Abubakir-Caf-3

ئەبوبەکر جاف : فیمینیزم گوتارێکی پیاوانەیە ! .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فیمینیزم چی بەرهەم دێنێت و چی بەرهەم دێنێتەوە ؟ گومانم لەوە نییە بزوتنەوەی ئافرەتان بزوتنەوەیەکە بە تەواو معیار بیدعەو دراویێکی پاوانەیە ؟! کاتێک فیمینیزم کاری دەبێتە تەحقیقکردنی ( ئیدیایەکی ) ژنانە ، هەرگیز لەوە سەر ئەوى نەوەستاوە کە ئەم ( ئیدیا ) ی ، ئیدیایەکی پیاوانەیە ، پڕ لە زمانی پیاوان ، خەونی پیاوان ، هەمیمەنەی بەرهەمهێنانەوەی پیاوەتی ! کەواتە فیمینیزم بزانێت یا نەزانێت گوتارێکی پیاوانەیە . چونکە ئەگەر بییەوێت باس لە یەکسانی بکات و جەخت لە سەر گوتاری ژنێتی خۆی بکاتەوە تێیدا ، ئەوا بەرانبەر ئیدیا و وێنەو کەس و شوێنێکی وێناکراو وەستاوە کە پیاوەو دەیەوێت لە گەڵیدا بەرانبەر بێتەوە ، کەواتە ئیدیاکە ، ئەو شوێن و دۆخەی دەیەوێت بەرانبەری بێتەوە هەر پیاو پیاو بونە .

ئەگەر مەبەست لە دیسکورسی ژنگەرایی و فیمینیزمی خۆجیاکردنە بێت لە پێاو ! ئەوا بە هەمان شێوە لە سەرکارکردن وەستاون لە بەرانبەر پیاواندا ، ئەوکاتەیش پیاو هەر حوزوری هەیە ، تا زیاتر پێداگیر بن لە سەر دیسکورسی ژنایەتی و ژنگەرایی هەر پێاو پێاو بون بەرهەمدێننەوە ! خودی گوتاری فیمینیزم گوتارێکی پیاوانەیە ، ئەمە زۆر لەوە شاراوە ترە کۆمەڵێک ژنی بازرگان و دەروەزەکەر بە ناوی خەباتی ژنان و ئافرەتانەوە پەیپێبەرن ! . بزوتنەوەی ئافرەتان و ژنان پێش هەرشتێک ، نەزان و بێئاگان لەوەی ژنبون چییە ؟ ئافرەت بون چییە ؟ مێینەیی چییە ؟ ئەمانە ناتواننن دەرگیر بن لە گەڵ مێینەییدا وەک پرسێکی وجودی و میتافیزیکی ، هەمیشە کاریان لە سەر ئەو وێنەو ئیماجەیە کە پیاو بەرهەمی دێنێت و ویستی بۆی هەیە و دەیخوازێت .

لە نێویشیاندا فیمینیزم گەمەیەکی پیاوانەیە ! پڕ پڕ لە هێلی شاراوەو ڕەمز و سیمبۆلەکانی پێاو . ناچارین بۆ یەکجار لە گەڵ لاکاندا ( ئەڵبەتە ) بە حەزەرەوە هاوڕابین ! ” ژن ” ئافرەت ” بونی نییەی !” ئەم غیاب و نا ئامادەگییەی وجودی زمانەوانیەی ئافرەت لە کوێدایە .

ئافرەت “بە جەبرو ناچارییەک ” ناتوانێت ئەوی تری پێاو نەبێت ! جا ئەم ” ئەویترە ” ی پیاو هەم دیسکورسی پیاوان بەرهەمی هێناوە ، کەواتە پیاو هەمیشە کاری بەرهەمهێنانی ” ئافرەتە “وەک ئەویترێکی وجودی تا خودی پیاوبونی لە سەر بونیاد بنێت و بەرهەمی بهێنێتەوەو خۆی درێژ بکاتەوە .

هەرچی دەکەوێتە سەر ژنان و ئافرەتان : هەمیشە کاریان بەرهەمهێنانەوەی ( خودی ژنێتی و ئافرەتێتی ) خۆیانە وەک ( ئەویتر بۆ پیاو ! ) لە هەردوو حالەتەکەدا پیاو خودی ئافرەت و ژنان ” ئەویتری پیاو بەرهەمدێننەوە ) ئا لێرەوە هەرگێز ژن و ئافرەت ناتوانێت بئَ پیاو بژی و بئَ پیاوان هەڵکەن .

ژونکە بە هەر رویەکدا بێت شوناسوەرگرتن و خۆ فۆرمەلەکردن بێ پیاوان بەرهەم نایەت . ژن ناتوانێت بێ پیاو بونی هەبێت ، واتە هەمیشە ویستی بە ئەویتر بونی پیاو هەیە . ناتوانێت پیاو بکات بە ” ئەویتری ) خۆی واتە پیاو هەرگیز ئەویتری ئافرەت نییە ، ئەوە ژنان و ئافرەتانن هەمیشە ئەویتری پیاوانن ! کاتێک پیاو ئارەزوی بۆ ئەویتر خۆ بەرهەمهێنانەوە بێت، ئەوا ئافرەت ئارازوی هەمیشە بۆ خۆیەتی بۆ پیاو بەرهەمێهنانەوەو چەندێتی و چۆنێتی ( فۆرمەلە کردنی خودی ژنێتی و ئافرەتبونی “وەک ئەوەی ئیماج و زمانی پیاو دەیەوێت !

ئەوەی بە درێژایی زیاد لە دوو سوەدە لە بیرکراوە ” نێرینەیی و مێینەییە ” وەک پرسگەلێکی وجودی و کەینونەیی ! ” نەک پیاو بون و ژن بون ” کە دوو دراوی تەواو مێژویین !

لەم هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییە دژ بە ژنان و ئافرەتان چی بەرهەمدێت ؟ ئەمانە :

هەفتەی بەرهەمهێنانەوەی پیاو بون و هەفتەیەکی تەواو پیاوانەیە ، بەڵام ئەم هەفتەیە بڕێکی زۆر ژنان پیاوان بەرهەدێننەوە !

هەفتەیەک دەبێت پڕ و لێوان لێو لە توندوتیژی سمبۆلی ، و توندوتیژی زبرو هێمن و لە سەرخۆ و شاراوە

هەفتەیەکی بازرگانییکردنە بە ناوی بەرگری لە ژنان و ئافرەتان ، نوکتە خۆشەکەش ئەوەیە ، ئەو پارە خەیاڵییەی لەم هەفتەیەدا پەیدا دەبێت خەجدەکرێت دەچەیتەوە گیرفانی پیاوان !

باشە بۆچی مێینەکان ناتوانن وجودیانەو میتافیزیکیانە ، بە شێوەیەکی کەینونەیی لە مێینەیی خۆیان بڕوانن ؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت