ده‌ریا ره‌واندزی : ده‌نگی فڕینی مانگ .
زه‌مه‌ن ده‌مبا به‌ره‌و سه‌ر
به‌ره‌و جه‌نجالی پڕ له‌باڵنده
له‌ته‌نیشت سێبه‌ری ده‌ستمه‌وه
له‌و مانگه‌یدا هه‌لدێ و هه‌لدێ
چیدی به‌ره‌و نوستن نابمهوهو
ده‌نگی فڕینی مانگ
له‌گه‌ڵ لووتکە به‌رزه‌كاندا ده‌بیستم
له‌و لووتکەیە بێ‌دار ده‌بمه‌وه
كه هه‌تا هه‌تایه
له‌پێده‌شتی مناڵی هه‌ڵاتووه
ئای ئه‌و كاته‌ی،
كه گه‌نج و ئاسوده بووم
له‌به‌خششی زه‌مه‌ندا
زه‌مه‌ن بە سه‌وزی گیانی لێ سه‌ندم
گه‌رچی به‌وێنه‌ی زه‌ریا
لهزنجیرهكانیدا
گۆرانی ده‌چڕم و
به‌ناخی خۆم
په‌رت ده‌بم
ده‌ستم بهههورهكان ده‌گات
به‌ڵام چیبكه‌م
ده‌ستم به تۆ ناگات!.
Latest posts by دەریا ڕواندزیی (see all)
- ده‌ريا ره‌واندزى : عيشقى تۆ . - 2014-11-17
- ستیڤن مانسفێڵد : موعجیزه‌ی كورده‌كان . - 2014-11-09
- دەریا رەواندزیی : به‌خاكسپاردنى سێ برا شههيدهكهى سۆران و مردنى ئێوه . - 2014-10-31