیوە ئێمە تەحەکوم بەسیاسەتى دەرەوەى ئەمریکاوە ئەکەین و لۆبیمان دروستکردووە ، نوخبەمان لەناو ئەمریکا چاندووە ؟. نەتاندیوە بۆڕى نەوت لە دەریاى قەزوینە ؟. نەتاندیوە چۆن ئەم شێرانە گەندەڵیان بنبڕکردووە ،؟. خۆزگە لەم شێرانە ئەپرسی سنورى کوردستان تاکوێیە ؟. نەتاندیوە (22) ساله بەدەستێک سوبایەکى بۆشتەو بەرداخ و هێزێکى کەورەین،بەدەستیکیش بانکى ئاشتى و دیموکراسی و مافى مرۆف ئەکەین لەناو جەکەدا ؟. ئەمە هەموو بەرهەمى ئەو شێرانەیە کاریکەرییان هەبووە لەدروستکردنى بریارى دروستدا . ئەى جۆن ؟.

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت