Yusf-Xelil-2

یوسف خەلیل : چەپكێك وەنەوشە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ساتێ‌ … لەنیگای حەزەوە تیشكە سۆزێ ‌… لەمیحرابی هەست و كانۆچكەی زووڵفێكی پەپوولەیی دەكرێ !… كە نەوڕەسەكان لەژێر ساباتی ژووانێكی شەونم ئامێزدا .. لەژێر باڕێژەو بروسكەی هەورە تریشقەدا … ئێشك دەگرن !…

گەریدە لانەوازە … حەز دڵ پڕ خورپەكان … لەبیابانی ئاسمان و شەمشەمەكوێرەی زەمیندا … لەبۆ چاوتروكاندنی پانۆرامای ماچی مەملەكەتی دڵ … كوڵم و زووڵفە تێك چڕژاوەكانیان یەك دەخەن و دیوارە بەوقووم و پەرپووتە لەخشتە چووە … دروست كراوە كۆیلەكان بەهێزی حەز دەڕمێنن !…

هەگبەی كۆرپە خۆرنەدیوەكانی ئایندە … لەسەر بنەمای ژینێكی ئاسوودە ڕەنگین ڕێژ كەین !… بەندەش لەژێر كەپرۆكەی پاییزێكی پەمەیی و خەزان ئامێزدا وەدووی خونچە دزراوەكانی نمەی بارانی وەرزێكی داڕماو كەوتووم !…

بەڵكو وەنەوشەكان لەژێر هەرەس ی گەڵا زەردباوەكانی تەمەن و خورپەو هیواكانی پاش چەندیین … ( شكست ، داڕمان ، هەستانەوە)  گرد كەمەوەو چەپكێك خونچە … لەشەوبۆی ماچ بكەمە سەمفۆنیای ( مۆزارتی ) گەڵا پەپوولەییەكان و وەك زەردەخەنەیەكی پاش تێكەڵاوبوون بكەمە شكۆی نیشانەو قردێلەی زوڵفی ئاشناو شەبقەی حەزی ڕەبەنە خۆزگەكەی …

چونكە بارانیان ڕماندوو بەفرییان لەخشتە بردوو … زستانیان خوانی هەنگووین . .. كردوو كەرنەڤاڵی ئەوینیان لەسەر دڕك سازكردوو … ئاوێزانی حەزبوون و مۆمی خورپەیان بەگەڕخست ….

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت