arab-with

ئاکۆ برایم : عەرەب مەکەن بەکەڵەگا بەسەرمانەوە ! .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هیچ کاتێک عەرەبم بە براى کورد نەزانیوە ، هیچ وەختێک ئەوانم وەک هاوبەش و شەریکى وڵات نەناسیوە ، بۆ ساتێکیش بەناسین ودیدارى خۆشحاڵ نەبووم ، بەهەڵەدا ناچم ئەگەر بڵێم بەشى هەرە هەرە زۆرى ، نەهامەتى و ماڵ وێرانى و قات و قڕو کیمیاوى و ئەنفال و ،زیندەبەچاڵکردن ووڵات خاپورکردن و دەیان کوێرەوەری ، لەسەر دەستى ئەوان بووە ، ئەوانن کەتا ئێستاش چاویان بەئێمە هەڵنایەت ، ئەوانن کە تا ئەمڕۆژگارەش هەرخەریکى پیلان و کارى چەپەڵ و فرت وفێڵن ، ئەگەر بۆیان بکرێت و دەستیان بڕوات ، لەسەدام و شۆفێنیەکان زۆر زۆر خراپترمان پێدەکەن .

سەدان و هەزاران جار لێرەو لەوێ دەبیستین ودەبینین ، کە شەهرستانى و نوجێفى و مالیکى و سەرجەم شۆفێنیەکان ، بەشەو و رۆژ هەر خەریکى تەڵە وداو نانەوەن بۆمان، هەر جارەى بەشێوەیەک دژایەتیمان دەکەن ، پێان خۆش نیە،کە وڵاتەکەمان پڕ لەئاشتى وئارامیە ، چاویان کوێر دەبێت کە دەبینن ، خەڵک ئاسودە و تێرە ، ماخۆلانیان تێدەکەوێت کەدیمەنى ئاوەدان کردنەوە و بوژاندنەوەى ژێرخانى ئابورى وڵات تەماشا دەکەن ، چۆن لەبرەو گەشە سەندن دایە . ئەمانە وسەدان کارى جوان وسەرنج راکێش ، بۆ ئەوان مایەى دڵتەنگى و پەژارەیە ، بۆ ئەوەش هەمیشە وبەردەوام ، لە هەل و دەرفەت دەگەڕێن ، تا پیلانى ژەهراوى وترسنۆکانەى خۆیان پیادە بکەن ، هەر کاتێکیش دەستیان کرایەوە بۆیان رەخسا ئەوەى خوا پێى ناخۆشە لەدژمان دەیکەن .

با دور نەڕۆین سەرجەمى ئەو بەرپرسە عەرەبانەى ، ئیستا لە بەغدا حاکم و بەرپرسن ، بەمالیکى و جەعفەرى و هاشمى و چەلەبى وکێ وکێ .. تاپێش روخانى سەدام ، سەرلەبەریان لە ترسى زوڵم وزۆرى رژێم ، پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو ، لێرە بەوپەڕى رێز وحورمەت و گەوەرەیەوە ، خزمەت دەکران و گیانیان دەپارێزرا ، بەڵام هەر کە چونە سەر کورسى و ، پلە وپۆستیان وەرگرت ، بێ سفەتى و سپڵەیى و بەدنمەکى خۆیان ، تەواو تەواو سەلماند. هەر هەمویان لەناو خۆیاندا ناتەبا و دژ بەیەکن ، لەسەر بچوکترین شت کێشەیان هەیە ، بەردەوام لەسەنگەردان بۆ گیانى یەکترى ، بەڵام کاتێک مەسەلەکە دێتە سەر دژایەتى کورد و مەحرومکردنى لەزۆر شت وزەوتکردنى مافمان ، ئەوا بۆ ئەو پرسانە تەواو رێک و تەبان وموو بەنێوانیان ناچێت .

بەهۆى سەقامگیرى و ئارامى وڵات و بوونى دەرفەتى کارو ، بوژاندنەوە و پێشکەوتنى شارەکانمان ، ئەمڕۆکە زۆرێک لە کەسانى بیانى بەفارس و عەرەب و ئینگلیز و بەنگلادیشى و ئەفغانى و سۆدانى و نیپاڵى و روس و .. روویان لەم هەرێمە مان کردوە ، بەشێوەیەک لەشێوەکان کار دەکەن و داهات بەدەست دەخەن ، بەڵام جگە لەعەرەب ، کامیان تائێستا تاوانیان کردوە؟ کامیان خەڵکیان کوشتوە ؟ کامیان دزیان کردوە؟ کامیان بچوکترین تاوانیان ئەنجام داوە؟ ئەگەر بڵێم کەسیان ، یان ژمارەیەکى زۆر کەمیان ئەویش تاوانى سوک و بچکۆلە و ئاسایى بووە. ئەوە زیادە ڕەویى ناکەم .

بەڕێزینە ئەوانە ئەو عەرەبانەى لاى مزگەوتى گەورە ، ئەوانەى لاى عەلوە کۆنەکە ، ئەوانەى لاى بەکرەجۆ و راپەڕین ، سەرلەبەریان بێ کارو بێ پول و بێ لانەن ، مرۆڤیش کە بێ پارە بوو ، کە برسى بوو،کە نابوت بوو ، کەدوور لە خانەوادەو بنەماڵە بوو، زۆر شت دەکات ، گوێ بە زۆر ناڕەوایى وتاوان نادات ، بەتایبەت کەسانێک کە ناناسرێن و نامۆن ، هەر ئەو عەرەبانەبوون کە ساڵانى پێشوو ، خۆیان یان کەسو کاریان ، بۆ دەست کەوتنى کارتێکى مۆبایل ، یان بۆ چەند هەزار دینارێک ،لە باشور و ناوەڕاستى عێراق کارى تێکدەرانەو ، کوشتن و تەقینەوەیان ئەکرد. ئێستا هاتونەتە ئێرە و، لەژێر ناوى کرێکارى وحەماڵى و چى وچیدا جێگەیان کراوەتەوە، بۆخۆشتان باش دەزانن کە لەسەر دەستى ئەوان چەند تاوان ئەنجام دراوە؟زۆر زۆر مەعلومە کە سەرچاوە وکانگاى تیرۆر وتەقینەوەى ناوچە عەرەب نشینەکان لەوانە بەدەر نین، بەدورى نازانم کە تەقینەوە کانى سلێمانى وەکو ئەوانەى هەولێر، راستە وخۆ یان ناراستەو خۆ دەستى ئەوانى تێدابێت .

وابزانم ئیدى کاتى ئەوە هاتوە کە سنورێک بۆ ئەو بەڵیشاو هاتنەیان دابنرێت، لەبەر خاترى داهات و دەستکەوتى مادى و،بەبیانوى گەشت و گوزارەوە دەرگایان بۆنەخرێتە سەرپشت، ئاسایش و ئارامیمان مەخەنە مەترسیەوە( لەعەرەب مەکە مەرحەبا ،هەم ئەخوات و وهەم ئەبا )

گەر سەرنج بدەن بە هێواشى لەسەر خۆ خەریکە لەشێوە و بەرگێکى نوێدا،تەعریبمان دەکەن، خەریکە عەرەب دەست دەگرێت بەسەر زۆر بازرگانى وکاسپی و موڵک و ماڵدا،،( لحوم بغدادى ، حلویات حلوانى ، ادخنە النخلە ، شاورمە حلب ، قصر الوالى ، سمک محاربى ، کافتریا لیالى بغداد ،) زۆرێکى دیکە ، بونەتە ناسنامەى ئەم شارە، خەریکە رەسەنایەتى و ناوى دەیان کەڵە پیاو و ناودار دەسڕێتەوە. ئەمانەو چەندین مەلها وبەرەڵا خانە کە شارەکەمان پێیان نامۆ بوو،لەسەر دەستى ئەوان بونەتە دیارى،کە پاشەڕۆژ و چەند ساڵێکى دیکە ئاسەوارەکانى، هەر لەنەخۆشى ئایدز و تێکچونى شیرازەى خێزانى،بەلاڕێدا بردنى گەنجان و، دەیان ناشیرینى دیکە دەردەکەون.

ئەو شەوە بەمیوانى چووم بۆ ماڵى خزمێکمان لەگردەکەى سەرچنار،ئوتومبیلەکەم لە شوینێک راگرت،کە هیچ ئاستەنگ ورێگرى دروست نەدەکرد،هەر ئەوەندەم زانى یابەیەکی دیشداشە لەبەر، بە خۆیى و مۆنیکایەکى جام رەش و رەقەم سلێمانى هاتە بەردەمم،بەعەرەبى وتى کاکە ئوتومبیلەکەت لێرە رامگرە،منیش سەیرم کرد کەهیچ ئاستەنگ دروست ناکەم و، رێگرى کەسیشم نەکردوە،وتم بۆ؟! ؟نەبەردەمى ماڵە و،نە بومەتە مایەى نارەحەتى؟ئەویش وتى کاکە ئەوە ماڵى منە ( خانویەکى زۆر راقى و خۆش وگرانەها) بو ، هەروەها 3 ئوتومبیلى دیکەشمان هەیە ئێستا دێنەوە . لەویا دەوەستن !!

منیش هیچم بۆنەمایەوە و سەرێکم باداو وتم ، ئاى دونیا ، ئێمەو مانان حەوت پشتمان لەم شارەیا بڕاوەتەوە کەچى خاوەنى کولانە مریشکێک نین ، ئەبو شەیماش لەخۆشترین گەڕەکى شار جوانترین باڵەخانەى هەیە. بەڕیز ئوتومبیلى هەیە ، دڵنیاشم خاوەنى چەند کۆمپانیا وچێشتخانەوشوێنى عەیب و شورەیى و نادى و باڕە کاکى عەرەب بەناو برام ، لەسایەى سەرى چەند بەرپرس ودەسەڵادارێکەوە،ئێستا هەموو شار موڵکى تۆیە ، خەریکە جارێکى دیکە لەژێر سایەى حکومەتى کوردى و خۆ وڵاتیدا ، ئێمەببینەوە بە بێگانەوە جەنابیشتان بەخاوەن ماڵ.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت