Ata-Qaradaxi-4

عەتا قەرەداخی : ئایندەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەو کوێ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی : ئەم بابەتەش یەکێکە لە بابەتەکانی کتێبی ( ترس لە ئایندە) کە لە مانگی شوباتی 2009 دا نووسراوەو هەر ئەو کاتەش لە رۆژنامەى هاووڵاتیدا بڵاوکراوەتەوەو پاشانیش پایزی هەمان ساڵ لە دوو تۆێی ئەم کتێبەدا بلاو کراوەتەوە .

لە راستیدا وەکو لە بابەتی یەکەمیشدا گوتبووم کاتێ کە یەکێتی لە بارێکی بەهێزتردا بوو لە ئێستا من ئەم زنجیرە وتارەم بڵاوکردەوە ، ئەو کاتە زۆر کەس نەدەچوو بە عەقڵیاندا و بە فاڵگرتنەوەى تێدەگەیشتن. کەچی ئێستا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەى رایەکانی مندا ئەم قسانەى من دەڵێنەوە.

بە تایبەتی ئەوەى هاندەرە بۆ ئەوەى جارێکی تر ئەم بۆچوونانە وەکو خۆیان بڵاوبکەمەوە قسەکردنی هەندێ لە رۆشنبیرو بەرپرسە دیارەکانی پێشتری یەکێتییە بە تایبەتی ئەو چەند گفتوگۆیەى کە لەم دواییانەدا بەڕێز کاک فەریدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پِیشووى یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵە لە تەلەفیزیۆنی رووداوو لڤین و ئین ئارتی ئەنجامی دان و هەندێ کەس پێیان وایە ئەوە یەکەمجارە بەوجۆرە باس لە هۆکاری شکستی یەکێتی بکرێت . بەهەرحاڵ هەمووان دەزانین کاک فەریدوون یەکێکە لە سیاسیە هەرە خوێندەوارو شارستانییەکانی کورد ، بەڵام راوبۆچوونەکانی بەڕێزیان زۆر لە دوای راوبۆچوونەکانی منەوە دەربڕراون و بە تەواویش ئەو لە دوای شکست لە هۆکارەکان دەدوێت بەڵام من پێش شکست بە ماوەیەکی زۆر پێشبینی شکستم کردووەو هەر ئەو کاتەو لە کۆی وتارەکانی مندا هۆکارەکانی کە ئەو کات بەلای منەوە دەبوونە هۆی شکستی یەکێتی دیاریکراون، واتە ئەو هۆکارانە بوون کە ئەوکات من نووسیوومن یەکێتیان گەیاند بەم رۆژەى ئێستا کە دیسان من لە دڵەوە ئاواتەخواز بووم لێکدانەوەو بۆچوونەکانی من هەڵە دەربچوونایەو یەکێتی بەو حاڵەتەى ئێستای نەگەیشتایە بەڵام ئەوە بەرهەمی شێوازی ئیشکردنی ئەم حیزبەیەو بێجگە لە خۆیان کەس لێی بەرپرسار نییە. 21-10-2013

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. ئایندەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەو کوێ ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت