دکتۆر کەمال میراودەلی : دەربارەی بووجەو بووجەدانان و جەهالەت وناپاکیی بووجەیی گەندەڵخانەکەی هەرێم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرسی بووجە گرنگترین پرسی سیاسیی و جەوهەریی سیاسەتەکان و پرۆسەکانی بەرێوەبردنی وڵات و دیاریکردنی فەلسەفەو ئامانج و ئاقاری گەشەسەندنی کۆمەلایەتیی و نەتەوەیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە . ئەمە بابەتێکی هێندە سەخت نییە بۆ تێگەیشتن و کارپێکردن بەلام وەک پرۆسەو میکانیزمی دارایی رەوشێکی ماتماتیکی و ستاتیکی ئاڵۆزەو پێویستی بە شارەزایانی تایبەتی هەیە . چونکە ،لە ئاخریدا، هەموو فەلسەفەو سیاسەت و راستییەکان بە ژمارە دەردەبردڕین و بە ژمارە حیساب دەکرێن و دەخرێنە کار و چاوەدێرییان دەکرێ .

بووجە چییە؟ (ˈbʌdʒɪt) budget

تێگەیشتنی هەر بابەتێک بە ناوو پێناسەی ناوەکە دەست پێدەکات . تا ئێستا وشەکە لە کوردیدا ساغ نەکراوەتەوە : هەم وەک ( بودجە ) دەنووسرێ هەم وەک بوجە . پێناسەکەشی وا نەکراوە هاوولاتی ئاسایی لێی حاڵی بێت . ئەم ئاسانکارییە گرنگە تا ئەم زانیارییە گرنگەی بابەتی بووجە ببێتە بەشێک لە تێگەیشتنی گشتی و لە ئەنجامدا لە کەلتوری سیاسی و دارایی هاووڵاتییان .

لە پێشەوە من لە جیاتی بودجە بووجە دەنووسم . راستە پیتی [ د ] لە وشە ئینگلیزییەکەدا هەیە بەلام ناخوێندرێتەوە . لە ئینگلیزیدا دەوترێ [ بەجێت ] لە فەرەنسیدا دەوترێ:[ بوجێ ] .. لە بنجی وشەکەش لە لاتینی و فەرەنسی و ئینگلیزی کۆندا ، وەک دوایی دەبینین، پیتی [ د ] نییە .

ئایا وشەی بووجە ( بوخچە ) یان ( بڵق ) ی کوردییە 

گەر لە رەگی بنەڕەتی وشەکەشدا نەبێ لە مانادا وشەی ( بووجە ) مانای وشەی ( بوخچە ) ی کوردی هەیە واتە توورەکەیەک بۆ هەڵگرتنی شتی نایاب و بە نرخ . بنچینەی وشەی ( بەجێت ) ی ئینگلیزیی ، وشەی بولجەی گالیکی ( فەرەنسییە )

bulge

بە مانای توورەکە یان جانتا .

بە تایبەتی بە کیسەی چەرم وتراوە یان ئەوەی ئێمە پێی دەڵیین ( جزدان ) یان کیسە باخەڵێکی چەرم . گرنگ لێرەدا دەورو ئەرکەکەیەتی نەک چییەتی شتەکە : واتە بۆ هەلگرتنی پارە بەکار هاتووە . دوایی لە فەرەنسیدا بۆتە [ بوگێت ]

bougette

کە رەوشی چووککردنەوەی وشەکەیە واتە ( بوخچۆکە ) . وشە ئینگلیزییەکە

لە ئەمەوە وەرگیراوەو budget

مانای [ جانتای دەستی چەرم ] ی وەرگرتووە . جانتا چەرمە سوورەکەی وەزیری دارایی بەریتانی کە هەموو ساڵیک بەر لە خوێندنەوەی راپۆرتی بوجەکەی لە پەرلەمانی بەریتانیدا لە بەر دەرگای داونینگ ستریت – دا نیشانی دەدا ، نەریت و رەمزێکی گرنگی حکومەتی بەریتانییە .

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …  دەربارەی بووجەو بووجەدانان و جەهالەت وناپاکیی بووجەیی گەندەڵخانەکەی هەرێم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت